قوتابخانەى دەسەڵاتى كوردى
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
بە گیانى پاكى (سۆران مامە حەمە و سەردەشت عوسمان) پێشكەشە .
قوتابخانە یان خوێندنگا لە سادەترین ناساندنیدا شوێنگاى فێربوون و پەروەردە و ڕاهێنانى نەوەى نوێ یە وئاراستە كردنیانە بۆ درووست بوونى مرۆڤێكى كامڵى پێگەیشتو و شارەزا كە تێكڕاى ئەمانە لە چوارچێوەى سیستمێكى پەروەردەى مرۆڤایەتى تۆكمەو بەهێزەوە دەكرێت كە لەسەرى بخوێنرێت و قوتابى و كۆمەڵگاى لەسەر ئاراستە بكرێت , بەڵام دەسەڵاتى كوردى قوتابخانەیەكى تایبەتى تۆكمەو بەهێزیان هەیە ئەگەر یەكێك لەو قوتابخانەیەدا پەروەردەو گەورە بوبێت دەبێتە مرۆڤێكى (جەلاد) , جەلاد جودا لە ستەمكارى چونكە جەلاد جگە لەو ستەمەى دەیكات لەزەتیش لە ئازاردانى بەرامبەر دەبینێت , جەلاد ئەو كاتە دڵخۆشە كە بەرامبەر ئازار ببینێت و لە خوێنى خۆیا بگەوزێت, ئەو پەروەردە ناوازە ئەو مرۆڤانە بەرهەم دەهێنێت كەلەزەت لە ئازاردانى بەرامبەر ببینێت ئەوان وا فێركراون , تێكراى ئەمانە لە مێژووى پیاوانى دەسەلاتدارى كوردى دەبینرێت كە دوێنێیان پڕیەتى لەستەمكارى و زەبرو زەندو توانەوە پیاو كوشتن ئەم ڕاهاتن و پەروەردەیەیان بەردەوامى یەكى دوور و درێژى بەوان بەخشیوە .
بەڕێزانم: ئەوە ئەوانن ناتوانن ووڵات بەڕێوە بەرن و چارەسەر كێشەكان بكەن ناتوانن دڵى مرۆڤەكان ڕازى كەن ناچار پەنا بۆ كووشتن دەبەن ئەو ووڵاتەى سەرۆك و پەرلەمان و حكومەت كۆنترۆڵیان كردووە و ناتوانن بەڕێوەى بەرن هەموو دانیشتوانەكەى هێندە كەمن هێندەى گەڕكێكى پەكین (بیجین) نابێت , هێندەى شارێكى وەك تۆكیۆو لندن نابێت , بەڵام لەبەر ئەوەى جەنابیان هونەرى بەڕێوەبردنى ووڵات نازانن ئەوا كوردستان بەو ئاقارە دەڕوات كە دەڕوات .
بەڕێزانم لە ڕاستیدا ووتەو پەیامى ئەوان مرۆڤ كوشتنە , (خوێن ڕشتن) ئەمە لە ڕاستیدا ئەو پەروەردەیە كە ئەوان فێرى بوون ئەو كاتەى ناتوانێت گوێ بگرێت ناتوانێت چارەسەرى كێشەكان بكات تواناى وەڵامدانەى واقیعى نىیە ,مرۆڤ دەكوژێت خوێن دەڕێژێت بە ترسنۆكانە , ناشتوانن بە ئاشكرا سنگ دەرپەڕنن و بڵێن ئەوە ئێمەین, ڕۆژانە كوشتار خوێن ڕشتن دەبینینن و خوێن ڕێژ بە ئاشكرا بڵاوى دەكاتەوە لە ناوەندەكانى ڕاگەیاندن دە ڵێت ئەوە ئێمەین و كاسێتى خۆى و قوربانیەكەش پیشانى عالەم دەدات .
بەڕێزانم دڵنیابن ئێوە سەربەرزن ئەوە مرۆڤە گەورەكانن ڕەخنە دەگرن بەتەماى سەربەستى ووڵات وگەل و میللەتن , ئەوە ئێوە بوون ڕێگاى ڕاست و درووستت نیشانەى مرۆڤە بچووكوكان دەدا بەڵام ئەوان پەروەردەكەیان جیاوازترە لە پەروەردەى تۆ.
بنوون بەڕێزم بنوون ,دڵنیابە ئیوە نەیەكەمین و نەدووەمین و نەدواهەمین ئێوە مرۆڤ بوون ڕێگاى مرۆڤ بوونتان گرتە بەر, ئەوە ئێوە بوون پەیمانى خزمەتتان بەگەل و نیشتمان دا, پەیمانى دڵسۆزى و گەورەى ئەوانیش پەیمانیان لەگەڵ ئێوە تازە كردەوە كە ڕقیان لە چاوە گەشەكانى ئێوە و لە نیشتمان و مرۆڤ بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست