نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز (د. محه‌مه‌د سدیق - سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین)
Saturday, 25/07/2009, 12:00
پاش سڵاو...
پشتگیری ئێوه له زانكۆ وه‌ك به‌رزترین پێگه‌ی زانست و مه‌عریفه جێگه‌ی ڕێزه، به‌ڵام باوه‌ڕبوونی مامۆستایانی پله‌به‌رز و باڵاده‌ستی زانكۆ به‌وه‌ی كه ته‌نیا خۆیان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه به‌رزه‌كان ده‌توانن ئاستی زانست به‌رز ڕاگرن و مامۆستا تازه گه‌نجه‌كان ته‌رازووی زانست لاسه‌نگ ده‌كه‌ن مایه‌ی نیگه‌رانییه، هه‌ربۆیه‌ش كه له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به هێزی خۆیانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر تازه مامۆستایان ڕاوه‌ستن و نه‌هێڵن به ئاسانی له به‌شه‌كان وانه بڵێنه‌وه و نمونه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ماوه‌ی شه‌ش مانگ شێوازی وانه وتنه‌وه بخوێنن له‌كاتێكدا كه ئه‌مه له پێشتردا ته‌نیا دوو هه‌فته بووه!
به‌شی زۆری ئێمه لامان ڕوونه كه هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه كه نازناوی زانستی دورودرێژیان هه‌یه چۆن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م پله‌یه و بێگومان جه‌نابیشتان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابوردوودا ئاشكرا كراون زانیاریتان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه. ئه‌گه‌ر تا دوێنێ ئه‌م به‌ڕێزانه قوتابیانی خۆیان ناچار ده‌كرد كه له باسه مه‌یدانییه‌كان و نوسینی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا یارمه‌تییان بده‌ن یان بۆیان بنووسن چونكه به‌پێچه‌وانه‌وه قوتابییه‌كان له وانه‌كانیاندا ده‌كه‌وتن یا نمره‌ی كه‌میان ده‌هێنا، ئه‌وا ئه‌مڕۆكه دیارده‌یه‌كی سه‌یر سه‌ری هه‌ڵداوه كه ئه‌ویش دزینی بابه‌تی كه‌سانی تره له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی وه‌كو خۆی ـ وه‌ك ئه‌وه‌ی جگه له خۆیان كه‌سی تر له ئینته‌رنێت شاره‌زا نه‌بێت و نه‌توانێ دزییه‌كانیان ئاشكرا بكات ـ، سه‌رباری ئه‌مه به‌شێكی ئه‌م مامۆستا پسپۆر و شاره‌زایانه دێن و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌نه گۆڤاری (زانكۆ) كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاستبه‌رز و داهێنه‌ر و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ پسپۆر و پرۆفیسۆری موسته‌عید و سوخته پرۆفیسۆره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و باسه دزاراوه‌كان به باشی هه‌ڵده‌سنگێنێ و بڵاویان ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مامۆستا دێرینه‌كانمان له دكتۆره‌وه ببنه پرۆفیسۆر یان یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی!
به‌ڕیز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
ئه‌وه‌ی كه هاوپێچ كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێوه‌دا ده‌قی دوو وتاری (د. ئیسماعیل حه‌مه‌سوور ئه‌مین ئه‌لجه‌باری)، مامۆستا له‌به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی كۆلیژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه، كه له ژماره (34) و (35)ی گۆڤاری (زانكۆ)ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دیندا له ساڵی 2008 بڵاو كراوه‌ته‌وه و ناوبراو ده‌قاوده‌ق دوو تاره‌كه‌ی له چه‌ند وتاری تر دزیوه كه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه هاوپێچ كراون له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دكتۆره نه ده‌توانێ به فارسی بنووسێ و نه‌ده‌توانێ قسه‌یشی پێ بكات، به‌ڵام چونكه بزن و مه‌ڕ له‌قاچی یه‌ك ده‌ئاڵێن، وتاره‌كانی له دوو ژماره‌ی دوابه‌دوای یه‌كدا بۆ چاپ كراوه، له ڕاستیدا ڕه‌نگه گوناهی ئه‌می تێدا نه‌بێ و هه‌روه‌كو نامه‌ی دكتۆراكه‌ی كه به گه‌واهی ده‌یان كه‌س و (له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی تری زمانی فارسییه‌وه كه كوردی ڕۆژهه‌ڵاته به‌ناوی (جه‌مال خه‌لیل نه‌قشبه‌ندی) له سه‌نته‌ری ئاڵا) بۆی نووسراوه، ئه‌م وتارانه‌شی بۆ نووسرابێ، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌پێناوی خێرا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خۆیدا و بۆ درێژكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی خۆی (وتاره‌كانی له ئینته‌رنێت دزیوه).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه بۆچی ده‌بێ وتاری به‌نرخی هه‌ندێ مامۆستا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆلیژه‌كانه‌وه ڕه‌ت بكرێته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر خاتری براده‌رایه‌تی و ڕابوردووی هاوبه‌ش وتاره‌كانی د. ئیسماعیل بڵاو بكرێته‌وه؟!
له‌كۆتاییدا داواكارین كه پاش به‌راوردكردنه‌وه‌ی وتاره‌كان به‌یه‌كتری، بڕیاری خۆتان بده‌ن به لێپرسینه‌وه له لیژنه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی كه خیانه‌تێكی وه‌ها له زانست و ماندووبوونی مامۆستا دڵسۆزه‌كان ده‌كه‌ن و د. ئسماعیل حه‌مه‌سووریش له هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاتانه دابماڵرێ كه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌وه به‌ده‌ستی هێناون و سزا بدرێ.
له‌گه‌ڵ ڕێزی دووباره
*مامۆستایه‌كی كۆلیژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین 24\7\2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست