نامەیەکى کراوە بۆ:بەرێزان.......
Saturday, 01/05/2010, 12:00
*سەرۆکایەتى هەریمى کوردستان
*ئەنجومەنى پەرلەمانى کودستان
*حکومەتى هەریمى کوردستان
*دامەزراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى لە کوردستان
*راى گشتى لە هەریمى کوردستان
ئاشکرایە ئەمرۆ لە هەریمى کوردستان بە ئامانج و مەبەستى هۆشیارکردنەوەى ژنان و کارکردن لەم بوارەدا دەیان کۆمەڵە و رێکخراو هەن ،لە راستیشدا بەشیک لەو رێکخراوانە پالپشتێکى ژنانن و جێ پەنجەیان لە هۆشیارکردنەوە و پارێزگارى ئافرەتاندا دیارو بەر چاوە، ئیمە لێرەدا باس لەو کۆمەڵە و رێکخراوانە ناکەین کە راستگۆن لەگەڵ دروشمەکانیان و کارەکانیان کە رەنگدانەوەى ئامانج و بیروڕاکانیانە بەڵکو مەبەستمان لەمجۆرە رێکخراوانەیە کە بونەتە سەبار لە سەر کێشە و بزوتنەوەى ژنان لە کوردستان و گەندەڵى و بەرژەوەندى تاکەکەسى کە نەک هەر دوورى خستونەتەوە لەم بابەتە گرنگە ،بڵکو بوونیشیان زەرەرێکى گەورەی لە خودى ژنان بە گشتى و ژنانى خاوەن کێشە وگرفت بە شێوەیەکى تایبەتى داوە.
رێکخراوى ئاسودە بۆ بەرنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان لە ساڵى 2000 لە سلیمنى لە لایەن رێکخراوێکى نێودەوڵەتى و بە هاوکارى چەندین نوسەر و روشنبیر و چالاکڤانانى رێکخراوەکانى ژنان دامەزرا، بە مەبەستى ئەوەى ببێتە پاڵپشت و دەرگایەکى کراوە بۆ پاراستنى گیانى ئەو ژنانەى کە هانا دەبەنە بەر ئەو رێکخراوەکانى ژنان کە بەداخەوە نمونەیەکى دیار و بەرچاوى ئەو جۆرە رێکخراوانەیە کە ساڵانێکە بۆتە جێگەى گۆمان و سەرسۆرمانى ئیمە و کەسانى ترى ئەو بوارە ،بەرادەیەک چیتر ناکرێت پشتگوێ بخرێت و بێدەنگى لێبکرێت، کاتى ئەوە هاتووە راستیەکان بخرێتە بەردەم رای گشتى.
ئیمەى کە لە خوارەوە ناومان هاتووە چ وەک کەسایەتى،چ وەک رێکخراو و چالاکڤانانى ئەم بوارەدا لە نزیکەوە ئاگادارین کە رێکخراوى ناوبراو بە مەبەستى ئەنجامدانى پرۆژە و پاراستنى ژنانى خاوەن کێشە دەیان جار پشتیوانى مادى و مەعنەوى کراوە ،کەچى ئەو یارمەتیانە و ئەو پاڵپشتیانە بە مەبەستى یارمەتیدان و باشترکردنى باردۆخ و گوزرانى ئەو ژنانە خەرج نەکراوە ،بەڵکو بە مەبەستى تر بە شێوەى تر سودى لێ وەرگیراوە، جگە لە هەموو ئەمانەش بەداخێکى زۆرەوە دەبى لێرەدا ئاماژەیەکى گرنگ بە جۆریەتى مامەڵکردنى خراپى ئەو رێکخراوە لەگەڵ حاڵەتەکان و کەیسەکان بدرێت کە زۆرجار گەیشتووتە ئاستى بازرگانى پێکردنیان لە بڕى مامەڵى مرۆڤانە و داڵدەدانى ئەو ژنانە و دڵنەواییان.
لێرەدا ئیمە لە سۆنگەى باوەربوونمان بەوەى مانەوەى ئەم جۆرە رێکخراوانە بە تایبەتى رێکخراوى ئاسودە ،زەرەرێکى گەورە لە هەوڵ و خەباتى بزوتنەوەى ژنان و ماندووبوونى رێکخراوەکانى ژنان دەدات لە هەمانکاتدا ئەزموونى چەندین ساڵەى ئەم پێکهاتەیە لە کوردستان دەخاتە ژێر پرسیار،بۆیە داواکارین لە راى گشتى و حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەرپرسان و لایەنەپەیوندیدارەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى کە:
1. بۆ دەرخستنى ئەو راستیانەى سەرەوە بە دامەزراندنى لێژنەیەکى بەدواداچوون لە هەموو لایەنە پەیوندیدارەکان بە مەبەستى لێکۆلینەوە لە بارو گوزرانى ئەو کەیسانەى کە ئیستاو لە رابردوو لەم رێکخراوە بووینە.
2. لێکۆلینەوەى وورد لەگەڵ ستاف و کارمەندان و بەرێوبەرى رێکخراوى ئاسودە بکرێت چ ئهوانی ئیستا و چ ئهوانهی پێشتر کاریان لێ کردوه.
3. لێکۆلینەوە لە داهات و خەرجى و چونیەتى و جۆریەتى خەرجکردنى رێکخراوى ناوبراو و گێرانەوەى پارە وپولى ئو کەس لایەنە و ئەو رێکخراوانەىکە رێکخراوى ئاسودەیان پاڵپشتى و یارمەتى مادى داوەن ،بەپێى ئەو ئەوەلیاتى رێکەوتن وئەوەى کە خاوەن مافن لەم باریەوە.
4. گرتنەبەرى رێرەوى یاسایى بەرانبەر بەم کەسانەى کە نایاسایانە مامەڵەیان کردووە لە پاش لێکۆلینەوە و بەدەرکەوتنى راستیەکان لەگەڵ بەرپرس و بریاربەدەستانى رێکخراوى ناوبراو.
5. قەرەبووکردنەوەى مادى و مەعنەوى ئەو ژنانەى کە لەسەر دەستى رێکخراوى ئاسودە تووشى توندوتیژى هاتوون و زەرەرمەند بوون .
1.دیلان سەعیدى-چالاک لە بوارى مافى مرۆڤ
2.رێگا رەووف- - سوید
3.رێکپۆش عزیز- چالاک لە بوارى ژنان و رۆژنامەنووس
4.عەلى مەحمود- نووسەر
5.شوان ێدیق-دەستەى نووسەرانى گۆڤارى سڤیل
6.ئازاد غەریب-سوید
7.هاورێ ساماڵ-سوید
8.ریناس ئامانج -بەرپرسى لاوانى یەتۆبۆرى
9.بەیان سەلمان -فەرنسا
10.چرۆ سابیر -چالاک لە بوارى ژنان
11.فەرهاد جیهان میهەن -ماموستا لە بەشى پەروەردە لە زانکۆ-سوید
12.شەماڵ ئاکۆ -چالاک لە بوارى کۆمەڵگاى مەدەنى
13.چرۆ عوسمان هەورامى -چالاک لە بوارى کۆمەڵگاى مەدەنى
14.قادر نادر -نووسەر و چالاک لە بوارى ئەنفال
15.نەجیبە مەحمود -چالاک لە بوارى ژنان
16.تووبا سیادە - چالاک لە بوارى ژنان-ئەڵمانیا
17.سۆران قادر کۆستە -چالاک لە بوارى کۆمەڵگاى مەدەنى-نەرویج
18.شیلان شۆرش -بەرپرسى رێکخراوى ژنانى کورد-نەرویج
19.روناک شوانى -چالاک لە بوارى ژنان-سوید
20.خەندان مەحمەد جەزا -ئەڵمانیا
21.شەهینى شەهلایى -چالاک لە بوارى ژنان-سوید
22.ئاڵا ریانى -چالاک لە بوارى کۆمەڵگاى مەدەنى-سوید
23.مەرزەى جەوانمەرد -نوسەر و چالاک لە بوارى ژنان-سوید
24.شلێر نەجم- چالاک لە بوارى ژنان-سوید
25.ئەڤین ئیبراهیم فەتاح -نووسەر و چالاکى بوارى ژنان
26. جهمیلەى ئەنوەرى
27.مهعسومه /چالاکی بواری ژنان /سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست