کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە رووخسەتى عبدالله پەشێوى گەورە شاعیر

Monday, 21/02/2011, 12:00




ئەم پارچە شیعرەى د.عبدالله پەشێو، پێشكەش دەكەم بە تەواوى خەڵكى كوردستان، بەتایبەت خەڵكەكەى هەولێر (شەكرى شاران)، هیوادارم هەست و ویژدانیان بجوڵێت و چیتر بەرانبەر بە كورد فرۆشان بەگشتى و بنەمالە موختارەكەى گوندى بارزان مەلا مستەفا و بەچكەكانى، بێدەنگ نەبن.
ئێوارەى ساڵى 1992 بوو، لە هۆڵى میدیا، كاتێ (پەشێوى)ى شاعیر دووربینانە، واقیعى بنەماڵە و بەناو سەرۆكە خۆسەپێنەكانى كوردى خوێندبوەوە، بۆیە پێشبینى ئەوەى دەكرد، كە میللەتى كورد ئاسان نییە لە ئەنفال و ئەنفالچییەكان رزگارى ببێت، بۆیە لەم ئێوارەدا پەشێو، زۆر توورە ووتى:

"لە غەیبەوە هاتوومەتەوە"
نووسینى پەشێو

لە غەیبەوە هاتوومەتەوە پێتان بڵێم:
ئەم وڵاتە بێ خرمە خرمى ئەنفال و زرمە زرمى پۆستاڵ نابێ،
تا ئێوە ئەو پردە بن،
تا چەرچى و دز سەركردە بن.......
هەر دیل بوونە و هەر دیل دەبن.....!!!!

راستت فەرموو پەشێوەن ئەوەتا دواى 1996، بنەماڵەى بارزانى بەهێنانى حكومەتى بەعس نەوەستان، بە كوشتنى سۆرانى مامە حەمە، د.عبدالستار تاهیر و سەردەشت نەوەستان، ئەوەتا قەتل و عامى سلێمانیشى دەركرد و، نەیهێشت چیدیكەن "رێژوان"، لەگەڵ باوكى دایكى ژوان ببەستێ و بۆ یەكجارى ئەنفالیان كرد.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە