کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دەستەی خۆپیشاندان: هەڕەشەكەی لەتیف شێخ عومەر نامانترسێنێ

Monday, 09/04/2018, 22:23


دوای بڕیاری بوێرانەی كۆمەڵێك مامۆستا لەسەر درێژەدان بە خۆپیشاندان تا نەهێشتنی بڕیاری پاشەكەوتی موچەی دزراوی مامۆستایان، خۆشبەختانە ڕێژەیەكی زۆری مامۆستایان پشتیوانی ئەوەن كە بەشێوەی جۆراوجۆر درێژە بە مانگرتن و فشاری مەدەنی بۆسەر دەسەڵات بدرێت.. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە لەتیف شێخ عومەری لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی، لە جیاتی پاڵپشتی لە داوای ڕەوای موچەخۆران، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیام بۆ مامۆستایان ئەنێرێت ئەگەر مەیدانی خۆپیشاندان كە ئێستا  لە بەردەم دادگای سلێمانیە، چۆڵی نەكەن ئەوا بە دەردی 17ی شوبات ئەچن و بە زەبری هێزە ئەمنیەكان و بە ئاوپڕژێن و گازی فرمێسكڕژێن چۆن سەكۆی خۆپیشاندەرانیان لە بەردەركی سەرا چۆڵ كرد، ئەوا بەهەمان شێوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران ئەكەین چونكە ئیتر قەدەغەیە!
قسەی مامۆستایان ئەوە نییە كە مەسئولی مەڵبەند وەك تێرێ ئاگای لە برسی نیە، كاتێك یەكێتی باسی سەروەریی یاسا ئەكات بە چ مافێ لەبەردەم دادگادا ئەیەوێ بە زەبروزەنگ كۆتایی بە خۆپیشاندانێ بهێنێ كە یەكێكە لە مەرجەكانی بوونی سۆشیالدیموكراسی كە یەكێتی زیاتر لە چارەگە قەڕنێكە بانگەشەی بۆ ئەكات و لەو ڕێگەیەوە پارەش لە ڕێكخراوە جیهانیەكان ئەكێشێتەوە؟.
بۆیە وەك مامۆستایانی خۆپیشاندەر لەم سەكۆ ئازادەی كوردستان پۆستەوە جەخت لەسەر ئەوە ئەكەینەوە كە سەكۆی بەردەم دادگا بە فشاری هیچ مەسئولێ چۆڵ ناكەین.
عیرفان مەڵکەندی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە