مەكتەبى سیاسى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان كارە تیرۆریستیەكەى خانەقین مەحكوم دەكات
Thursday, 05/02/2009, 12:00
دوا نیورۆى ئەمرۆ 5/1/2009 لە چێشتخانەى دڵشاد لە شارى خانەقى لە ئەنجامى كردەوەیەكى تیرۆریستى خۆكوژیدا 17 شەهید و 11 بریندارى لێكەوتەوە ، كە زۆربەیان خەڵكى سڤیل و كرێكارى چێشتخانەكەن ، مەكتەبى سیاسى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان لە كاتێكدا ئەم كارە تیرۆریستیە ترسنۆكانەیە بە توندى مەحكوم و ریسوا دەكات ، لە هەمان كاتدا پرسە و سەرەخۆشى لە كەس و كار و خانەوادەى شەهیدەكان دەكات و هیواى زوو چاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێ ،دیارە هێز شۆڤێنى و تیرۆرستیەكان نەك تەنها بە مادەى (140) ، بەڵكو تەنانەت بە رێگەى سندوقەكانى دەنگدانیش بۆ یەكلایى كردنەوەى چارەنوسى شارى خانەقى رازى نابن و ئەو كردەوە تیرۆریستیەشیان كاردانەوەى ئەو هەڵوێستە كوردانەیە كە خەڵكى خۆراگرى خانەقى بۆ سەلماندنى كوردستانیەتى شارەكەیان لە هەڵبژاردندا نیشانیاندا ، كە بە دڵنیاییەوە هەر ئیرادەى ئاشتى و دیموكراسى و سەروەرى یاسا بەسەر نیازى گڵاوى شۆڤێنى و تیرۆرستیەكان سەردەكەوێ .
سەربەرزى بۆ شەهیدە نەمرەكان
ریسوایى و نەمان بۆ شۆڤێنى و تیرۆرستەكان
5/1/2009
سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست