ئەندامانی كۆنگرەی سێ ی یەكێتی دەنگ مەدەن بە دزەكانی كەركوك........
Thursday, 03/06/2010, 12:00
كۆنگرە بە واتای سەرلەبەر هەڵوەشاندنەوەو پێكهینانەوەی حیزب و هەروەها دانانی پەیڕەوو پرۆگرامی ناوخۆی تازەو مۆدێرنی سەردەمیانەو جیهانگیری كەتێڕوانینی واقیعیانەی لە سەرجەم بوارەكاندا تیایدا بەرجەستە كرابێت ،بەڵام سەركەوتنی كۆنگرە بەواتای بەگەڕهێنانەوەی داینەمۆی ڕوحی حیزبایەتی بەفكری تازەو بەخوێنی تازەو نوێ بوونەوە و پلان دانان ومقاوەمەت بۆ سەرجەم ئەگەرەكان دێت ئەمەش لەسەر دەستی كەسانی دیموكراسی خوازو پسپۆرو دەست پاك و داوێن پاك و ڕابردوو پاك و نوێنەرانی ڕاستەقینەی كۆمەڵانی خەڵك ئەنجام ئەدرێت لەكۆنگرەدا وەهەر ئەم جۆرە كەسانەش ئەتوانن گڕوتینێك بدەنە كۆنگرە و خۆنەویستانە كاری لەسەر بكەن وبەرژەوەندی نەتەوەیی وكەركوك ویەكێتی لە ئەولەویاتی كارەكانیان بێت ،نەك وەكو بەشێك لە گەورە دزو نامەسئولەكانی كەركوك كەلەماوەی ئەوچەند ساڵەی ڕابردوودا تەنها ئامانجی سەرەكییان خۆدەوڵەمەند كردن و دەستەگەری وبێ ئەخلاقی و وەرگرتنی پلەوپایەبووە لەپێناوی بەهێزكردنی پێگەی خۆیان، ئەم دزو گەندەڵچیانە نەك هیچ هەنگاوێكیان نەناوە بۆ گەڕانەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بگرە زۆر سەركەوتوو بوونە لەچاندنی تۆوی دوبەرەكی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك و سڕینەوەی عێشقی كوردایەتی وئینتیمای نیشتمانی ونەتەوەیی لەناو دڵی هەر تاكێكی كەركوكیدا ،گەربێتو ڕاپرسییەك ئەنجام بدەین بۆ گەڕانەوەی كەركوك بۆسەر هەرێمی كوردستان لەناو پێكهاتەی كورد لەكەركوكدا من پێم وایە 90%ی ڕازی نابن كەركوك بگەڕێتەوە سەر هەرێم لە ئەنجامی سیاسەتی نادروستی ئەو ڕوخسارە ناشیرینانەی كە تەمسیلی (ی.ن,ك) ئەكەن لەكەركوكدا وكە زۆربەیان ئێستا خۆیان ئامادە كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستە گرنگەكان كەلە كۆنگرە دەنگی لەسەر ئەدرێت ،ئەو نامەسئولانەش نموونەی سەرۆكی ئەنجومەنی كەركوك سەرخۆش و سەرمایەداری یەكێتی !!! (رزگار علی)ە یەكێكە لەو كەسانەی كەلە هەولێرو سلێمانی خەونی بە مۆنیكاو پارەوە ئەبینی پێش پرۆسەی ئازادی بەلاًم ئیستا ڕۆژگارێكی ترە هەربۆیە ئێمەی كەركوكی پێمان وایە ئەگەر رزگار علی سەرپشك بكریت لەنێوان هەڵبژاردنی پۆستی ئەندامی مەكتەبی سیاسی وەیان سەرۆكی ئەنجومەنی ئێستای كەركوكی بێگومان كەپۆستی سەرۆكی ئەنجومەن هەڵئەبژێرێ چونكە دەسكەوتی ڕۆژێكی ڕزگار علی لەكەركوك بەرامبەر بەمووچەی مانگێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی یە وە هیچ پرۆژەیەك نیە رزگارعلی ژێر بەژێر لەگەڵیاندا شەریك نەبێت وسوودی لێ وەرنەگرێت لەڕێگەی بەڵێندەرو سەرۆكی ئەنجومەنی قەزاو ناحیەكانەوە ..
جا ئەندامانی بەشداربووی كۆنگرە ئێمەی كەركوكی خەم خۆری كوردستان و كەركوك و هەموو ناوچە دابڕاوەكانین زۆر بە ویژدانەوە با كەسانێك هەڵبژێرین كە تروسكەیەك ڕۆشنایی وئومێدیان تیا بەدی بكرێت وبۆ ئەوەی چیتر ئەم مشەخۆرانە لەسەر جەستەی كەركوك ویەكێتی خۆیان قەڵەو نەكەن ،وەهەروەها ئەگەر هەمان دەستەو هەمان دەم وچاو دووبارە بەشێوازێكی ترخۆیان بسەپێننەوە سەر كەركوك ئەوا نەك كەركوك ناگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان بەڵكو ئەو كاتە بۆچوونی كوردی كەركوكیش بەئاراستەیەكی تردا ئەڕوات لەگەڵ توركمان وعەرەبی شارەكەداو وابەستەی بەهێزی حكومەتی عروبەی بەغدا ئەبنەوەو وتەنها زەرەرمەندیش یەكێتی وكەركوك ودابڕانی بەشێكی هەتا هەتایی كوردستان ئەبێت لەهەرێمەكەی .
وەداوا لەهەمووڕوناكبیرو خەم خۆرانی كەركوك ئەكەم هەرچی پیشنیلرو سەرنجیكیان هەیە بەرامبەر بە دزەكانی تری كەركوك لەناو هۆڵی كۆنكرە بابەت ورەخنەی بەپەلەیان لەسەر بلاوبكەنەوەو كۆدەنگیەك دروست بكەن بۆ ڕیسواكردنیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست