هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ته‌زویر و ماستاوچى یه‌كان ره‌نگى زه‌رد بووه
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
له‌ژماره‌ى رۆژنامه‌ى هه‌ولێر هه‌ریه‌كه‌له(سالار عوسمان و ئامانج عه‌بدوللا سوور و ستار فاروق) سێ بابه‌تى شه‌رانگێزى و قسه‌ى پوچ و وه‌ته‌نیه‌ت فرۆشیان له‌سه‌ر یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و كاندیدى ژماره(1)ى هه‌ولێر ئوسامه‌جه‌میل نووسیوه، كهسهرلهبهرى خۆدزینه‌وه‌و په‌رده‌پۆشى بۆ ته‌زویر و ماستاوچیه‌تى بۆ ئاغاكانیان هێناوه‌ته‌وه‌و به‌ناوى هه‌ولێر و هه‌ولێرى یه‌كان قسه‌ده‌كه‌ن و گوزارشت ده‌رده‌بڕن.
سالار عوسمان لهبهشێكى بابه‌ته‌كه‌ى باس لهههگبهبهتاڵى و خه‌باتى دوێنێ ده‌كات و پێى وایهكهیهكگرتوو هیچى بۆ هه‌ولێر و كوردستان نه‌كردووه‌و كورى ئه‌مرۆیه، له‌كاتێكدا ئه‌م ده‌ست كه‌وت و ئازادادیانهى كهئیدیعاى بۆ ده‌كه‌ن بۆ خۆى و حزبهشۆرشگێرهكهى ده‌گه‌رێنێته‌وه، من لێرهوهلهو برادهرهدهپرسم ئه‌گه‌ر باس له‌مێژوو و دوێنێ ده‌كه‌ى ده‌بێت تهلهبهیهكى باش بیت و روداوهكانت هه‌موو به‌باشى له‌یاد بێت و خۆتى لێ نه‌بوریت. هه‌ر ئه‌م حزبه‌ى جه‌نابت و هاوپه‌یمانه‌كه‌ى بوو كهشهرى براكوژى و داستانه‌كانى كهپكى حه‌مه‌د ئاغا و كلاو قاسم ده‌ریایه‌ك له‌خوێنى شه‌رى براكوژیان بۆ كوردستان به‌دیارى هێنا له‌دواى راپه‌رین! هه‌ر ئێوه‌بوون داستانه‌كانى 31ى ئابتان به‌دیارى بۆ هه‌ولێر هێنا چۆن ئێستا باس له‌پیرۆزى هه‌ولێر ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئێوه‌بوون پیرۆزی هه‌ولێرتان شكاند! سالار عوسمان خۆى له‌هه‌موو گرفت و ئاریشه‌و شكستهگهورهكهى 25/7 كهروبهروویان بویهوهدهبورێت و باس له گرفته‌كانى یه‌كگرتوو ده‌كات كهههنووكهبهدهستى یهوهدهناڵێنێت.! ئه‌گه‌ر هه‌ولێر لهرودا شه‌رمن و له‌دڵدا بوركان بن، ئه‌وه‌ده‌بێت كاكهسالار چاوه‌رێى بوركانى هه‌ولێر بكات كه‌چۆن له7/3 دا به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ته‌قێته‌وه‌و پاڵپشتى له‌لیستى 315ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌كات.
ئه‌م كهژاوهجهماوهرى و ههڵسانهوهموفاجهئهیهى یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر دیارهههر دڵى كاك سالارى توند و خه‌مبار نه‌كردووه، ئه‌وه‌تا ئامانج عه‌بدوللا سور خۆى پێناگیرێت و باس له‌شكستى 25/7ى یه‌كگرتوو ده‌كات و باس لهلاسهنگى سیاسى یه‌كگرتوو ده‌كات و پێى وایهیهكگرتوو په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات ئه‌گه‌ر زه‌ره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئایینیش یه‌ك نه‌گرێته‌وه، كاكهئامانج دیارهلهبیرى چووهبومهلهرزهكهى 25/7 كهرویدا له‌كوردستان پێش هه‌موو كه‌سێك به‌ر ئاغاكانى خۆى كه‌وت و ژماره‌ى كورسی یه‌كانى په‌رله‌مانى به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك هاتهخوارهوهكهخهریك بوو هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان باره‌گاكانى یه‌كگرتوو بۆ جارێكى تر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى یانهوهفهرهود و تاڵان بكرێت و له‌ژێر ئالاى كوردستان و ئالاى حیزبه‌كه‌ى به‌ته‌قه‌و هوتاف مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو هه‌روه‌ك چۆن له‌بادینان و له2005 به‌به‌رچاوى دونیا تالان و سوتێنراو سهركدهكانى شه‌هید كران هه‌مان تهجرهبهدوبارهبكهنهوه..ئه‌و ئالیهتهى كهههنووكهدهسهڵاتى سیاسى له‌هه‌ولێر به‌تایبه‌ت و كوردستان به‌گشتى پیاده‌ى ده‌كات له‌هیچ یاسایه‌كى ئه‌م دونیایه‌و پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسى جێگاى نابێته‌وه، بۆ سالار عوسمان و ئامانج عه‌بدوللا خۆیان لێ بوارد و بێده‌نگ بوون؟
لهبهشێكى تر‌ى بابهتهشهرانگێزى و بوختان ئامێزهكهى ئامانج عه‌بدوللا باس له‌وه‌ده‌كات یه‌كگرتوو سرنجێك خوێنیشى بۆ كورد نهرشتووهو باس لهكوردایهتى ده‌كات، من له‌و برادهرهكورد په‌روه‌رو رۆژنامهنووسهپرۆفیشناڵهدهپرسم ئه‌ى یه‌كگرتوو خوێنى بۆ ئازادى و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و دیموكراسى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كوردى نه‌رشت.. خۆ ئه‌گه‌ر خوێنیشى نهرشتبێت خۆ خوێنى كه‌سى نهرشتووه! له‌و برادهرهدهپرسم كێ وڵاتى هه‌رزانفرۆش كردووهیهكگرتوو یان ئه‌وانه‌ى له‌هه‌ر جه‌وله‌یه‌كى شه‌ردا هێزێك و سوپایه‌كى وڵاتانى ئیقلیمیان به‌دیارى بۆ خاكى كوردستان ده‌هێنا؟!
رۆژنامه‌ى هه‌ولێر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا و ستار فارووق (هاوده‌نگ فاروق) كۆنهكادیرى یه‌كێتى و كوردپهروهرو خهمخۆرهكهى ئێستاى هه‌ولێر كۆمه‌لێك قسه‌ى نابه‌جێى ریز كردووهكهلهراستیدا خوێنه‌ر به‌زه‌یى بهنوسینهبێ سه‌ر و به‌ره‌كانى دادێتهوهو ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ى به‌مێگه‌ل كردنى خه‌ڵك ده‌ست پێ بكاتهوهههروهكو چۆن ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌و به‌و وهزیفهیهههڵدهستان، لێرهوهدواى خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ى ستار فاروقى دوێنى و هاودهنگهكهى ئه‌مرۆ ئه‌وه‌م بۆ رون بۆتهوهكهئهو وه‌فاى بۆ حزبه‌كه‌ى نه‌بوو چۆن وه‌فاى بۆ كوردایه‌تى و شارى هه‌ولێر ده‌بێت كه‌ده‌یه‌وێت ئێستا به‌سه‌ر لایه‌نێكى دیارى كراودا تاپۆ بكات.
هه‌ولێر ئێستا له‌به‌رده‌م ته‌زویرى ته‌زویر چیه‌كان و ماستاوى ماستاو چیه‌كان ره‌نگى زه‌رد بووه‌و واقى ورماوهكهدهبێت بۆ به‌و شێوهیهمامهڵهى له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌ر رۆژه‌ى له‌ژێر بهرگێكهوهبچهوسێنرێتهوه!
ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ولێر گرنگى پێ درابێت و رووى ده‌ره‌وه‌ى جوان كرابێت، ئه‌وا هه‌ولێر ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر دڵى بوركانیهتى و له‌ئاست ئه‌و كاسه‌لێس و پاروو چهورانهى كه‌ئێستا به‌سه‌رى هه‌ولێرى یهكانهوهدهسرنهوهدڵ توند و توره‌یه‌و چاوه‌رێى به‌هار ده‌كات تا بته‌قێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست