باوکی شه‌هید ڕێژوان هه‌ر له‌ خوی به‌ر پرساره‌ نه‌ک که‌سوکاری شه‌هید ڕێژوان

Tuesday, 22/02/2011, 12:00




بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ڕێژوان له‌ ناو خۆیان دا تێك چوون له‌ لایه‌ك باوکی شه‌هید ڕێژوان هه‌ر خۆی له‌ لایه‌کی تریش مامی شه‌هید ڕێژوان و دایکی و خوشکه‌کانی و که‌س و کاریان بۆته‌ کێشه‌یان له‌ سه‌ر ئه‌و سێ ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی که‌ له‌ ڕێگای پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم داوێتێ له‌ به‌رامبه‌ر تۆمار نه‌کردنی سکاڵا له‌ دادگای سلێمانی له‌ دژی لقی چواری پارتی . وه‌کو وه‌ستا علی کاشی له‌ که‌ناڵی که‌ی ئێن ئین وه‌ گوتبووی شکاتیان لێ ده‌که‌م . شایه‌نی باسه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ خۆی شاردۆته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که‌ که‌س نازانێت که‌ خۆی له‌ کوێ شاردۆته‌وه‌ وه‌ له‌ ئێستادا قسه‌ناکات له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان . ئه‌دهه‌م بارزانی که‌ (کۆنه‌ ئیتڵاعاتی ئێرانه‌) ده‌ستی سوربووه‌ به‌خوێنی شه‌هیدانی سنه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات 1979- 1980 که‌ بۆ خومه‌ینی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیان ته‌سلیم به‌ ئێران کرده‌وه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ساڤاکی شای ئێران بوون ده‌ریان نه‌که‌ن و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیان له‌ کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات سه‌نده‌وه‌ ته‌سلێمی ڕژیمی ئێران کرده‌وه‌ . ئه‌دهه‌م بارزانی له‌ ڕێگای سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌ستا علی کاشی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕی 10 ده‌فته‌ر دۆلار له‌بری خوێنی شه‌هید ڕێژوان بده‌نه‌ وه‌ستا علی کاشی به‌ ئاگاداری سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌ر بۆیه‌ دوێنێ 21/2/2011 ئه‌دهه‌م بارزانی هات بۆ سلێمانی سه‌ردانی وه‌ستا علی کاشی کرد بری ئه‌و 10 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی ته‌سلیم به‌ وه‌ستا علی کرد له‌ بری خوێنی کوڕه‌که‌ی وه‌ په‌یمانی پێدان که‌ شه‌هید ڕێژوان بکه‌نه‌ شه‌هیدی پله‌ یه‌کی پارتی که‌ به‌ده‌ستی پارتێش شه‌هید بوو وه‌ زه‌ویشیان بداتێ .ئه‌دهه‌م خالید بارزانی که‌ حیزبوڵای دروست کردبوو به‌ ده‌سیسه‌ی ئێران، سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ته‌له‌فۆنه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌ستا علی دووا ئه‌وه‌بوو له‌ که‌ناڵه‌کانی پارتی یه‌وه‌ په‌خش کرا . به‌هۆی ئه‌و پاره‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ په‌یمانی به‌ بارزانی دا داوای یاسایی له‌ لقی چوارو بکوژی کوڕه‌که‌ی تۆمار نه‌کات ، به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ کێشه‌ که‌وتۆته‌ نێوان وه‌ستا علی و براکه‌ی و دایکی و خۆشکه‌کانی شه‌هید ڕێژوان که‌ وتویانه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رمه‌گره‌ و خوێنی کوڕه‌که‌مان مه‌فرۆشه‌ هه‌رچه‌نده‌ وه‌ستا علی کاشی لێدوانی داوه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان پاره‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌ڵام دایکی شه‌هید ڕێژوان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ وه‌ستا علی مێردی کردووه‌ که‌ ئه‌و پارانه‌ به‌رێت بۆ مه‌یدانی ئازادی به‌رده‌رکی سه‌رابۆ ناو خۆپیشاندانه‌که‌ له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو بیسوتێنێت و داواش له‌سه‌ر پارتی تۆمار بکات و خوێنی کوڕی خۆی نه‌فرۆشێت ، براکه‌ی وه‌ستا علی کاشی پرسه‌که‌ی به‌چێ هێشتووه‌ له‌داخی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری گرتووه‌ .
سه‌یره‌ سه‌رۆکی هه‌رێمێك حساب و ئیعتیبار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و دادگا نه‌کات وه‌باوه‌ڕی به‌هیج شتێك له‌وانه‌ نه‌بێت په‌نا به‌رێته‌وه‌به‌ر خێڵ و بنه‌ماڵه‌ که‌ی خۆی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی به‌ کێشه‌یه‌کی خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌یی چاره‌سه‌ر بکات وه‌ خۆی له‌ هه‌موو کێشه‌ سیاسێکان خۆی بێ ده‌نگ بکات و خۆی بدزێته‌وه‌ هه‌موو کورد بکاته‌ قوربانی لقی چواره‌ کورد کوژه‌که‌ی . ئه‌گه‌ر چی وه‌ستا علی کاشی باوکی شه‌هید ڕێژوانه‌ ناتوانێ خوێن و جه‌سته‌ی پڕ له‌ تراژیدیای جوانی کوڕه‌که‌ی بفرۆشێت به‌پاره‌ وه‌ ڕه‌مزو سمبولی مناڵێکی بێ تاوان بشێوێنێ و له‌ ناو دڵی خه‌ڵك دا بکاته‌ ده‌ره‌وه‌ . بارزانی وا ده‌زانێت سه‌رده‌می جاهیلی یه‌ له‌ بازاڕی عکاب دا کۆیله‌ بکڕت و یان خوێنی کۆیله‌ بکڕێته‌وه‌ چونکه‌ به‌پێ ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام دییه‌ هه‌یه‌ ئه‌بێت دوو ماڵ ڕێك بکه‌ون بکوژو کوژراو ئه‌گه‌ر داوای تۆڵه‌ نه‌کرا ئه و‌جا ڕێکه‌وتن دروست به‌ڵام له‌ ده‌زگای دادوه‌ری دا ڕێکه‌وتن نی یه‌ له‌سه‌ر کوشتن جا ئه‌گه‌ر کوشتنه‌که‌ش سیاسی بێت ئه‌م کاره‌ی بارزانی به‌ کۆیله‌ کردنی بنه‌ماڵه‌یی شه‌هید ڕێژوانه‌ یان به‌زیندووی خوین فرۆشی یه‌ به‌پێ ی یاسای سزادان له‌ عیراق و کوردستان دا مافی گشتی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی یه‌ که‌ له‌ بوکوژه‌کانی شه‌هید ڕێژوان خۆش نه‌بن .
با بـــارزانـی بزانێت شاری سلێمانی بۆ کۆیله‌ ناکرێت


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە