کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری له‌ ستافی رادیۆی ده‌نگی وڵات

Thursday, 07/05/2009, 12:00


ستافی رادیۆ ستافی رادیۆی ده‌نگی وڵات که‌ رۆژانی یه‌ک شه‌م له‌ شاری شتوتگاردی ئاڵمانیا بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات (12.00 بۆ 14.00) به‌کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا به‌رنامه‌کانی به‌زبانی کوردی په‌خش ئه‌کات، پشتیوانی خۆی بۆ لیستی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی کوردستان ده‌رده‌بڕێ و داوا له:‌

- هه‌مو کوردستانییه‌کی دڵسۆز،

- له‌ گه‌نجانی کوردستان،

- له‌ ژنانی قوربانیی ده‌ستی سیاسییه‌ گه‌نده‌ڵه‌کانی کوردو دابونه‌ریتی دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵایه‌تی،

- له‌ پشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و که‌سوکاریان،

- له‌ که‌سوکاری شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کوردستان،

- له‌ قوربانیانی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و

- له‌ ته‌واوی خه‌ڵکی داخ له‌دڵی کوردستان ئه‌کا ده‌نگ به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن.



ده‌نگدان به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ باشترین هه‌لو ئامرازه‌ بۆ سزادانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی 18 ساڵه:

- سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له‌ شه‌ڕی ناوخۆو له‌ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی چاوبرسیی تێرنه‌خۆردا به‌فیڕۆ ئه‌دات،

- له‌باتی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بیناکردنه‌وه‌‌، وڵات و ئابورییه‌که‌ی و مرۆڤه‌کانی ئه‌ڕوخێنێ،

- سوکایه‌تی به‌که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئینسانیی دانیشتوانی کوردستان ئه‌کات،

- بۆ کۆنتراکتی نه‌وت و دزینی شیرینی کۆنتراکته‌کان و تاڵانفرۆشتنی نه‌وت ماده‌ی 140 ی خستۆته‌ خه‌ته‌ره‌وه‌،

- ئینتمای گه‌نج بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌ ئه‌کوژێت،

- به‌ناوی دیموکراسییه‌وه‌، گاڵته‌ به‌ سیستمی دیموکراسی ئه‌کات،

- بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی‌ نادیموکراتییانه‌ی په‌یوه‌ندی خێڵه‌کی و عه‌شایه‌ری ئه‌بوژێنێته‌وه‌،



ده‌با هه‌مومان له‌ رێگه‌ی هوشیارانه‌ به‌کارهێنانی ده‌نگمانه‌وه‌ ئاینده‌یه‌کی شیاو بۆ خۆمان و خه‌ڵک و خاکمان دابین بکه‌ین و قۆرخکه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، بازرگانی و ئابوری کوردستانیش بنێرین بۆ ناو زبڵدانی مێژوو... ده‌نگدان به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ ده‌نگدانه‌ به‌ ئاینده‌یه‌کی گه‌ش.



ماڵپه‌ڕ، ئادرێس و ته‌له‌فۆنی رادیۆی ده‌نگی وڵات:

http://www.freies-radio.de/
Freies Radio fr Stuttgart
Rieckestr. 24
70190 Stuttgart

Tel.: 0711 / 64 00 444 (Studio), 64 00 442 (Bro)
Fax : 0711 / 64 00 443




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە