به‌رهه‌م ساڵح سه‌دان هه‌زار دۆلاری داوه‌ته میدیا عه‌ره‌بیه‌كان
Wednesday, 16/07/2014, 12:00
هه‌رچه‌نده به‌رهه‌م ساڵح وازهێنانی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو كه جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بو و هیچ كارێكی نه‌كرد بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كه و به نیازیشبوو دوای شكستی یه‌كێتی حزب پێكبهێنێت به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه‌وتۆته جوله و به چه‌پ و راست پاره ده‌به‌خشێته هه‌ندێ میدیای عه‌ره‌بی و كوردی بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كانیان و راپۆرته‌كانیان ده‌ریبخه‌ن كه ئه‌م چانسی بونی به سه‌رۆك كۆمار زیاتره له نه‌جمه‌دین كه‌ریم و عومه‌ر فه‌تاح و عه‌دنان موفتی و فوئاد مه‌عسوم.
به‌پێی زانیاریه‌كانی نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رهه‌م ساڵح بڕی 80000 دۆلاری خستۆته سه‌ر حیسابی بانكی یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی رۆژنامه‌ی الشرق الاوسگ له له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها له هه‌فته‌ی رابردوودا بڕی 35 هه‌زار دۆلاری خستۆته سه‌ر حیسابی به‌رپرسی هه‌واڵه‌كانی سایتی ئیلاف له له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی به‌رهه‌م بهێنن وه‌ك كاندیدێكی به‌هێز بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار. به پێی ئه‌م رێكه‌وتنه له رۆژی 15-7-2014 سایتی ئیلاف راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه به‌رهه‌م ساڵح خۆی ته‌له‌فۆنی كردوه و زانیاریه‌كانی داوه‌ته سایته‌كه هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردوه كه عومه‌ر فه‌تاح چانسی نیه چونكه گه‌نده‌ڵی زۆری كردوه و له حكومه‌ت ده‌ركراوه و نه‌جمه‌دین كه‌ریمیش زۆر رقی له عه‌ره‌به بۆیه عه‌ره‌ب ڕێگا نادا ببێ به سه‌رۆك كۆمار. ئه‌مه‌ش لینكی هه‌واڵه‌كه‌یه :
هه‌روه‌ها له ئاستی ناوخۆیی كوردستاندا له دانیشتنێكی دوو قۆڵی داوای نێچیرڤان بارزانی كردوه له ڕووداو گرنگی به‌م بده‌ن ، هه‌ر بۆیه روداو له سێ هه‌فته‌ی رابردوو راپرسیه‌كی له سایته‌كه بۆ دانا كه كێ باشه بێیت به سه‌رۆك كۆمار ، ئیتر له نێو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی كه له‌به‌رهه‌م نزیكن داوا له كارمه‌نده‌كان كراوه له كۆمپیوته‌ره‌كانی ماڵه‌وه و له فه‌رمانگه و له باره‌گای حزبیش به سێ به‌رنامه‌ی جیاواز ده‌نگ بده‌ن به به‌رهه‌م تا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت ، ئه‌وه‌بوو زۆرینه‌شی هێنا. هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی یه‌كێك له پاسه‌وانه نزیكه‌كانی پاره‌ی كاشی ناردووه بۆ به‌رپرسانی چوار رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی له سلێمانی و بۆ ئه‌مان هیچ مه‌رجێكی دانه‌ناوه و ته‌نها به نه‌رمی پێی وتوون كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ببێت به سه‌رۆك كۆمار له به‌رژه‌وه‌ندی سلێمانیه و كوردیش قازانج ده‌كات چونكه به یاسایی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه سه‌ر كوردستان به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ببێت به سه‌رۆك كۆمار كه‌ركوك هه‌میشه به‌م وه‌زعه ده‌مێنێته‌وه چونكه ئه‌و رێگا نادات كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان. هه‌روه‌ها باسی عومه‌ر فه‌تاحی كردووه كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا سلێمانی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی بۆ نه‌كرا و گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆری كرد. زۆربه‌ی كادیرانی یه‌كێتی پێیان سه‌یره كه‌سێكی وه‌ك به‌رهه‌م كه له كاتی ته‌نگانه‌دا وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا له یه‌كێتی و چاوه‌ڕێ بوو حزبی تایبه‌ت به خۆی رابگه‌یه‌نێت له دوای كه‌وتنی یه‌كێتی كه پلان و به‌رنامه‌شی بۆ دانابوو كه‌چی ئێستا بۆته‌وه به یه‌كێتی و داوای پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات. له ماوه‌ی رابردودا كادیرانی یه‌كێتی له فه‌یسبوك و وێبسایته‌كان به ئاشكرا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كاتی ته‌نگانه‌دا كاری بۆ یه‌كێتی نه‌كردبێت و وازی هێنا بێت و گورزی له یه‌كێتی دابێت ئه‌وا نابێت ببێت به سه‌رۆك كۆمار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست