چەند زانیاریەكى نهێنى لەسەر راگەیاندنى ئاینى كاكەیى بەئیسلام
Tuesday, 09/09/2014, 12:00
پێش هەموو شتێك دەمەوێ باسى ئەوە بكەم كە من كەسێكى ئاینى نیم و شارەزایى باشیشم لە بوارى ئایندا نیە ،بەڵام لە دەزگایەكى لێكولێنەوە كار دەكەم و شارەزایى باشم هەیە لە دەزگاى ئەمنى ناوخۆى و نێودەوڵەتى نیوەى تەمەنى خۆمم بۆ خزمەتكردنى گەلەكەم تەرخان كردووە و كەسێكى كاكەیشم ، بەڵام وەك بینم هەوڵەكانى دەوڵەتە دراوسیەكان لە ئارادایە بۆ سرینەوەى ناسنامەى كوردى و بەڵگە مێژوویە كوردیەكان و بەدێ هێنانى ئامانجى خۆیان لەو رێگەیەوە و رێگەشبەهیچ حزب و لایەنێكش نادەین كە بیەوێ ناسنامەى كاكەیى بونمان برسیتەوە ، بۆیە دەمەوێ لەرێگەى ئەم خاڵانەى لاى خوارەوە روونكردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بدەم .
1- ئەو چەند كەسانەى كە لەرێگەى دەزگاكانى راگەیاند كە بە ناوى هەموو كاكەییەكان خۆیان بە ئیسلام راگەیاند ، پاش خانێكى خیانەتكردنیان هەیە ،چونكە لە سەردەمى بەعسدا بەهەمان سیناریوى ئێستاى خۆیان بە عەرەب لە عەشیرەتى ( عوبیدى )ناساندبوو، چونكە خاوەنى زەوى و زارێكى زۆر بوون ، بۆیە لە ترسى لە دەست نەدانى زەوى و زارەكانیان هەوڵەكانى خۆیان لەگەڵ حكومەتى بەعسى ئەو سەردەمە چر كردەوە بۆ ئەوەى لەورێگەیەوە ماڵ و دارایەكانى خۆیان لەدەست نەدەن ، وەك لاى هەمووان ئاشكرایە حكومەتى پێشوو بەهەموو شێوەیەك زەوى و زار و بوارى داراى لە دەست كورد دەسەندەوە .
2- لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراق ، بەهۆى فراوانى بوونى چالاكیەكانى هەردوو دەزگاى میت و دەزگاى ئیتلاعاتى ئێرانى لەعێراق ، هەوڵەكانى توركیا لەرێگەى دەزگاى میت بۆ كاركردن و كاریگەرى دانان لەسەر پێكهاتە جیاجیاكانى ناوچەكە دەستى پێكرد بەتایبەت بۆ كوردە كاكەییەكان و دابین كردنى پارەیەكى خەیاڵى بۆیان ، لەو رێگەشەوە توانیان كاریگەرى لەسەر چەند كەسێكى كاكەیى دابنین لەكەركوك و خانەقین بەسەرپەرەشتى دوو كەسى كاكەیى بە ناوەكانى (ر، ع) لەكەركوك و(ع) لە خانەقین و مانگانە و ساڵانە پارەیەكى خەیالێان پێبدەن وبە هاوكارى دەزگاى پاراستنى پارتى دیموكراتى كوردستان، بەڵگەى زۆریش بۆ ئەوە هەیە ،چونكە ئەو برا بەرێزانە سەفەرى زۆرى توركیایان كردووە و لەگەڵ زۆر لە ئەفسەران و پلەداران كۆبونەتەوە ،
3- دواى ئەوەى كورد لە كاتى ئێستادا پشتیوانى ئەمریكا و دەوڵە تە زڵهیزەكانى جیهانى بەدەست هێناوە و سیناریویەكى گەورە لە ئارادایە بۆ پێكەو لكاندنى باشور ورۆژئاواى كوردستان بەتوركیاوە و هەر لەئێستاوە توركیان هەوڵدەدات مێژوو دووبارە بكاتەوە و لەكاتى لكاندنى ئەو دووبەشەى كوردستان بەناوى ئاینى ئیسلام دووبارە سرینەوەى ناسنامەى كورد بوون دەست پێبكات لەرێگەى سرینەوەى ئاینە كوردیەكان، چونكە هەموو مێژوونوسێك باش لەوە تێدەگات كە ئەو كەسانەى ئاین دەپەرستن و پەیوەستن بە ئاینەوە ناتوانن لە وشە بە وشەى جیا ببنەوە ، تاكە ریگەش بۆ سرینەوەى ئاین لە رێگەى پەرت بوون و بەش بەش كردن و دواتر لێدانیان دەكرێت، توركیاش باش دەزانى كە ئاینى كاكەیى بەكوردى و بە زاراوەى هەورامى نوسراوە ، هەموو شارەزایانى بوارى ئەدەبیاتى كوردیش زمانى كوردى رەسەن دەگەرێنەوە بۆ زاراوەى هەورامى یان ماچۆ ، تەنانەت سەرۆك ئۆجەلانیش لە نوسینەكانى ئاماژەى بەوە كردووە كە لە كاتى دروست بوونى دەوڵەتى كوردى پێوستە ئاینى كاكەیى یەكێك بێت لە ئاینە فەرمیەكانى ئەو دەوڵەتە .
*بۆچى دەزگاى میت كەركوك و خانەقینى هەڵبژارد بۆنانەوەى دووبەرەكى .
1- چونكە ئەم دوو ناوچەیە نەوتین، رێژەیەكى باشیش كاكەیى تیادایە
2- ئەم ناوچانە ژێر دەسەڵاتى (ى.ن.ك)
3-زۆربەى ئەو كاكەییانەى لەم ناوچانە دا هەن ، بە دوو جۆر قسە دەكەن بەتایبەتى زاراوەى ماچۆ (هەورامى) ،یان توركمانى ، بۆیە نزیكایەتیان بینیوە لە كاكەییەكان بۆ ئەوەى لەرێگەى دینەوە پەرتەوازەیان بكەن ، دواتر ناسنامەیان بگۆرن بۆ توركمان و بەتوركمان لە قەڵەمیان بدەن بۆئەوەى لە داهاتوودا كەركوك و خانەقین بەبەشێك لە توركیا بزانن
4-هەڵبژاردنى ئەم دووكەسە بۆچى ؟ چونكە ئەم دووكەسە زۆر لەپارتى دیموكراتى كوردستان نزیكن . توانیویانە لەرێگەى ئاینى كاكەیى كاریگەرى لەسەر خەڵك دابنین ، دواى ئەوەى بە پشتگیرى دەزگاى پاراستن و میت توانرا دەزگایەكى بەرفراوان بۆ كاكەییەكان لەناوچەى كەركوك دابنریت بۆ گرنگى دان بە ئاینى كاكەیى و دابین كردنى سەرجەم ئەو نوسراو و بەڵگە مێژووى و ئامێرى تەنبور و چەندین پێوستى لەو رووەوە ، جگە لەوەش ئەم بابەت وەك پێشتر ئاماژەم پێكرد ، لێرەوى لەوێ بەشەوێكى شەرمنانە باسیان دەكرد بۆ ئەو كەسانەى لەبەر پەیوەست بوون بە ئاینەكەیان دەچوون سەردانى ئەو دەزگا فێركاریانەیان دەكرد .
*هۆكارى ئاشكراكردنى ئەم بابەتە لەم بارودۆخەى ئێستا بۆ؟
1-چونكە لەدواى هاتنى داعش بۆ ناوچەكە ، كاكەییەكان لەگەڵ ئیزدیەكان لەرێگەى راگەیاندەكانى جیهان و ناخۆ گرنگیەكى زۆریان پێدرا و هەندێك جاریش بە هۆى ئەو كارەساتانەى رووبەروویان دەبویەوە ، كێشەكانیان زۆر بە جوانى باس دەكرا ، چونكە ئەمە پەیامى كورد بوو بۆ ووڵاتانى جیهان كە ئێمە كوردین و ئاینى كوردیمان هەیە ،بۆ راكیشانى سۆزى وڵاتە جیهانیەكان
2- هەوڵدان بۆ دانانى نوێنەر بۆكاكەییەكان لە پۆست و شوێنە باڵاكانى حكومەتدا ،ئەمەش زیاتر پشتگیرى لە مانەوەى كاكەییەكان دەكات لەسەر سوربونیان و گەشەپێدانى ئاینەكەیان لە كوردستانى باشور دا
3-لاواز بوونى پارتى دیموكراتى كوردستان لەلاى كاكەییەكانى ناوچەى هەولێر ،چونكە سێ (3) مەزارى كەسایەتى پیرۆزى ئاینى كاكەیى لەوێدا تەقێنرایەوە و پاشەكیى سەربازى لەو ناوچانەى كە كاكەیەكان نیشتەجێ بوون كرا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست