مەلا بەختیار خۆی پێ جەپە، بەلام پیاوی ٢ بنەمالەیە!؟
Friday, 11/03/2016, 11:22
لەژیر سایەی دەسەلاتی ٣ بنەمالە ( بارزانی وتالەبانی و برایم ئەحمەد ) دا ، کۆمەلگای کوردی بەرەو کۆمەلگایەکی مەترسیدارو دابراو له‌به‌ها جوانه‌كانی دەروات ، بەلام قێزه‌وه‌نتریانی سیاسیه‌كانیه‌تی ، جونكه کامەی فایلدار و ناپاکە ، بەرپرسی وولات و باسی ئاسایشی نەتەوەیت بۆدەکات ؟ کامەی دز و مافیایە ، باسی دەستپاکی و جاکسازیت بۆدەکات ، کامە حزب باسی جەپ و شوعەیەتت بۆدەکات کۆیلەی کۆنەپەرسترین حزب و بنەمالەن!؟ ئه‌مانه ته‌نیا له‌باشور هه‌یه .... یەکيک لەمانە ئەو مەلا بەختیارە کەسیتیه درزۆنه‌یه ، کەهەموو ليکدانەوە وقسەکانی وەک کەسیکی جەپ خۆی نمایش دەکات ، بەلام له‌كرداردا پیاوی مروڤه كۆنه‌په‌رست و مافیاكانه ، كه‌خۆشبه‌ختانه ئیستا دەمامکی بەتەواوی دەرکەوتوە ، کەپیاویکی بچوکی نەک هەر مالی تالەبانی و برایم ئەحمەدە بەلکو بنەمالەی بارزانیشە . بەتایبەتی گەر سەیری هەلویست و لێدوان ونوسینەکانی ئیستای بکەی ، بەرونی دیاردەکەوي جون کۆی نوسین وليدوانەکانی لەخزمەت بنەمالەی بارزانیە ، تەنانەت ئه‌وه‌نده بێ ئابروی سیاسی بوو ، گوتی ئەوەی لەنیو یەکیتی ئاگای لەدۆسیەی نەوت نیە دەرون نەخوشە ، لەکاتيکدا بەفەرمی و به‌ناوی یه‌كیتی قادر حەمەجان و جەندین بەرپرسی تر رایان گەیاند ئاگایان لەدۆسیەی نەوت نیە !؟ ، ئەمە جگە لەوەی ئەوەی سەیری مالپەرەکەی بکات ( چاودير نیوز ) دەبینی کۆی هەوال دارشتنەکانی لەخزمەت بنەمالەی بارزانیە ، تەنانەت ماوەیەک لەمەوبەر یەک هەفتە بەمانشیتی گەورە لەسەرەوەی مالپەرە روزەردەکەی وه‌ك میهره‌بان و جوانیه‌ك به‌بارزانی ، نوسیبوی کەبارزانی لەگەل کاراکردنەوەی پەرلەمانە !! لەکاتیکدا بارزانی تاوانباری یەکەمی پەکخستنی پەرلەمانە و دەبیت دادگایی بکري نەوەک وەک فریادرەس و میهرەبانیک هەوال لەسەری دابرێژی ..هۆکاری هەموو ئەو گرنگیدان و ماستاوە سیاسیەشی بۆ بنەمالەی بارزانی بەهۆی ئەوەیە کەقسه‌ی پارتیه‌كان راسته ده‌لێن مه‌لا و شێخ جه‌عفه‌ر و جاوره‌ش و رێباز بیركۆتی و.... له‌یه‌كیتیه ره‌نگ زه‌رده‌كانن و ماوه ماوه له‌باس نیوزه‌كه‌ی پاراستن لێدوانێكیان له‌قازانجی پارتی لێ وه‌رده‌گیرێ كۆمه‌كی مادی له‌به‌رامبه‌ری وه‌رده‌گرن و كه‌هه‌یانه وه‌ك شێخ جه‌عفه‌ر له‌دیوه‌خانه‌كه‌ی وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فای هه‌لواسیوه .
لەوەش قيزەوەنتری مەلابەختیاریک کەخۆی پی دژە سیستەمی بنەمالەیه كه‌چی ئیستا بۆتە پیاوی بچوک و ژێرده‌سته‌ی هیرو و شاناز و قوباد و پاڤیلی زاوای ، داکۆکی و پشتگیریان ليدەکات بۆبالادەست بونی هەردو وبنەمالە ( تالەبانی و برایم ئەحمەد ) لەململانیان دا لەگەل بالەکانی کۆسرەت رەسول و بەرهەم سالحدا ، تەنانەت ئیستا مەرایی بۆ زاوایە دزەکەشی (پاڤێل) دەکات بەرادەیەک بێ ئاگاداری ئەندامانی مەکتەب سیاسی لەگەل هیرو ٦ی ئەم مانگە پاڤێلی زاوای بردوتە دانیشتنیکی گرنگی یەکیتی و پارتی ، بێ ئەوەی پاڤیل هیج پلەیەکی بالای حزبی هەبیت یان وەفدەکەی یەکیتی پێشوتر ئاگاداربن
لەوەش قيزەوەنتری مەلا زۆر سوکایەتی بەشەهید ئارام دەکات بۆهەموو درویەکی سوييند بەئارام دەخوات ، کەنويترینی لەروداوەکەی ئوغلو بوو ،كه‌ووتی بەئاستی پاکی ئارام و گوره‌كه‌ی پاكم لەنەدزینی داهاتی خەلک ، كه‌لێره‌دا به‌لگه له‌ده‌ست نیه جه‌نده دزی‌و كۆمه‌ك له‌پارتی وه‌رده‌گرێ بەلام وەرە مەلا پیمان بلی تو ئەو خانوە گران بەهایەی سلێمانیت بەکام موجەی مه‌كته‌ب سیاسی و به‌رپرسیه کری ؟ لەمەش گالتە جارتری خيزانەکه‌ی پێشوت هیج کارناکەن ، کەجی ئەو ڤیلا یەیان بەکام موچە و قەرزی بانق کر کە لەگرانبەهاتترین ناوجەی ستوکهۆلمە ( داندرید ) كڕیوه ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست