عیزەت مستەفا رەسوڵ پشتگیری مەسعود بارزانی دەکات
Tuesday, 04/08/2015, 1:39
ئه‌مرو به‌یاننامه‌یه‌كی ٢٥٠٠ كه‌سیم خوێده‌وه، كه داوا ده‌كه‌ن بارزانی له ده‌سه‌ڵات بمێنته‌وه ، گوایە مانەوەی مەسعود بۆ ئه‌م قوناغه‌ش زۆر گرنگه ، من لێرەدا قسه له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه ناكه‌م، چونکە ده‌زانم % ٩٨یان کەسانی سەر بەپارتیین و موچه‌یان هه‌یه له‌م حیزبه و كه‌سانی دۆراوی سیاسیین، كه‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاقی به‌رپرسیارێتی نووسه‌ر ، به‌لام لێره‌دا تەنیا کەسێکیان دەگرم ئەویش عزه‌دین مسته‌فا ره‌سولە، یه‌كێكە له‌و كه‌سایه‌تییه چروک و دۆڕاوە سیاسیانه، کە واژوی كردووه به تایبه‌تی ت انه‌مردوه، حەز دەکەم هەندێک نهێنی ئەم کەسە ئاشکرا بکەم و بیخەمە پاڵ (CV)کەیەوە، با خه‌ڵکیش زیاتر بیناسێ. لێره‌دا دوو خاڵ باس ده‌كه‌م كه به‌رپرسم تیایدا و سه‌رچاوه‌كه لێی دڵنیام و با رۆژنامه‌نووسان به‌دواچوونی بۆبكه‌ن:
یەکەم:
عزالدین مسته‌فا ره‌سول یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی دۆسیه‌ی فایلداری لای به‌عس هه‌بووه، گه‌رچی له ژێره‌وه هاریكاری هه‌ندێک لە پارتەکانی كوردستانی كردووه به‌ڵام ئه‌مه‌ی وه‌ك سیمای هه‌لپه‌رستی بووه، له هه‌ردوولای خوارده‌وه ، راستی فایلدار بوونیشی ده‌توانن له محمه‌د قه‌ره‌داغی بپرسن، كه به‌بڕیاری تاله‌بانی لیژنه‌یەکیان بۆ پێکهێنا، محەمەد قەرەداغی لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شالاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری و د. عزه‌دین ره‌سوڵدا كردووه، کە هەردووکیان ژێر بەژێر لەگەڵ موخابەرات و بەعسدا پەیوەندییان هەبووە، دواتر راپۆرته‌كه دراوە بە جەلال تالەبانی.
دووەم:
له‌ساڵی ١٩٩٣ ئێمە کۆمەڵێک کەس بووین سه‌ردانی تاله‌بانیمان كرد، عزەدین مستەفاش له ژووره‌وه بوو، ئێمه‌ش دانیشتبووین، كۆسره‌ت ره‌سوڵیش له ژووره‌وه بوو، تاله‌بانی به كۆسره‌تی گوت ئاگات له‌م عزه‌دینیانه بێت لە هەولێر! کۆسرەت رەسوڵیش له به‌رچاوی ئێمه كه‌رامه‌تی د. عیزەدینی شكاند، گوتی مامه من كه‌یفم به مرۆڤی خورمژی وەک ئەمانە نایەت! عزه‌دین ره‌سوڵ لە شوێنی خۆی بوو بە دڵۆپێک ئاوا، لە شەرم و ترسانا وه‌ك نۆكه‌رێك، کە هیچی بۆ نەمایەوە له‌به‌رامبه‌ر ئاغا پێده‌كه‌نێ. دوایی زانیمان هۆكاری ئه‌و سوكایه‌تی پێكردنه‌ی كۆسره‌ت به عزه‌دین ره‌سوڵ هۆکاری ئه‌وه‌بوو خۆی وەکو دۆستی یه‌كێتی پیشان دەدا و دیارە بۆ ئەو مەبەستەش هاتبوو، گوایه ئه‌ندامی شوعیش بوو، کە هەر لەو کاتەشدا چووبووە لای بارزانی ده‌مانچه‌ی لێوه‌رگرتبوو، واتا لای بارزانیش وه‌ك تاله‌بانی ماستاوی كردبوو.
ده‌بێت بلێم له نێو روشنبیره دیاره‌كانی كورد تاله‌بانی كۆمه‌لێك سیخور و ده‌ڵالی هه‌بوو یه‌كێك له‌مانه ئه‌و عزه‌دین ره‌سوڵه بوو، بۆیه بە لامەوە سەیر نییە ئه‌و نووسه‌رانه هه‌موویان لە ئاستی د. عیزەدیندان و هەر یەکە کەلێنێک کەوتۆتە نێو کەسایەتییانەوە، ئەوانە بێكه‌رامه‌ت و زه‌لیلن له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی كورد و به‌عسدا له كوێ قازانج تێدا بکەن له‌وێ شه‌نی خۆیان ده‌كه‌ن.
------------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست