جارێکی دیکە: سۆرانی مامە حەمە لەسەر چی تیرۆرکرا؟
Sunday, 20/07/2014, 12:00
لەم لینکەدا وتارێکی شەهیدی قەلەم سۆرانی مامەحەمەی تیایە، کە کوردستانپۆست بۆیەکەم جار پەردەی لەسەر هۆکاری سەرەکی تیرۆرکردنی شەهید سۆران ئاماژە پێداوە، چونکە شەهید سۆران یەکەم دەنگی ئاشکرای نێو نیشتمانە بەراشکاوی چۆتە سەر دواکەوتویی گوزەرانی خێزانی مەسعود بارزانی، ئەمەش لای بنەمالەی بارزانی دەرچونە لە خەتی سور، بەلام میدیاکانی کوردستان وایان بانگەشەکرد کە شەهید سۆران لەسەر راپۆرتێکی لەسەر لەشفرۆشی بەرپرسانی ئەمنی کەرکوک تیرۆرکراوە. شایانی باسە سۆرانی مامە حەمە پەیامنیری کوردستانپۆستیش بووە، زۆر جار بەناوی خوازراویشەوە هەواڵ و نووینی هەستیاری ناردووە، میدیا ئەهلی بۆ سوککردنی کەیسەکەی، خەڵاتێکیان دانا، بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەو خەڵاتەیان دەدا بە دۆست و ئەحبابی خۆیان، لەگەڵ بەرپرسەکانی دەسەڵات، یەکێک لەو خەڵاتانە رۆژنامەی لڤین و لەسەر پێشنیاری کەمال رەئوف درا بە عیماد ئەحمەد، عیماد ئەحمەد یەکێکە پیاوەکانی ئیتیلاعات و لەسەر داوای قاسم سلێمانی جەلال تالەبانی کردی بە جێگری سەرۆک وەزیران.
دەبێت بلێن ئەوەی شەهید سۆران لەو کاتەدا دەستی بۆ برد و بووە هۆکاری تیرۆرکردنی ،لەلایەن بنەمالەی بارزانیەوە ، ، شەهید سەردەشت بەخال لەسەر وشەدانانی زیاتر چوە سەر هەمان عەقلی دواکەوتویی مەسعود بارزانی، سەرەنجام ئەویشیان تیرۆرکرد ، پەیامی ئەوەی باس لەخيزانی سەرۆکی فەرماندە بکات چارەنووسی تیرۆرە، بەلام هەمومان ئەمرۆ دەبین ئەو دەنگانەی دەچنە سەر لوتکەی خەتی سوری بنەمالەی بارزانی بونەتە هەزاران ، بۆیە رێچکە و خوێنی ئەو دوو شەهیدەی نوسین لەسەر خيزانی بارزانی زۆر بەرفراوانتر بووە ، بارزانی دەبێت بزانێت چەندە دەنگە جوانەکان تیرۆر بکەن ، ئەوا رق و تورەیی خەلک زیاتر دەبێت و قوربانیەکانی تیرۆریش دەبنە رەمزی نەوەیەک کەئەم دەسەلاتە دەبێت بروات
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5aa32d62
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست