بەبنەماڵەکردنی حزب و حکومەت لە ماڵی مەلا مستەفاوە بۆ ماڵی ئازاد جوندیانی
Saturday, 14/07/2012, 12:00
چەند ڕٶژێکە مەسەلەی دانانی مەسرور بارزانی بۆتە جێگای نارەزایەتی میدیای ئەهلی و ئۆپزسیۆن . لەکاتێکدا لەبواری پراکتیکی ئەوا چەندین ساڵە بەپێێ ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان ئەو دوو پارتە ، هەردوو بنەماڵە هەموو جومگە سیاسی و ئیداریەکانی ئەم دەسەڵاتەیان داگیرکردووە . هاوکات ئەگەر مناڵەکانیان ، لەدەسەلاتیش نەبن ، ئەوا دەسەلاتیان لەهەموو پەرلەمان و مەکتەب سیاسی و وەزیرەکان زیاترە , چونکە هەردوو بنەماڵە خاک و خێڕو بەرەکەتی ، ئەم نیشتمانە ، بەمولکی خۆیان دەزانن و لەبواری پڕاکتیکیشدا هەروایان پەیرەو کردووه. بەتایبەتی بنەمالەی بارزانی . ئەوان سیاسەتی ئەپارتایت و ئەغریقە کۆنەکان لەنێوان گەل پەیرەو دەکەن ،بەواتای مرۆڤی کورد یان بەپێی پلە دابەش کردووە ، سەرەتا خۆیان و خانەوادە و بارزانیەکان ، دواتر کرمانج و سۆرانیەکان ..... ئەو تۆیە قیزەوەنە ش سەرەتاکەی بۆ سیاسەتی فەرمی مەلا مستەفای بارزانی لە60کانەوە دەگەرێتەوە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، که خۆی بەهێزێکی سۆسیال لە قەلەم دەدا، بەلام لەدوای ڕیکەوتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتیی و روخانی رژێمی بەعس ، بنەمالەی تاڵەبانیش لەجاران زیاتر بەربوونە نێو کایە گرنگەکانی حزب و ئیدارەی ژێر دەسەلات ، لەبواری ئابوریی و ئەمنی و نوێنەرایەتی کردنی ولاتە گەورەکانی جیهان وەک ئەمەریکا و بەریتانی. تەنانەت ئەو کەلتورەی، که مالی بارزانی رشتیان و ماڵی تالەبانیش درێژەیان پێدا، پەریەوە نێو مەکتەب سیاسیەکانیشیان ، لە نمونەی کۆسرەت رەسول، کە بەناو دژایەتی بنەماڵەی بارزانی دەکات، بەلام ئەمیش وەک هەردوو بنەمالە منداڵه‌کانی خۆی خزاندە ناو پایە گرنگەکانی حزب و ئیدارەوە .. هاوکات هەرچی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی و پەرلەمانتار ... هەر یەکە منداڵ و که‌سوکار و نزیکه‌که‌کانی خۆیان بە سەر دام و دەزگاکانی ولات داباراند ، تەنانەت بە مردوێتی و زیندوێتی ئەو بەرپرسانە، وەک مولک و ماڵی بابیان، هەریەکەی بەشێکی دەبەن بە واتای ئەمرۆ ولاتێک کۆمەڵێک بنەماڵە بەرێوەی دەبەن ئه‌مه‌ش لەسەرەوەی بنەمالەی بارزانی و تالەبانی دواتر شٶردەبیتەوە بۆ خوارەوە.
ئێستا جگە لەو دوو بنەماڵەیە کەخاک و ئاو هەواو بودجەی کوردستانیان داگیرکردوە ، قۆناخێکی تر پەیرەو دەکرێت، ئەویش بەقارەمانکردنی بە زۆرە ملێی بنەماڵەی به‌رپرسه‌کان و بهپیرۆزکردنیانه بەسەر خەڵکی کوردستانه‌وه، وەک چۆن بنەمالەی بارزانی بەزۆرە ملێ خەڵک بۆ سەرگۆری مەلا مسەتەفا دەبەن بەتایبەتی ئەوانەی تەسلیم دەبنەوە ده‌بێت وەک پاکانە پڕکردنەوەیەک لەسەر گۆرەکەی مه‌لا مسته‌فا و ئیدریس دەبێ فاتیحا له‌سه‌ر گۆڕیان بخوێنن و له‌و هەلوێسە کۆنەی خۆیان په‌شیمان ببنه‌وه و هەلوێستی کۆیلە و ناپاکی بوون هەر لەسەر گۆرەکەی ئه‌مانه‌وه فێربن. ماڵی تالەبانی و برایم ئه‌حمه‌دیش بە بەرچاوی هەموو خەلکەوە لە کاتیکدا کارەبا نەبوو ئەو له‌به‌ر خاتری گۆڕی برایم ئه‌حمه‌د گردێکی پڕ لە گلۆپی رەنگاو رەنگ کردبوو، هه‌روه‌ها ساڵانەی بلە دەدەنە ئەوانه‌ی ده‌بنه مریدی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌که‌یان.
لەو ڕۆژانە چاوم بەلینکێک کەوت کە سەیرم کرد دەبینم فلیمێک لەسەر باوکی ئازاد جوندیانی دەردەهێنرێ ، یەکسەر بیرم بۆ فلیمەکەی مەلا مستەفا چوو کە چه‌ند ساڵێکه بنه‌ماڵه‌که‌ی هەول دەدەن فلیمیک له سه‌ر مێژووی ئه‌م ئاشبهتاڵچییه بۆ ده‌ربهێنن، تا مێژوو بشێوێنن و به هه‌ڵه بخوێنرێته‌وه و بنووسرێت، زۆر که‌سه ده‌زانێت زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان کرابوو، هەوڵیان دا هونەرمەندیی گەورەی عەرەب عومەر شەریف رۆڵی بارزانی ببینێت، لێ ئه‌و چونکه که‌سێکی وشیاره ئه‌مه‌ی ره‌ت کرده‌وه...
له هه‌مووی سه‌یرتر و جێگای گاڵته و قه‌شمه‌ریاته، ئه‌مه‌ی باوکی ئازاد جوندیانییه، که که‌سێک به‌ناوی (ستار ئەمین) دیاره مریدێک و پیاوێکی ئازاد جوندیانییه و له کەناڵەکهی ئازاد جوندیانی کار ده‌کات، به‌ته‌مایه فلیمێک لەسەر باوکی ئازاد جوندیانی دەربهێنێ، ئامانجی ئه‌م ستاره ماستاوکردنە بۆ ئازاد کە بەرپرسێکی بالای یەکێتیە، بۆیە ده‌یه‌وێت باوکی ئازاد بکاته قاره‌مان و که‌سایه‌تییه‌کی تێکۆشه‌ر، خوا ده‌زانێ چ قاره‌مان و جهوامێریی و پیاوه‌تییه‌کی تریمان بۆ لێده‌رده‌هێنن، هه‌ڵبه‌ته من نامه‌وێت لێره‌دا به‌هۆی ئازاد جوندیانییه‌وه هێرش بکه‌مه سه‌ر باوکی ئازاد، که‌سیش تا ئیستا باسی باوکی ئازادیی وه‌کو قاره‌مانه‌کانی مێژوو نه‌کردووه، ره‌نگه له ناوچه‌که‌ی خۆیان زیاتر که‌س نهشیناسێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م، ئه‌وه‌یه، که له مێژووی ره‌ش و نه‌هامه‌تی گه‌له‌که‌ماندا هێنده خه‌ڵکی قاره‌مان و جوانی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه، له به‌رخودان و لێبورده‌ییدا هه‌ر یه‌که به‌شی ده‌یان رۆمان ده‌کرێت له‌سه‌ری بنووسرێت، خێره له‌ناو ئه‌وانه‌دا ده‌ست بۆ باوکی به‌رپرسێکی ناپاک و خائین به گه‌ل و نیشتیمان ده‌برێت و ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه نێو میژووهیهکهوه، که ئه‌گه‌ر جوانیش بووبێت، ئه‌وا به‌هۆی کوڕه‌که‌یه‌وه خه‌ڵکی و نه‌فره‌تی لێده‌که‌ن، چونکه کوڕی وه‌ک ئازاد جوندیانیی خستۆته‌وه و نه‌وه‌کانی داهاتووشمان قێزیش له باوکی ده‌کاته‌وه؟
ئازاد جوندیانی و به‌رپرسه‌کانی دیکه مه‌ستی ده‌سه‌ڵات بووون، نازانن له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان خه‌ڵکی چۆن نه‌فره‌تیان لێده‌که‌ن، پێیان وایه وه‌ک ئه‌و ماستاوچییانه‌ی ده‌وروبه‌ریان هه‌موو که‌س رێزیان لێده‌گرن و خۆشیان ده‌وێن، نازانن ئه‌وه‌نده خه‌ڵک لێیان پڕه، ئه‌گه‌ر له هه‌لێکدا ده‌ست ئه‌و میلله‌ته بکه‌ون له به‌عسیی و پیاوه‌کانی سه‌ددام خراپتریان پیده‌که‌ن، ده‌نا چی وا ده‌کات رێگا به ستار ئه‌مینێکی ماستاوچی بدرێت ده‌ست له مێژووی درۆی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بدات و به‌و خه‌ڵکه‌ی بفرۆشنه‌وه؟! .ئەگەرنا تۆ بڵێی ئازاد بەو به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی ئیستای، ستار ئەمینێک ده‌چوو، فەیلی و هەلگورد و باوکی ئازادی وەهاب ئاغای دەکردە فلیم؟
خەرجی فلیمەکەش به فه‌رمانی نەوزاد لاوەند و بودجه‌ی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ده‌درێ. ئێمە نازانین ئایا وەهاب ئاغای باوکی ئازاد جوندیانی لەو سەدان قارەمان و کوردپەروەرانەی تر زیاترە، کە لەزیندانهکانی بەعس نمونەی قارەمانێتیان نواند و ئەمنەکانی بەعسیان سەرسام کردبوو بە نەترسانیان لەمردن، ئه‌مه له کاتێکدا بەسرودە نیشتمانیەکان بەرەو پەتی سیدارە دەروێشتن؟
باشترین ڕیگا بۆ ئۆپزسیۆن و میدیای ئەهلی هەموو خەڵک بگەنە باوەڕی هاوشیوەی کوردستانپۆست کە ئەم دوو بنەماڵەیە هەرگیز نەچاکسازیی نە ریفۆرم چاره‌سه‌ریان ناکات، ئه‌وه‌ی ئه‌مانه باسی ده‌که‌ن خەونی حوشترانەیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست