کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى ئێمە لە حزبى شوعی كوردستان جیا دەكاتەوە ...

Thursday, 12/03/2009, 12:00


لەوانەیە هەندێ بپرسن چى ئێوە لە حزبى شوعى جیا دەكاتەوە ؟ یا بۆچى گۆرانى بنەرەتى لەم حزبى شوعیە بكرێت ؟ ......
[email protected]
ئێستا لە كوردستانى باشور بەبێ ناوچە دابراوەكان نزیكەى 4 ملیۆن هاوڵاتى دەژین بەشێكى ئێكجار زۆرى هاوڵاتیان بە هۆى سیاسەتى بە حزبى كردن و خۆ بەهێز كردن لە موچەیەك زیاتر مانگانە وەردەگرن , بەشێكى زۆرى گەنجانان بى كار ماونەتەوە سود لە هێزو بازویان وەرناگیرێت و پەنامان بردۆتە بەر هێزى كارى بیانى , كوشتنى ژنان و ئافرەتان رۆژ لە دواى رۆژ لە زێدە بوونە , جوتیاران بە هۆى ئاوەدان نەكردنەوەى لادێكانیان كۆچ لە لادێ بۆ شار دەكەن , بەرهەم و بەروبوومە كشتەوكاڵیە بیانیەكان تەواوى بازاریان داپۆشێوە سود لە بەرهەمى خۆمالى نابینرێت , خەڵكێكى زۆر خەریكە دەكەونە ژێر هێڵى هەژار بوون , نارەزایى زۆرى لە سیستەمى بەرێوەبردنى دەسەڵات لە كوردستان هەیە , دەنگى هێزى بەرهەڵستكار لە كوردستان نابیسترێت , سەندیكا ونەقابە میهەنیەكان لەوپەرى خراپى و پەشۆكى دادژین , زانكۆ ئەهلیەكان تەنیان بە قوتابیانى كورد هەڵچەنیوە خوێندن هەنگاوى بە پارەبوون دەهاوێت ئاستى زانستى رۆژ لە دواى رۆژ بەرو لاواز بوون دادەچێت , بەرامبەرامبەر هەموو ئەمانەو كۆمەڵێ تێبینى تر حزبى شوعى كوردستان سیاسەتى بێدەنگى لەمەر هەموو هەلوێستەكان قبوڵ كردووە بە شێك لە سەركردەكانى حزبى شوعى وەك سەركردەى هێزە دەسەڵات دارەكان خوێنى میلەت دەمژن وەك ئەوانیش لە شوقە فەخم وڤێلا فەخمەكان دەژین هەندێ لە كەوادیرە وەسەتیەكانیان بە هۆى دەست تەێكەڵاو بونیان لەگەڵ دەزگاكانى پاراستن و زانیارى ئەو رێكخراوانەى بەناوى كۆمەڵگاى مەدەنى كار دەكەن رۆژ لە دواى رۆژ دەوڵەمەند دەبن كەچى حزبى شوعى خۆى لێ بێدەنگ كردوون و پێیان ناڵێت چۆن وبەچ شێوەیەك بە چوار یا پێنج ساڵ وا دەوڵەمەند بوویت , قیادەی ئەو حزبە ئاگایان لە بنەماڵەى شەهیدان نەماوە هیچ هەڵوێستێكى شۆرشگێراتیان لێ بەدى ناكرێت هەمیشە بێدەنگن , سەركردایتى ئەم حزبە كە خۆى لە كەمال شاكر دەبینێتەوە هیچ كات ئامادە نەبووە بێتە ناو جەماوەر ئەو ئێستا رۆڵى یلتسنێكى تازە دەبینێتەوە وەك ئەویش دەیەوێت شوعیەكان تەسلیم بە هیزە نەتەویى وسەرمایەدارەكان بكات و لە خشتەیان ببات , حزبى شوعى خاوەن مێژوو وهەزاران شەهید خەریكە وەك حزبێكى بچوك سەیردەكرێت كەسانى وەك حەیدەر فەیلى و كەمال شاكر و سێ ئەندام پەرلەمانەكەى ئەوندەى لە خەمى خۆ دەوڵەمەند بوون مەساج و ساواناو كچى جوانن ئەوندە بیریان لە خەمى جەماوەر و نایەك ریزى هێزە جەپ رەوەكانى كوردستان وناوچەكە نەكردۆتەوە , قەت رۆژێك كەمال شاكر لە نێو خەڵك نەبینراوە لە یەكى ئایار كە رۆژى كریكارانە قیادەى ئەو حزبە لە كارەگەكانان نابینرن بەلكوو لە ئۆتیلەكان خەریكى مەلەكردنن ئەوان خەمى كاریكارانیان نەماوە چونكە نایانەوێت ببنە نوێنەرى رەنجدەران وكرێكاران ...
ئێمە لە شانە سەرەكیەكانى دامەزراندنەوەى حزبى شوعى كوردستانى سەربەخۆ خاوەن مێژو قوربانیەكى زۆرین لەوكاتەى دەستمان بە خەباتى خۆمان كردوە تا سەر ئێسقان رێز لە خەباتى حزیى شوعیمان دەگرین بە شێكى زۆرى هاوریانیشمان ئێستا لەناو رێكخستنەكانى ئەم حزبە خەبات دەكەین ئێستاش ئامادەین لە پێناو ئەم حزبە خوێنى خۆمان برژین جەماوەرو مێژوەكەشى بە موڵكى ئەو شوعیانە دەزانین كە تا ئێستاش لە پێناو پەیداكردنى بژێوى ژیانیان راكەكە یانە , بەڵام درنگ یا زوو تا حزب زێدە تر توشى شكست نەبێت دەبێت كار بۆ گۆران بكەین گۆرانێك هەیبەت بۆ ئەو حزبە بگەرێنێتەوە كە دەریایەك خوێنى رەشتووە گۆرانێك لە قیادە نەوەك لە قاعیدە .
باوكى هاورێ
ئەندامى شانە سەرەكیەكانى
سەرلەنوێ دامەزراندنەوەى حزبى شوعى كوردستان سەربەخۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە