کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌نیا پرسیارێک له‌ مه‌لا به‌ختیار

Saturday, 27/06/2009, 12:00


سڵاو کاکی عێراقچی....بۆخه‌ڵکانی سڤیل وساکاری وه‌ک ئێمه‌مانان گه‌رقسه‌یه‌ک یا وڕێنه‌یه‌کیش بکه‌ین زه‌ریبه‌یه‌کمان له‌سه‌ر نییه‌و بیستنیشی له‌ په‌نجه‌کانی ده‌ست تێپه‌ڕناکا. وه‌ که‌سیش باجه‌که‌ی نادا به‌ڵام بۆکه‌سانێک که‌ ئاستی به‌رپرسێتی هه‌بێ وله‌ که‌ناڵ وگۆڤاروڕۆژنامه‌کانا ده‌رکه‌وێ شتێکی دییه‌...
ئه‌م به‌ڵا (مه‌لا) به‌ختیاره‌ی که‌ ئێستا وه‌ک فڕفڕۆکه‌و ته‌ته‌ر هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌پێشوازی کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکدایه‌ وته‌خشان وپه‌خشان ئه‌کات به‌سه‌رخه‌ڵکدا بۆبه‌ده‌سهێنانی ده‌نگ بۆلیستی (هه‌چه‌ کلک زه‌رده‌که‌) هه‌رڕۆژه‌ی چاوی به‌ کۆمه‌ڵیک سه‌رۆک خێڵ وئاغاوشێخ ومه‌لا ده‌که‌وێ هه‌رئه‌م پیاوه‌له‌شاخداسه‌ری زمان وبنی زمانی دژایه‌تی کردنی سه‌رۆک خێڵ وشێخ ومه‌لا بو.هانی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌دا دژایه‌تیان بکه‌ن چونکه‌ ئه‌وانه‌ گیا که‌ڵه‌ی خه‌بات وتێکۆشان و‌ ئازادین نایه‌ڵن کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وێ. که‌چی ئێستاهه‌رئه‌و که‌سه‌ وهه‌مان به‌ر پرس ڕۆژ نییه‌ سه‌ردانی سه‌رۆک هۆزوخێڵانه‌ نه‌کات وه‌ به‌ڵێنی چه‌وروقه‌ڵه‌ویان پێنه‌دا له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ. ئه‌ی ئێستاچۆن وه‌ڵێمی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ ئه‌ده‌یته‌وه‌ که‌ڕۆژانه‌ له‌که‌ناڵ وڕۆژنامه‌کانا گوێ بیستت ده‌بن من ته‌نیا پرسیارێک ده‌که‌م وبه‌س به‌س تۆش تو خوێنی ئه‌و قاره‌مانه‌ی که‌له‌سه‌ر قسه‌ وهه‌ڵوێسته‌کانی تۆ هاته‌وه‌و بۆ خۆپاراستن له‌دوشمن له‌ناو ڕه‌بایه‌یه‌کدا به‌ جاشێتی شه‌هید بوو که‌ چه‌ندین چالاکی قاره‌مانانه‌ی له‌ ناو شاردا ئه‌نجام دابوو ده‌زانی کێ ده‌ڵێم (ا . م) ئه‌م هه‌موو خۆ ماندووکردنه‌ بۆده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ بۆكێ و بۆ کام لیست ؟ بۆ ئه‌ولیسته‌ی که‌ مییزیان پێدا ده‌کردی وپشقلیان ده‌رخوارد دایت ... ته‌نیا پرسیارم ئایا کاتێک قسه‌ ده‌که‌یت خۆت بڕوات به‌قسه‌کانی خۆت هه‌یه‌ تا خه‌ڵکی بڕوات پێبکا؟ تکایه‌ وه‌ڵام...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە