کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێک بۆ کاک عارف ڕۆشدی

Tuesday, 08/09/2009, 12:00


کاک عارف ڕۆشدی که‌ له‌ نووسینێکی سایتی چاودێردا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ ناو یه‌کێتی و حکومه‌تدا هه‌بوو بۆ هه‌رایان له‌سه‌ر دروست نه‌ ئه‌کرد دیاره‌ تا ئێستا ووشه‌ی گه‌نده‌ڵی لای عارف ڕۆشدی ووشه‌یه‌کی نامۆیه‌و وه‌ به‌ر گوێی نه‌که‌وتووه‌ یان له‌سه‌رکردایه‌تی دا ئه‌و ئیجازه‌ بووه‌ وه‌ک خۆیان گێل ده‌که‌ن، تکام وایه‌ میلله‌تیش گێل نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و مه‌حسوبییه‌ت و ناشه‌فافیه‌ت نه‌بووایه‌ کاک نه‌وشیروان پێویستی به‌ دروستکردنی لیستێکی گۆڕان نه‌ده‌بوو،له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر له‌ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان که‌وته‌ ململانێ کردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئینتیازی و گه‌نده‌ڵانه‌ له‌ناو حیزبدا به‌ڵام به‌پیشتیوانی مامه‌ نه‌خۆشه‌که‌تان ژوورێکی گه‌نده‌ڵی له‌ناو یه‌کێتی دا کرده‌وه‌ بۆ له‌خۆگرتنی که‌سانی وه‌ک به‌ڕێزت ،ئێوه‌ له‌ نووسینه‌کانی(puk media)و چاودێردا دوو ڕۆژه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌دوێن که‌ گوایه‌ سه‌رۆکی گۆڕان که‌ گه‌نده‌ڵی گه‌یشته‌ ئاست خۆیان دێنه‌ جواب ،به‌ڵام زۆر به‌هه‌ڵه‌دا که‌وتوون ئه‌وه‌ سیناریۆیه‌کی پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌ بۆیه‌ وه‌ک ئه‌مجاره‌تان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ئێوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌باسی گه‌نده‌ڵی پارێزگای سلێمانی ده‌که‌ن باسی ئه‌و براده‌رانه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن ده‌ڵێن پاره‌کانیان بۆ ئه‌وێ سه‌رف کردووه‌ ،دیاره‌ ئێوه‌ له‌گه‌نده‌ڵی ناپرسن ده‌تانه‌وێ ته‌شیر به‌و که‌سانه‌ بکه‌ن که‌ پشتیوانیان له‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه‌ نه‌ک له‌گه‌نده‌ڵی بپرسنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌نده‌ڵی بپرسنه‌وه‌ ئه‌بێ له‌مامتانه‌وه‌ به‌هه‌زاران جار بدرێنه‌ دادگا ،ئێمه‌ هیوادارین ئێوه‌ حزبێکی دژه‌ گه‌نده‌ڵ بن و دژی ناعه‌داله‌تی بن و ببنه‌وه‌ به‌و یه‌کێتییه‌ی که‌خه‌ڵک ئاواتی ده‌خواست ببێته‌ پێشمه‌رگه‌ی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ قه‌ت جارێکی که‌ به‌چاوی خۆمان نایبینین له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ستافه‌ی ئێستای که‌خۆیان به‌ یه‌کێتی ده‌زانن ،به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ک تێکۆشه‌ری ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ ده‌خوازین که‌ یه‌کێتی له‌ترۆپکه‌ی ده‌سه‌ڵاتابوو ،به‌ڵام که‌سانی وه‌ک تۆ گێل که‌بوونه‌ سه‌رکرده‌ی یه‌کێتی یه‌کێتیتان به‌و ئه‌قاره‌دا برد که‌خۆتان زۆرباش ده‌یبینن ئێوه‌ ئێستا کاری هه‌موو یه‌کێتیتان وه‌ستانووه‌و کار له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌که‌ن ،گۆڕان هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن له‌ 1976 وه‌ تائێستا یه‌کێتییه‌کی جه‌ماوه‌ری بوون هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که‌له‌دوای ئه‌نفال بڵێسه‌ی یه‌کێتی بوون له‌شاخه‌کاندا به‌ده‌یان که‌سیان که‌ ئێستا له لیستی گۆڕانن به‌ماوه‌ی هه‌ر چوار ساڵه‌که‌ی دوای ئه‌نفال وه‌ک پارتیزان به‌برسێتی و سه‌رماو ترس و تۆقان خاکه‌که‌ی خۆیان به‌جێ نه‌هێشت ووشه‌ی یه‌کێتییان له‌گوێی خه‌ڵک نه‌بڕی هه‌موو ڕێکخستن و هێزی چه‌کداریان لێک دا نه‌بڕی وه‌ ئه‌وه‌ش بوون که‌ساڵی 1991 به‌رهه‌مه‌که‌ی بوو ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن گۆڕان ده‌که‌ن جه‌نابت ئه‌وسای له‌کوێ بووی؟ بۆخۆتان بۆ دانانیشن کێ پرسی کوردایه‌تی پێ کردوون ؟کێ پرسی دروست بوونه‌وه‌ی یه‌کێتی پێ کردوون ؟

سووپاسی ستافی کوردستانپۆست ده‌که‌ین بۆ هه‌وڵو کۆششیان بۆ چاکبوونی ووڵاتێکی کوردی چاک..

(پ.م) ی دێرینی (ی.ن.ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە