بانگه‌وازێك له‌كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه‌

Tuesday, 19/04/2011, 12:00








بانگه‌وازێك له‌كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه‌بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی شاری سله‌یمانی و ده‌ورو به‌ری شار و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و هه‌موو هاوڵاتیه‌پیشه‌ییه‌كان له‌پزیشكان و سه‌ندیكاكانیان، پارێزه‌ران و سه‌ندیكاكانیان، ئه‌ندازیار و سه‌ندیكاكانیان، دادوه‌ر و سه‌ندیكاكانیان، مامۆستایان و سه‌ندیكاكانیان، سه‌رجه‌م هه‌موو خوێندكاران و ڕێكخراوه‌خوێندكاریه‌كان، داواتان لێده‌كه‌ین كه‌سبه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی كاتژمێر 10:30 به‌كاتی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م دادگای نوێی سلێمانی كۆمه‌ڵگیر و ئاماده‌بن، داواتان لێده‌كه‌ین كه پێكه‌وه‌‌ده‌روازه‌ی سلێمانی و شه‌قامی سه‌رکه‌ی سلێمانی که‌رکوک له‌كاربخه‌ین هه‌تا په‌یا‌مه‌كه‌مان به‌جدی وه‌ر بگیرێت ، هه‌موو پێكه‌وه‌داوای به‌دادگایی كردنی بكوژانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ین وه‌ئه‌و كاره‌مه‌حكوم بكه‌ین كه‌چۆن پیاوكوژان له‌م وڵاته‌دا به‌ئازادی و ئاسووده‌یی ده‌سوڕێنه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌م وڵاته‌به‌ناحه‌ق ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت. داوا ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك بڕوای‌ به‌ سه‌روه‌ریی‌ یاسا، ده‌وڵه‌تی‌ قانون، پاشكۆنه‌بونی‌ دادگاكان‌و جێبه‌جێكردنی‌ یاساكان له‌ناو ماڵی‌ یاسا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵمان ئاماده‌بێت‌و به‌یه‌كه‌وه‌ داكۆكی‌ له‌سه‌ربه‌خۆكردنی‌ قه‌زا ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ماف بۆ خاوه‌ن مافه‌كان ‌و ئیجرائاتكردن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی‌ سوك‌و ئاسان ده‌ستیان ده‌چێته‌ گیانی‌ هاونیشتمانیان‌و خۆپیشانده‌رانی‌ كوردستانه‌وه‌. ده‌بێت ئێمه‌‌، ئێمه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان، له‌كاتێكدا كه‌ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت باكیان نیه‌به‌خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و هه‌ڵوێست و كردار و ماهیه‌تی ئه‌وه‌یان نیه‌كه‌ئازادی و یه‌كسانی دابین و به‌ڕه‌وای حه‌ق بناسنه‌وه‌، كه‌واته‌ده‌بێت ئێمه‌هه‌ستین به‌ئانجامدانی ئه‌وكاره‌، ئێمه‌‌كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌و ئێمه‌كه‌له‌م سه‌ده‌یه‌دا و له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌ژیانداین، ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌ر شانمانه‌ هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له‌ئاستی ڕاستكردنه‌وه‌چه‌وتی و ناڕێكی سیستامی دادوه‌ری و هه‌ڵساندنه‌وه‌ی ته‌رازوی ڕوخاوی دادوه‌ری له‌كوردستاندا، هه‌تا بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان ئه‌م شۆڕشه‌ببێته‌ مێژوی سه‌روه‌ری و مێژوی پڕ شانازی و شای هه‌موو شۆڕشه‌كان و هه‌موو پێكه‌وه‌له‌وڵاتی قانوندا و به‌یه‌كسانی و ئازادی ژیان به‌رینه‌سه‌ر.
ئێمه‌وه‌كو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی حه‌وت خاڵی ڕاگه‌یه‌ندرای یه‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌له‌نه‌ک دیکتاتۆره‌کان
به‌رده‌وامین تا سه‌رکه‌وتن.

ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
18/04/2011
فه‌یسبووك:
https://www.facebook.com/notes.php?id=100002149362239
ئیمه‌یل:
[email protected]

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە