کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئه‌رێ لە بیرتان ماوه‌؟!

Monday, 17/12/2018, 19:50


پارتی داوای یاسایی له‌سه‌ر نه‌وشیروان مستەفا تۆمار كرد و حه‌مله‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنی ده‌ست پێكرد، هه‌رچی گۆڕان و گۆڕانخواز پێیان ناخۆشه‌ ووتیان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا (kkn)ی ئه‌و‌سا تۆپخانه‌كه‌ی خسته‌ گه‌ڕو وه‌ڵامی پارتیان ئه‌دایه‌وه‌.
دووه‌م رۆژی حه‌مله‌كه‌ ته‌له‌فۆنێكم بۆهات و ووتیان وه‌ره‌ بۆ ته‌له‌فزیۆن، مایك ئازاده‌..
من ئه‌و رۆژه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی شار بووم، ووتم سبه‌ی دێم.
رۆژی دواتر ئێواره‌ كاتژمێر ٦ ئێواره‌ حه‌مله‌كه‌ ڕاگیرا، منیش به‌رنامه‌كه‌م ٨ی ئێواره‌ بوو.
كاك نه‌وشیروان ووتی شمولی تۆ ناكات ئه‌و ڕاگرتنه‌ قسی خۆت بكه‌.
دوای به‌رنامه‌کە هه‌ندێك به‌هه‌ڵه‌‌ داوان کۆمەڵیک لە گۆڕانخوازەکان چووبوونه‌ لای كاك نه‌وشیروان و گله‌ییان لێكردبوو، وتبوویان ‌له‌ كاتێكا ئێمه‌ شه‌ڕی راگه‌یاندمانمان راگرتوه‌، تۆش مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ بانك ئه‌كه‌یت.؟!
نه‌وشیروانیش پێی ووتبوون، مستەفا‌ گۆران نیه‌ هاتووە شه‌ڕ له‌سه‌ر ئێمه‌ ده‌كات، ئیتر ئێوه‌ بۆ پێتان ناخۆشه‌!؟
دوای رۆیشتنی ئه‌وان نه‌وشیروان مستەفا پێی ووتبوون به‌شه‌ره‌ف ئه‌مانه‌ له‌ شاخیش هه‌ر ترسنۆك بوون، له‌ جیاتی سوپاسی بكه‌ن دێن گلله‌یی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ هه‌ر بۆ وه‌ بیرهێنانه‌وه‌ بوو، كه‌ فیعله‌ن سه‌رده‌می  نه‌وشیروان مستەفا شتێكی تر ده‌گوزه‌را.

له‌م رۆژانەش‌ یادی كاوه‌ گه‌رمیانی بوو له‌ كه‌لار، منیش قسه‌م كرد، هه‌مان ته‌له‌فزیۆن له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆ قسه‌كانی منیان به‌ ئه‌نقه‌ست بڕی.
ده‌شڵێن دوێنێ‌ ئاری هه‌رسین، له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ شه‌كری شکاندووە. تۆپخانه‌كەش‌ تۆپی هاویشتووه‌، هاكا سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوو خۆی كرد به‌ گرده‌كه‌دا، جا چاوتان له‌ سێلفی گرتن بێت له‌گه‌ڵیدا.

تێبینی: ئەو چەند دێڕەی سەرەوە مستوفای حەسەنە گەورە لە واڵەکەی خۆی لە فەیسبوک رۆژی 17/ 12 / 2018  بڵاوی کردۆتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە