وه‌ڵامێك بۆ كه‌ناڵی 24ی مه‌سرور بارزانی و سایت و په‌یجه‌كانی پارتی و پاراستن و میت
Sunday, 13/10/2019, 13:57
پێش هەموو شتێک دەبێت بڵێم، کە هەر کەسێک خۆی بە خاوەن شەرەف و کەرامەت بزانێت، لە خەمی نیشتیمان و گەل و خەڵکەکەیدا بێت و شیری دایکی خۆی بە حەڵاڵی خواردبێتەوە، نە دەچێت لێدوان بۆ کەناڵی راگەیاندنی دەزگای پاراستن و پارتیی بدات، نە وەک رۆژنامەنووس و کارمەندێک لە لاتان کار دەکات، تەنانەت دەبێت هەموو خەڵکی کوردستان هەڵوێست لە ئێوە وەربگرێت و بایکۆتی سەیرکردنی کەناڵەکەشتان بکات. ئێوە چیین جگە لە کۆمەڵێک کارمەند و بەکرێگیریراو و سیخوڕی دەستی داگیرکەر و دوژمن، تەنیا کارتان ئەوەیە بە چەواشەکاریی عەقڵی خەڵکی کوردستان بشۆنەوە و خۆشەیان بکەن بۆ کۆیلایەتیی و خیانەت.
بەڵی ئەوە هەڵوێستی منە بەرامبەر بە هەر حیزب و گروپ و تاقمێک کە لەم رۆژە ناسکەدا کوردانی رۆژئاوا خەریکە لەلایەن دۆستەکانی ئێوەوە ناسنامەیان دەسڕدرێتەوە و ئێوەش وەکو شوانپەروەر بەم جروت و فرتەتان دەتانەوێت فرمێسی درۆیینە هەڵبڕێژن، وا پیشان دەدەن کە لەگەڵ ئازاری خەڵک و خەمی کوردان. ئێوەی رۆژنامەنووسیش کە لەوێ کار دەکەن، ئەگەر کەمێک شەهامەتتان تێدابوایە هەر لە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوە، دەبوو لە مانای پەیامی رۆژنامەنووسی بگیشتنایە و بە لۆگۆی شەرمەزاری کەناڵی کوردستان24ی مەسرور بارزانی خۆتان با نەدایە و خۆتان وا نیشان نەدایە کە ئێوە پەیامنێرن و دەنگ و رەنگی راستیی دەگەیەنن، ئێوە هاوڕێی خەڵکی کوردستان نیین، بەڵکو هاوڕێی دەستەخوشکی (رووداو)ن کە لەگەڵ سوپای تورک‌دا لە دوای تانکی تورکیاوە رووماڵەی رووداو و قەڵاچۆکردنی کوردانی رۆژئاوا دەکەن.
قه‌ڵه‌مفرۆشه‌كانی پارتی باسی ژنی رۆژنامه‌نوس ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ژن لای ئه‌وان زۆر به‌رێز بێت، ئەگەر بنەماڵەی بارزانی رێزی ئافرەتیان لە لا بوایە دەبوو لە ژنێكی ماڵباتی خۆیانەوە ئەوەیان پیشانبدایە و بیانسەلماندایە، کە ژن نرخی چەندە، نەک بەو شێوەیەی کە بازرگانیی پیوەبکەن، مانای ژن ئەوەتا لە رۆژئاوایە، نەک لە سەری رەش.
رۆژی هه‌ینی ١١ی ئۆكتۆبوبهر له سه‌ر پێشنیاری مه‌لا سامان سه‌نگاوی بریاری نوێژی به‌رخۆدانمان بۆ پشتیوانی رۆژئاوا و ریسواكردنی ئه‌ردۆگان و جاشه‌كانی دا له باشور. من وەکو بەڕێوەبەر و چاودێرێک بەسەر ریورەسمی بەڕێوەچوونی ئەو مەراسیمە لە دوورەوە چاودێریم دەکرد .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وێڕای ریكلام كردن، مۆڵه‌تی فەرمیشمان وه‌رگرتبوو، واته ئه‌و چالاكیه خۆمان خاوه‌نی بووین.
ده‌یان كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن له‌وێ بوون له ناویشیاندا كه‌ناڵی 24ی مه‌سرور بارزانی، کە به ئاره‌زووی خۆیان ڕوماڵی چالاكیه‌كه‌یان كردوه تا كۆتایی، ئێمە نە دەنگمان کرد و نە رێگرییشمان کرد .
دواجار یەکێک لەو کەسانەی کەناڵەکە مه‌لا سامانیان بانگ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی لێدوانیان بۆ بدا، منیش بە مه‌لا سامانم وت: لێدوان بۆ ئه‌و كه‌ناڵه مه‌ده.
ئیتر گفتوگۆ لەوێوە ده‌ستی پێكرد، نه سوكایه‌تی به‌و كچه كراوه نه به كامیرامانهكەیان.
من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ووت کە ئه‌م كه‌ناڵه بۆ ئێمه مایه‌ی قبوڵ نییه، ئێمه وه‌ك جاش و جاسوسی توركیا سه‌یری ئێوە ده‌كه‌ین
ئه‌و كچه ووتی به‌م شێوه‌یه قسه مه‌كه من رۆژنامه‌وانم، منیش ووتم رۆژنامه‌وان چۆن ده‌بێت كارمهرندی رۆژنامهنوسكوژ بێت، كه مه‌سرور بارزانیه، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وە ده‌زانن كه سه‌رده‌شت عوسمان چۆن و به‌ده‌ستی كێ تیرۆر كراوه!
له‌و ناوه چه‌ند گه‌نجێك ده‌ستیان كرد به جنێودان به‌جاش و به‌و كه‌ناڵه و دار‌و به‌ردی پارتییان بە جنێودان هێنایە خوارێ، ئیتر من هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌م دا‌و له‌گه‌ڵ خۆم له‌وێ دوورم خستنه‌وه.
لە دوای ئەوە کەناڵی کوردستان24، ئەو کەناڵەی کە بنەماڵەی بارزانی ئامادەن بە 24 کاتژمێر کوردستان‌مان بۆ بفرۆشن و دەمێکیشە ئامادەکارییان بۆ کردووە، ئەو کەناڵە لە سایتەکانی خۆی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییانیانەوە ئەم رووداویەیان بە شێوەیەکی دیکە هەڵگێڕاوەتەوە و بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر من، هاتوون سینارۆیەکی تریان بۆ دروست کردووە، بۆیە منیش لە كۆتاییدا پێیان دەڵێم واز له‌و چه‌واشه‌كاریه بهێن، كام ڕێگایه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر ئازادن، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌دان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه و جنێو و سوكایهتم بۆ هاتووه ،هه‌مووشیان باس له‌وه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئازای وه‌ره بۆ هه‌ولێر. منیش بەوانە دەڵێم، بەڵێ ئەو کاتە دێم، کاتێک بزانم خەڵکی هەولێر و کوردستان لە چنگی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی رزگاریی بووە، بتوانین دادگاییتان بکەین.
ته‌له‌فزیۆنێك کە له‌سه‌ر خوێنی ده‌یان سه‌رده‌شت و به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی لەوە سەختریش بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست