مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ساڵح بۆ سوڵح نه‌بێت بۆچی باشه‌!

Saturday, 05/10/2019, 19:38


له‌ كاتی ڕوودانی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو ته‌نانه‌ت كاره‌ساتی سروشتی و لافاو بوركاندا،به‌په‌له‌ سه‌ر‌ۆكی وڵات پشوه‌كه‌ی یان سه‌فه‌ره‌كه‌ی واز لێده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بێت.
لێره‌ بێگومان پێچه‌وانه‌یه‌..
سه‌رۆككۆمار بۆ پێنج شه‌ممه‌و جومعه‌ دابه‌زیوه!
كاتی خۆشی له‌ پێناو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماریدا،یه‌ك شه‌قی مزری له‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی هه‌ڵداو به‌ سوكه‌ ئاورێك جرتێكیشی بۆ دیموكراسی لێداو ناداد په‌روه‌رانه‌ جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی جێهێشت.
دوێنێ شه‌و لایڤێكی عه‌ره‌بی كه‌باسی له‌دوا گۆرانكاریه‌كانی خۆپێشاندانه‌كی به‌غداو پارێزگاكانی تر ده‌كرد، به‌دارو به‌ردی مه‌رجه‌عیه‌و سیستانی و ئێراندا هاته‌ خوارێ..
به‌شێك له‌قسه‌كانی باسی ڕاكردنی سه‌رۆككۆمار بوو، واته‌ به‌رهه‌م ساڵح.
كابرا گله‌یی ئه‌وه‌ی لێده‌كرد كه‌ چۆن له‌وكاته‌دا به‌غدا جێ ده‌هێڵێت و بۆ له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان رۆڵێ سوڵح نابینیت.
گوایه‌ دكتۆر به‌رهه‌م به‌ به‌هانه‌ی بوونی شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هاتۆته‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداو له‌وێوه ‌شه‌وه‌ تێیته‌قاندوه‌ بۆ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو،په‌یتا په‌یتا كابرا داوای له‌ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كرد كه‌ ئه‌مه‌ له‌به‌رهه‌م قبوڵ نه‌كه‌ن،خه‌ڵكی سلێمانی به‌براو پاڵه‌وان ناو ده‌برد.
گه‌ر لێوه‌یه‌ نزیك بام ده‌مووت برا،سلێمانی جاران نه‌ماوه‌ خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌ پاڵه‌وانه‌وه‌ بوونه‌ ماڵه‌وان.
كابرا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ گله‌یی كرد، منیش ناچارم هه‌نێك شتی بۆ زیاد بكه‌م.
كاكی خۆم به‌رهه‌م له‌به‌ر سه‌ره‌خۆشی ترۆفیسۆر عیزه‌دین ره‌سوڵ هاتۆته‌وه‌ ئه‌مڕۆ ده‌بێت شانبه‌شانی فاروق له‌ مزگه‌ور بوه‌ستێت.جا ببینه‌ هه‌زارانی تر له‌ كۆیله‌و ماستاوچی جمه‌یان دێت.
پێم وانیه‌ به‌رهه‌م له‌ سوڵح رایكردبێت، چونكه‌ به‌پێی ناوی باوكی بێت، ساڵح و سوڵح هه‌ر زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن.
ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێ كاك به‌رهه‌متان هه‌میشه‌ ده‌ڵێ كردار شه‌رته‌ و باسی حورمه‌ت ده‌كات،چۆن له‌واكاته‌ ناسكه‌دا به‌غدا جێده‌هێڵێ و خۆی بێحورمه‌ت ده‌كات.
خاڵێكی له‌ هه‌مووی گرنگتر..
سه‌رۆك حورمه‌ت تازه‌ له‌ ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ده‌زانن تێچووی سه‌فه‌ره‌كه‌ی هەر وەکو تالەبانی ته‌نیا (دوو ملیۆن) دۆلاری ئه‌مریكی بووه‌.


ئێ كابرا خۆ تۆ هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دوو ملیۆنیان بۆ سه‌رفركردبیت، چۆن ئێستا له‌م كاته‌دا جێیان ده ‌هێڵیت.
ئه‌وه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌ ،هه‌ركاتێك گرژی و ئاڵۆزی ده‌كه‌وێته‌ به‌غدا خزمه‌كانمان له‌ به‌غدا گه‌ر فریای فرۆكه‌ش نه‌كه‌ون به‌ كۆپته‌ر به‌ ساغ و سه‌لامه‌تی دێنه‌وه‌ باوه‌شی گه‌رمی نیشتیمان.
لەو ڤیدیۆیەی خوارەوە، دوای دەقیقەی 16 گوێبگرە کەوا باسی راکردنی بەرهەم دەکات بۆ سلێمانی:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە