مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ته‌نیا یه‌ك ساڵ له‌مه‌ڕ ڕێككه‌وتنی‌ ئه‌م دوایه‌ی پارتی و گۆران

Friday, 08/03/2019, 11:36


كاك عومه‌ری سەید عەلی ده‌ڵێ، کە ئێمە له‌به‌ر خاتری خه‌ڵك چوونیه‌ ناو حكومه‌ت.
خه‌ڵكیش ده‌ڵێن خاترتان خۆش نەبێت، ئەگەر ئێوە خاتری خەڵتان دەیویست، ئەی وەکو نمونە کاتی خۆی سه‌رده‌ست عوسمانیش كوڕی خه‌ڵك نەبوو، گه‌نجێكی خێر نه‌دیووی هه‌ولێر و هه‌وادارێكی سه‌رسه‌ختی گوڕانكاری نە بوو، کە سەرۆکی سه‌رۆكی حكومه‌تە تازەکەتان تیرۆری كرد؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م دوایه‌ش (پارتیتان)  ڕاپێچی زیندانی كردن له‌سه‌ر رێپێوان دژ به‌ باره‌گاو بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا سەر بە خه‌ڵك نەبوون،
خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بادینانیش بوون، هێشتا هه‌ندێكیان له‌ زینداندان.
پارتی ده‌ڵێ..
سوێند به‌ گۆڕانی بارزانی .. دوای ئه‌م ساڵه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ چاكسازیی..
كاره‌با  ده‌كه‌ینه‌ ٢٤ كاتژمێریی و به‌ خۆڕایی ده‌بێت!!
ئاوی پاك فركه‌ی بێت، له‌مه‌ولا له‌سه‌ر هه‌ر كۆڵانێك مه‌له‌وانگه‌یه‌كی مۆدێرینیش دروست ده‌كه‌ین  ئه‌ویش یان به‌ خۆڕایی تان پاره‌یه‌كی هه‌ر زۆر ڕه‌مزی.
هه‌رچی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وت كراوه‌ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و قازانج و قه‌ره‌برووی ئه‌و ماوه‌یشیان بۆ‌ هه‌ژمار ده‌كه‌ین.
پاره‌ی بانكه‌ ئه‌هلیه‌كان ده‌گه‌ڕێنیه‌وه‌و قه‌ره‌بروی به‌ڵێنده‌ران ده‌كه‌ین و ئه‌وبه‌ڵێنده‌رانه‌ی له‌ژێر فشاری قه‌رزداری به‌داخه‌وه‌ په‌له‌یان كردو خۆیانكوشت ، به‌شه‌هیدی سه‌نگه‌ری چاكسازی  مووچه‌ی خه‌یاڵیان بۆ ده‌بڕینه‌وه‌.
ته‌قه‌كه‌رانی ته‌واوی خۆپێشاندانه‌كان له‌ قه‌ڵادزێ وه‌ تا به‌رده‌م لقی چوار نه‌ك ده‌ده‌ینه‌ دادگا، به‌ڵكوو ده‌ده‌ینه‌ ده‌ست كه‌سوكاری قوربانیه‌كان، با به‌ ئاره‌زووی خۆیان به‌ سزای گه‌رمی چاكسازیان بگه‌یه‌نن
بكوژی رۆژنامه‌ نوسان، یه‌كه‌مجار بكوژی سه‌رده‌شت له‌به‌رده‌م قه‌ڵا ڕاده‌ستی ئێوه‌ ده‌كه‌ین،نا..نا ببوورن  بۆ ئه‌م فه‌قه‌ڕه‌یه‌ وابزانین هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌،بكوژه‌كه‌ی كاك مه‌سروره‌و ئه‌ویش سه‌رۆكی حكومه‌ته‌و جگه‌ له‌ حه‌سانه‌ی بنه‌ماڵه‌یی، گه‌ر ئه‌و له‌ سێداره‌ بدرێت، كێ پرۆسه‌ی چاكسازیه‌ جێ به‌ جێ بكات.
ببوورن له‌به‌ر بڕانی ته‌زووی كاره‌با،،
كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوا ده‌خه‌ین بۆ سه‌رده‌می دوای چاكسازیی .یانی  بۆ نه‌ورۆزی داهاتوو به‌ڵكوو تا ئه‌وساش پرسی مه‌رجه‌عیش یه‌كلایی بوو بێته‌وه‌و به‌یه‌كجاری فووی پیا بكه‌ین و ریفراندۆمێكی به‌سه‌را بكه‌ین ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە