ئەو شێتەی لە سەرکردە بەناو عاقڵەکانی شاخ عاقڵتربوو
Friday, 30/11/2018, 20:20
ئەو شێتەی لە سەرکردە بەناو عاقڵەکانی شاخ عاقڵتربوو
ره‌سوڵ شێت نه‌بوو به‌ڵكوو له‌زوربه‌ی زۆری به‌ناو سه‌ركرده و بنكردهی ئێستا‌و شاخ ئاقڵ تر و شه‌ریفتر بوو.
٢٢ی ئازاری ١٩٨٣ گوندی گهرمكان، بناری چیای ئاسۆس. دوای جه‌وله‌یه‌كی سێ شه‌و و رۆژی ماندو برسی سه‌رله‌به‌یانی گه‌یشتینه گوندی (گهرمكان)، كه‌من به‌ش به‌حاڵی خۆم یه‌كه‌مجار ئه‌و گونده ببینم. كه‌مێك پشوماندا نانێكی هاكه‌زایی نیوه‌ڕۆمان خوارد، ئه‌وێ ئازاد كرا‌و بوو،كه‌مێك هیلاكی ڕێگامان ده‌ركرد،دوای نیوه‌ڕۆ هه‌تاوێكی زۆر خۆش بوو دونیا سه‌وز، خه‌ڵكی هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌رقاڵی شتێك بوون، كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی ئاوایش له‌سه‌ر بان خه‌ریكی هه‌ڵماتین بوون. ماوه‌یه‌ك ته‌نیا دانیشتم تفه‌نگه‌كه‌م له كۆشا بوو سه‌یری شاری قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌ریم ده‌كرد.مرێشكێكی سوری خرپن هێنده سه‌رنجی ڕاكێشام،كه‌له قه‌ڵادزێ وه هێنامیه‌وه بۆ سه‌یری ڕان و سنگی مریشكه سوور،وه‌ك چۆن به‌تاسه‌وه سه‌یری سنگ و ڕانی ژنێك ده‌كه‌یت، هێنده كاریگه‌ر بوو، ڕه‌نگه هی ئه‌وه بووبێت كه ده‌مێك بوو گۆشتمان نه‌خواردبوو. مریشهكه سوریش لێم دوور نه‌ده‌كه‌وته‌وه بۆیه له‌به‌ر خۆمه‌وه ووتم ،دواتر به كاك محه‌مد ده‌ڵێم ده‌چینه ئه‌و دیوی مه‌رگه‌و ده‌نێرین به‌دوای كه‌سوكاردا بۆ خواردنی خۆش. هه‌رواشمان بۆ سبه‌ی كاك ره‌مه‌زان مه‌رگه‌یی مان نارد و چه‌ند رۆژێك چێشت و گۆشت كه‌س پێی ڕازی نه‌بوو. دواتر گه‌ڕامه‌وه لای ئاپۆره خه‌ڵكه‌كه،له دووره‌وه ره‌سوڵ به شێره شیڕ هات، بیستبووی كه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یكی تازه هاتوون. یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان پێش هاتنی ره‌سوڵ ووتی.. ئێستا نوكته‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین، تۆ بڵێ ئێمه براده‌رانی (پارتین) هاتووین ئه‌و دیله ئازاد بكه‌ین،كه لای ئه‌وان گیرا بوو، به‌ڵام خێرا ده‌رزی كڵاوشینكۆفهكهت ده‌ربهێنه ، چونكه یه‌كسه‌ر داوای چه‌كه‌كه لێده‌كات. تا ئه‌م كه‌ین و بهینهمان كرد، رهسوڵگهیشت، چاوێكی به ئمادهبواندا گێڕا‌و رووی كرد من و ووتی ئێوه جه‌ماعه‌تی كێن و چی ده‌كه‌ن لێره؟ ووتم پارتین هاتووین ئه‌و سجنهمان به‌رد بده‌ین. خێرا كه‌مێك دووری خستمه‌وه‌و سه‌ری خسته بناگوێم، ده‌زانی ئه‌و (دێڵه جه‌لالیانه) كوشتویانه به لێدانێ.زۆریان لێداوه، من هه‌موو ڕۆژ سه‌ردانی ده‌كه‌م. ووتم خه‌مت نه‌بێت هه‌ر ئه‌مشه‌و سبه‌ی ئازادی ده‌كه‌ین، ره‌سوڵ له خۆشیانا شاگه‌شگه بوو،ووتی تهكلیفێكیشم هه‌یه، ووتم فه‌رموو ده‌بێت تفه‌نگه‌م وێدهیت كه‌مێك (سامی ڕانێم)، واته ترس بخه‌مه دڵیان. ووتم باشه به‌س نابێت ته‌قه بكه‌یت، ووتی خه‌مت نه‌بێت. كڵانشكۆفهكهم دا ده‌ستی ڕه‌سوو خستیه سه‌رشانی به ڕاكردن چووه سه‌ربانی مه‌قه‌ڕی یه‌كێیه‌تی ده‌ستی كرد به جوێندان. هاواری ده‌كرد دایكه‌كه‌تان هین ده‌كه‌م، دێڵه جه‌لالی ئه‌وه پێشمه‌رگه‌ی ده‌خۆن هاتنه‌وه. ئیتر هه‌رچی به‌ده‌میدا هات ووتی و نه‌یگه‌ڕانده‌وه،به‌داخه‌وه زوربه‌ی جوێنه خۆشه‌كانی و قسه حه‌ق و ڕهقهكانیم بیرنه‌ماوه. پاشان پرسیارم كرد، ره‌سوڵ بۆ رقی له یهكێیهتیه وتیان هه‌رچی ئاغای ئه‌و ناوه هه‌یه یهكێیهتین یاخود به‌رپرسن ره‌سوڵ رقی دنیای له ئاغا‌كان ده‌بێته‌وه، بۆیه رقی له ئێمه‌یه‌و پارتی خۆش ده‌وێ. دواتر ره‌سوڵ ووتی شه‌و له‌كوێن، ووتم له ماڵی موختارین، ووتی خاڵمه بۆخۆم دێم خزمه‌تان ده‌كه‌م. ئیتر ره‌سوڵ لێمان دوور نه‌كه‌وته‌وه، شه‌ویش تا كاتی خه‌و لامان بوو. به‌یانی زوو هات بۆ لامان بردینه سه‌ركانی تا نانی به‌یانیشمان خوارد. ئیتر ئێمه خۆمان كۆكرده‌وه به نیازی مه‌رگه‌و خه‌ریك ده‌رده‌كه‌وتین له پشت ماڵان. روسوڵ پرسی بۆكوێ ده‌چن، ووتم ده‌چینه مه‌رگه، ئه‌ی ئه‌و سجنه نابه‌ن!؟ ووتم سجنی چی ئێمه‌ش هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی یهكێیهتین. ئیدی ره‌سوڵ هێنده توڕه بوو، ووتی له دوێنێوه خزمه‌تتان ده‌كه‌م،هه‌ی دایكه‌كه‌تان هین ده‌كه‌م دێڵه جه‌لالی قه‌ت نابنه پیاو، ئێمه‌ش كه‌وتینه پێكه‌نین و ره‌سوڵمان جێهێشت، به‌ره‌و بناری ئاسوس هه‌ڵكشاین. هه‌ڵكشاین به‌ڵام هه‌رگیز به‌ره‌و سه‌ر ههڵنهكشاین.
دووەم:
ڕەسوڵە شێتی گەرمکان و تێکدانی مەسیرەیەکی رژێمی بەعس! ساڵی ١٩٨٧ بوو..گەرمەی شەڕی عیراق/ ئێران بوو بەهۆی سەرکەوتنی سوپای عێراق لەیەکێک لەبەرەکانی جەنگ بەڕواڵەت دەیانویست ڕێپێوانێک بە قوتابخانەکانی ناو شاری قەڵادزێ بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش سەدان قوتابیان ڕیز کرد بوو بۆ بەردەم هەردوو بارەگای مونەزەمەی بەعس و ئیستیخبارات كه هه‌ر پۆلێك مامۆستایه‌ك به زۆره ملی سه‌رپه‌شتی ده‌كرد. ئێمەش کۆمەڵیک بووین لەدوورەوە وەستابووین.لە پڕ بیینمان رەسوڵ هات بۆلامان ،ڕەسوڵیش کەرقێکی زۆری لە ڕژێمی بەعس بوو، هات وتی دەڵێن چی بی شێوێنم!!؟ ئێمەش ووتمان گەر ئەوە بکەیت زۆر باشە..هەوڵ بدە خۆت بکەرە ناو ڕێڕەوی قوتابیەکان و پەرتەیان پێ بکە! ئەویش وتی خەمتان نەبێت..ئێوە کەمێک دوور بکەونەوە با نەڵین ئێوە هانتان داوم.. هەر ئەوەندەمان زانی لەچاو تروکانێکدا..ڕەسوڵ گەیشتە بەردەم ئیستخیبارات و ڕاوی قوتابیەکانی نا خۆی به‌جارێک شێت کرد بوو،،هەر بابا بوو ڕای دەکرد..هەر پۆلێکی ببینیایە ڕاوی دەنان و بەردەبارانی دەکردن و مامۆستا بهلایكداو قوتابیان به‌لاكه‌ی تردا. بەحەق ڕەسوڵ شێواندی کەس بیری مەسیرەو هوتاف و سرودی نەما. بەڵام چەند پاسەوانێکی ئەو ناوە ڕەسوڵیان دەست گیر کرد.. ئیـمەش کە هەموومان هەم سەربازیمان نەکردبوو هەم سەر بەڕێکخستنهكانی ناو شار بوین ئەوێمان جێ هێشت. کاتێک ڕەسوڵ دەگرن دەیبهنە ژووری ئازوقەی ئیستیخبارات و لەوێش دەکەێتە ویزەی ئازوقەو هەموو شتەکان تكەڵ دەکات دیان رێژێت دوای چەند کاتژمێریک شه‌و ڕەسوڵ ئازاد دەکەن. هەر هەمان شەو ڕەسوڵ هاتەوە لای من و باسی گرتنەکەی کرد.. بەشانازیەوە دەی ووت باشم شێواند پاشان ووتی ..لەناو ژووری ئازووقەش هەر ڕانەوستام ووتم بۆ ئەوەی بڕوا بکەن کە شێتم شتەکانم تێکەڵاو کرد‌و ووتم با خەسارەشیان لێ بدەم. دواتر لەژێر لیوەوە بەپێکەنینەوە دەی ووت،،بەخوا خەریک بوو بە (هینم) بدەن. ڕوحت شاد کاکە ڕەسوڵی شێر.. لەسە ر داوای هاوڕێانم..ماوە ماوە یەکێک لە کار‌و چالاکیەکانی ڕەسوڵتان بۆ دەگێڕمەوە بۆ ئەوەی ئێوەش لێ بێبەش نەبن. بەو هیوایەی لە کۆتاییدا بتوانین بیکەینە پەرتوکێک بۆ مێژووی ناوچەی پشدەرو بیتوین بمێنێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست