گۆڕان بۆ ڕێگه گرتن له گۆڕانكاری دروستبوو!؟
Sunday, 05/08/2018, 10:23
نیو ملیۆن ده‌نگ، دەنگی زیندوو به ئاگای نێو كۆمه‌ڵگا ، خه‌ڵكی بە ویژدان و توڕە له هه‌موو چین و تۆێژه‌كان، دەنگیان بە گٶڕان دا، پێیان وابوو، گۆڕان لە پارتەکانی دیکە جیاوازترە و بە راستی دەیەوێت گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان روو بدات و جێ پەنجەی ئەمان لە گۆڕانکارییەە دیار بێت، خۆشیان وەکو بزووتنەوەیە کار بۆ گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات دەکەن، بەڵام ئەمانیش سەلماندیان کە مانای گۆڕان، هەر هەمان مانای دیموکراتییەکەی پارتییە، هەر هەمان نیشتیمانییەکەی یەکێتییە، تەنیا لە پاڵ ئەو ناوەدا کۆمەڵێک درۆی زل بۆ دروستبوون و گەشەکردی خۆیان دەکەن، چونکە لە ناخەوە شتێکی ترن، نەک ئەو ناوە زل و قەبەیەی کە پێچەوانەکەی جێبەجێ دەکەن، هەڵبەت ئەگەر ئاپورەی دەنگەکان کە بۆ گۆڕان کۆکرانەوە، بۆ دروستکردنی کێویكی ناڕازییبوایە، ئەوا دەتوانرا، خۆیان بکێشایە بەسەر دەسەڵاتدا بیاڕوخانایە و لەناویان ببردنایە، بەڵام پێچەوانەکەی بوو، گۆڕان بۆ ئەوە بوو، کە ببێتە قەڵایەکی تۆکمە و دەسەڵاتی پارتەکانی پێ رزگار بکات! گۆڕان بوو بە سەنگەرێک بە خودی ئەو دەنگانە و دەسەڵاتی پێ پاراست، راستی ئەم قسانەش ئەو چەند ساڵەی تەمەیی بوو، کە گۆڕان توانی ملی ئۆپۆزیسیۆن بشکێنێت و لە ژێر پای دەسەڵاتی پارتەکاندا دایبنێ
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه هێشتا له‌م نهێنییە سیحراوییەی نەوشیروان مستەفا نەگەیشتوون ، شانازی به گۆڕان بوونه‌وه ده‌كه‌ن، نازانن له پشتەوە چی گوزه‌را و کە هێشتا شانۆگەرییەکەیان تەواو نەبوو و پاش نەمانی خۆی، کوڕەکانی رۆڵی تێدا دەبینن، هەرچەندە زۆركه‌س ئه‌م هەموو شكست و بێ هه‌ڵوێستیانه‌ی گۆڕان ده‌گێڕنه‌وه بۆ نه‌مانی ڕابه‌ری گشتی و باوكی هه‌ژاران و سه‌ركرده خاكییه‌كه. بۆیە دەپرسم:
ئه‌رێ ئێوە له خۆتان پرسیووه نەوشیروان مستەفا باوكی كام هه‌ژار بوو! لە کاتێکدا ١٢٢ دۆنم له‌ناو جه‌رگه‌ی شار بۆ كوڕه‌كانی جێ ده‌هێڵێت؟
ئه‌رێ له كه‌ستان بیستووه رۆژێك له رۆژان سه‌ركرده خاكیه‌كه تاكه دینارێكی دابێته هه‌ژارێك؟
بۆیە دەڵێم گوڕان تێپه‌ڕی ئه‌وانه‌ی به‌دوای چاره‌سه‌رو گۆڕانكاریه‌وه‌ن.ده‌بێت شه‌قێك له كاسكێته نیلیه‌كەی خۆیان هه‌ڵده‌ن و تیشێرته‌كه‌یان بدڕێنن، چاره‌سه‌ر ته‌نیا لای خه‌ڵك خۆیه‌تی، كه وابه‌سته‌ی هیچ له‌م حیزب و لایه‌نانه نەبێت.
گرد هه‌ر گرده هه‌ركه‌سێك داگیری بكات به زیندوویی یان به مردوویی.
موڵكی گشتی هه‌ر موڵكی گشتییه تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌ستی به‌سه‌را بگرن یان كوڕه‌كانی كاكه نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست