گۆڕانخوازەکان ده‌ست له تۆمه‌ت و جنێودان هه‌ڵگرن!
Wednesday, 02/05/2018, 14:30
ده‌نگدان نە ئه‌ركی نیشتیمانییه، نە دەستکەوتی نەتەوەیی، دەنگدان ئەرکی حیزبی و دەستکەوتی بنەماڵەیە
ئەرکی نیشتیمانی بۆ کەسانی دڵسۆز و نیشتیمانپارێز ئەو کاتە جێبەجێ دەکرێت، کە کەناڵی پەیوەندیی بدۆزێتەوە بەرامبەر بە داگیرکەردەستکەوتی نیشتیمانی و نەتەوەیی بەدەستبهێنێت و بیپارێزێت. دەستکەوتی نەتەوەیی واتە سەربەرزیی و ئازادیی بۆ خەڵک و پاراستنی کەرامەت و کەسێتی تاکی کورد و پێشکەوتنی کۆمەڵگا.
کاتێک باس لە ئەرکی حیزبییش دەکەین، بەتایبەتی بۆ حیزبەکانی باشور مەبەستمان لەوەیە، ئەم دەنگدانە بۆ ئەو کاندیدانەیە کە حیزبەکان خۆیان دایانناون، ئەرکیشیان تەنیا بەرژەوەندیی حیزبی و بەربەرەکانی یەکترە بۆ تێکشناندی ریزەکانی گەل و کەسێتی کورد. گەلێکی ژێر دەستەی وەکو کورد هیچ کات بە چەند لیستێکی جیاوازەوە ناچێتە نێو پەرلەمانی دەوڵەتی داگیرکەر و بەو شیوەیە دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێ داوا ناکرێت و سەرکەوتوونابێت.
ئەمانەی باسم کرد، ئەگەر وەڵامێکی دروستی بۆبدەینەوە، دەبوو پارتە کوردییەکان یەکیان بگرتایە و لە پێش بانگەشەی هەڵبژاردن و چوونە ناو پەرلەمانی عێراق داوای چارەنووسی ناوچە داگیرکراو و دابڕاوەکانیان بکردایە، ئەمان بە زەلیلی و بە سەرشۆڕیی دەچنە بەغدا، هیچ داواکارییەکان بۆ کورد و نیشتیمانەکەی پێ نییە، ئەو خەڵکانەی دەچشن دەنگیان پێدەدەن، ئەو کەسانەن ٢٧ ساڵە وایان پەروەردە کردون، کە گیرفانیان پڕ و مێشکیان بەتاڵ بێت.
ئێمه کاتێک ده‌ڵێین ده‌نگ مه‌ده‌ن، مەبەستمان تێگەیشتنە لەو خالە گرنگانەی وەکو پرەنسیپێک بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ پرۆسەی دەنگداندا دەبێت پیادەبکرێت.
پەرلەمەنتاری راستەقینە وەکو ئەوانەی باکور دەبن، تەماشای ئەو ڤیدیۆیە بکە:
لەو چەند دێڕەی سەرەوەدا، کە بۆچوونەکانمان چڕکردۆتەوە، بۆیە دەڵێین ئێمه ته‌واویی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه بڕوامان به چوونه به‌غدا نییه، له‌كاتێكدا كورد هه‌رچی ئێوه پێی ده‌ڵێن جێناكۆك له ده‌ستی داوه.
كاتێك به كه‌سێك ده‌ڵێین ده‌نگ مه‌ده و چوار ساڵ كۆیلایه‌تی خۆت تازه مەكەرهوه، لەهەمانکاتدا مه‌به‌ستمان لەوەشە، کە مانای كۆیله‌بوونی بۆ لێک بدەینەوە. ئیتر بۆ پێتان ناخۆشە بڵیین تۆ کەسێکی کۆیلەیت، لە کاتێکدا لە مانای کۆیلەبوونی خۆت نەگەیشتوویت!؟
من زیاتر له ده ساڵه هەر بەرەو رووبوونە و رەخنەگرتنێک لە دەسەڵاتی کورد باشوورم گرتبێت، ئێوە بە جنێو وەرتان گرتووە، تۆیەک کەسایەتییت تێکشکاوە و بەخۆت نازانیت، چۆن دەبێت باس لە جنێودان بکەیت، کە لە هەمانکاتدا هەموو رۆژێک دەسەڵات جنێو بە خۆت و بە نەتەوەکەت دەدات!؟ دزیی، خیانەت، پەلکێشکردنی داگیرکەر بۆ ناو خاک و نیشتیمانەکەت هەموو ئەمانە جنێون! من کاتێک وێنه‌یه‌كی خۆم داده‌گرم لە خۆڕا دەیان کەس جنێوم پێده‌ده‌ن. ئیستاش له سایتی كوردستانپۆستدا بابه‌تێك له‌سه‌ر گرده‌كه و ١٢٢ دۆنمه‌كه نووسراوه، كه من نووسه‌ره‌كه‌ی نیم، لای خۆم شێرم نەكردوه، كه‌چی وه‌ك سەرخۆشێکی بێهۆش کەسێک هاتووە به‌سه‌رماندا ده‌رشێته‌وه. سەرخۆش واتە ئەو کەسەی زۆری خواردۆتەوە و ئاگای لە خۆی نییە، ئەوانەی کە بە هەموو شێوەیەک تەسلیمی حیزب و رێکخراو یان دەسەڵاتێک دەبن، سەرخۆشن، واتا بێ‌ئاگا و ناوشیاران، بۆیە هەرچییەک دەنووسن و دەڵێن هەمووی بە جنێودان دەڕشێنەوە، لە کاتێکدا دڵنیام تاقەتی ئەوەیان نییە نووسینێکی بابەتی بخوێننەوە و چونکە نەخوێنەوارن، ئەو جۆرە نووسینانە نایانجوڵێنێت تا بیربکەنەوە، بۆیە دەڵێن ئەمە هەر نووسین نییە.
کۆیلەکانی ئەم پارتانەی باشوور، کەڵبەیان نییە، ئەگەرهەیانبوایە ئەوا دەبوونە دڕندەیەکی ترسناکی ناو دارستان، دڕندەن هێشتا بە پلەیەکی نزمتر، تەنیا ئەمڕۆ ئەوەیان پیدەکرێت، تێت هەڵبدەن، بتگرن، یان بتکوژن، ئەگەر لەوە زیاتر دەستیان بڕوات گۆشتەکەشت دەخۆن، وەکو داعشێکی دڕندە، بۆیە تەنیا ئەوەیان پێدەکرێت، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا جنێوت پێ بدەن! ئەم پارتانەی باشوور خاوەنی ئایدۆلۆژیاش نیین، دەنا هەر لە رێگاوە ناحەزەکانیان هەڵدەلوشی و تۆزیان بە ئاسماندا دەبرد، ئەمەیە جیاوازیی ئیسلامێکی داعشیی و کۆیلەیەکی پارتەکانی باشور! رەحمەت لە گۆڕی نەوشیروان، کەوا کاتی خۆی وتوویەتی و مەلا کامەرانیش دانی پیدانا، کە دەڵێت گۆڕان ئایدۆلۆژیا و عیلمانی نییە!
كه‌مێك مۆڕال تكایه..
ئێستا گه‌یشتومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی یه‌كێتی و پارتی هه‌یانه هی گۆڕانخوازەکان بوایە، له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك هەر کاتی خۆی له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را خه‌ڵكیان له سێداره ده‌دا.
ئەمڕۆش ئێوه له حكومه‌تە شكست خواردووەکەی پارتی و یەکێتی ده‌یان پۆستان هه‌یه، کەچی هێشتا ئێوه ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتنمان هه‌یه. ئێوه ئەو هەموو پەتپەتێنە دەکەن؟ ئێوە له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح له‌ناوچه وازلێهێنراوەکان هاوپه‌یمانن.
پارتی له شه‌قڵاوه به‌ردبارانتان ده‌كات و هیچ ناڵێن، له ئاكرێ بهرشهقتان ده‌دات و بنكه‌ی بانگه‌شه‌تان تێك ده‌ده‌ات فزەتان لێوە نایەت.، کەچی به‌نه‌یاری سه‌رسه‌ختی خۆتان ده‌زانن، لە کاتێکدا رەخنە و رێگە و قسەی راستتان پیشان دەدەین؟
هەمووتان پاش چه‌ند ڕۆژی تر ده‌چنه په‌رله‌مانی به‌غدا و له‌گه‌ل یه‌كێتی و پارتی و ئه‌وانی تر خه‌ریكی گیرفانپڕکردنی خۆتان دەبن، به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه چ نوێنهرك له به‌غدا بچوكترین دهسهتكهوتی بۆ خه‌ڵك به‌ده‌ست هێناوه؟هەموو پەرلەمەنتارەکانتان خرت و قەڵەو و دەوڵەمەند دەبن، کەچی واز ناهێنن!
ماوه بیڵێم ، داگیرکردنی گرد هەر داگیرکردنە، گردەکە گەورەبێت یان بچووک! دز هەر دزە، ئەگەر دۆلارێک بدزێت، یان ملیۆن و ملیارێک، دزیکردن خەسلەتە بۆ کەسایەتیی. دزییکردن چۆنێتی کەسایەتییە، نەک چەندیی کەسایەتیی!
گردێکی داگیرکراو ببێته دوامه‌نزڵگه‌ی سه‌رۆكی هەر حیزبێك، شکۆی پیرۆزی دەشکێت! ئەگەر ئەمڕۆ نەشکێت، دوای رۆیشتنی ئێوە لای نەوەیەکی دیکە مێژوو لێی دەپرسیتەوە! هەروەها شه‌قیش هه‌ر شه‌قه، سەرکەوتی کوبەی گۆڕان بیوەشێنێت، یان ئاسایشێکی یەکێتیی و پاراستنێکی پارتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست