چاو دابخه‌و گه‌شتێكی بچوك به‌ناو ئه‌و هه‌موو زوڵم و ناحه‌قیه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بكه تا بزانیت
چیان كردووه؟
بڕۆ سه‌رادنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بكه، بزانه چی ده‌بینی_
برۆ به‌ره‌ده‌م عیاده‌ی دكتۆرێك، داخۆ چه‌ند كه‌س پاره‌ی ده‌رمان و پشكنینه‌كانی پێ نییه؟
بڕۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ، بزانه به‌رپرسه دزه‌كان، ته‌نانه‌ت پاره‌ی خۆراكی پێشمه‌رگه‌شیان نه‌دزیوه، نه‌ك چه‌ك و تفاقی سه‌ربازی..
سه‌رێك له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك جیوازی نیه، ئه‌میان له‌وی تر وێرانتر..
بزانه رۆتین،بێ سه‌رو به‌ری،واسیته، روسوماتی دوو قات نابینی؟
دواجار سه‌رێك له (سه‌ر)ی خۆت بده..
ئایا ده‌توانی بێ ده‌نگ بیت؟؟
ئایا به‌راست ئه‌و سه‌ره‌ی كه ئه‌م جه‌سته ماندوو شه‌كه‌ته‌ی هه‌ڵگرتووه، له‌به‌ر پرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره ڕای نه‌كردوه.
بیرێك له نه‌وه‌كانی داهاتووت بكه‌ره‌وه..
گه‌ر ئێمه باجی كه‌مته‌رخه‌می باب و باپیرانمان بده‌ین، بۆچی نه‌وه‌كانمان باجی گه‌وجی ئێمه بده‌ن.
ببینه كوڕ‌و نه‌وه‌ی به‌رپرسه‌كان له‌چ ژیانێكی شاهانه ده‌ژین، ده‌مێكه باوكه سه‌رو سمێڵ ڕه‌شكراوه‌كنیان تێپه‌ڕاندوه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش نه‌بنه كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر نه‌وه‌كانتا
سنورێكیان بۆ دابنێ..
زۆر ئاسانه..
به‌یه‌ك ووشه‌ی((نا)) ده‌توانی زۆر شت بگۆڕیت..
گه‌ر مووچه خۆری له فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌وام مه‌كه كاتێك مووچه‌كه‌ت پێ ناده‌ن
پاره‌ی ئاو‌و كاره‌با مه‌ده، له كاتێكدا كه تۆ كاره‌باو ئاوی به‌رده‌وامت نیه..
مه‌چۆره مۆڵ و سوپه‌ر ماركێته‌كانیان شتیان لێ مه‌كڕه..
كوره‌كانت مه‌كه به‌رپرسی دزه‌كان، مه‌گه‌ر نازانیت له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دونیایه، ده‌ز ده‌بێ له زیندان بێت نه‌ك پاسه‌وان و ڕاوێژكاری هه‌بێت.
كامه‌یان دز نین؟؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كامه‌یان ده‌ستی داگیركه‌ریان نه‌هێناوه‌ته سه‌ر عه‌رشی نیشتیمان.
چیتر به درۆكانیان بڕوا مه‌كه..
به په‌رۆیه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كه ناویان ناوه ( ئاڵای كوردستان)،چه‌ندین ساڵه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م، په‌رۆیه‌دا كه‌رامه‌تی مرۆڤیت ده‌شكێنن، زیندانیت ده‌كه‌ن، شه‌ڕی ناوخۆت پێ ده‌كه‌ن..
تا كوو تۆش به‌جه‌سته تیرۆر نه‌كراوی ده‌نگی ناره‌زایی هه‌ڵبڕه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست