کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


په‌له‌ی خۆپێشاندانتان نه‌بێ

Tuesday, 31/01/2017, 22:15


دوابه‌دوای كۆنگره‌ رۆژنامه‌گه‌ریه‌كه‌ی (به‌ره‌ی خه‌ڵك). په‌یتا په‌یتا خه‌ڵك داوای خۆپێشاندانمان لێ ده‌كه‌ن.
خۆپێشاندان ئاسانه‌ هه‌ر به‌ بانگه‌شه‌یه‌كی فه‌یس بوك  خه‌ڵك ده‌رژێته‌ سه‌رشه‌قام، وه‌ك له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو بینیمان.
گریمان هاتینه‌وه‌ سه‌رشه‌قام ، ئەگه‌ر په‌یامێكی تازه‌و شێوازێكی تر پیاده‌ نه‌كه‌ین، دوای خاڵی كردنه‌وه‌ی توڕه‌یی ده‌بێ دوای چه‌ند كاتژمێرێك بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵ.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ جوێن و سوكایه‌تی باكی نییه‌، ده‌نا هیچ كاتێك به‌قه‌ده‌ر ئه‌و چوار مانگه‌ی ڕابوردوو جوێنی پێنه‌دراوه‌، سوك و ڕیسوا نه‌كراوه‌.
په‌یامی به‌ره‌ی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م حیزبانه‌ زۆر له‌وه‌ كه‌مترن خه‌ڵك جوێنیشیان پێ بدات.
بۆیه‌ كاتێك هاتینه‌وه‌ سه‌رشه‌قام، ئه‌و كات و شوێنه‌ی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین
ده‌بێ درێژه‌ به‌ خۆپێشاندان بده‌ین، به‌مانگرتن، به‌ داخستنی دوكان و بازاڕ و گرتنی ڕێگا.
مه‌به‌ست له‌گرتنی رێگا، گرتنی ڕێای ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتی به‌رپرسه‌ دزه‌كانه‌.
ئه‌و نه‌وته‌ی بۆتە مایه‌ی نه‌گبه‌تی بۆ خه‌ڵك.
به‌ره‌ی خه‌ڵك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ دەسەلاتێکی شه‌رعی ناناسێت
هه‌ر لە كورسیه‌كه‌ی سه‌ری ره‌شه‌وه‌ تا بچوكترین پۆست له‌م هه‌رێمه‌.
شه‌رعیه‌ت لای خه‌ڵك خۆیه‌تی..
كاتێك ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێ خه‌ڵك ده‌نگیان پێداوین، وا ئەمرۆ دەنگیان لێدەسەندنەوە، خەڵکیش پێیان دەڵێن ملتان بشکێنن و بڕۆن!
هه‌موومان حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌زانین چۆن به‌ڕێوه‌ دەچن، گریمان خه‌ڵك ده‌نگی پێدا بن..
خه‌ڵك بۆچی ده‌نگی پێدان، بۆ دزی؟ بۆ تاڵانكردنی  سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی؟ بۆ خیانه‌تكردن و نیشتیمان فرۆشتن؟ بۆ هێنانی سوپای داگیركه‌ر؟
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ زۆر  له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگاداده‌مێكه‌ شكستی هێناوه‌!
ده‌بێ باربكه‌ن بڕۆن.هه‌ر هه‌موویان (٢٠٠) كه‌س نابن، كۆمه‌ڵێك سه‌ر و سمێل بۆیاخکراوی دزێو، کە خه‌ڵك له‌ بینینی ده‌م و چاویان بێزار بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە