کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


خه‌باتی مه‌ده‌نی خه‌باتێكی درێژخایه‌نه‌ و پشووی درێژی ده‌وێ

Sunday, 11/12/2016, 19:14


‌به‌ده‌ست  هێنانی ئامانجه‌كان له‌ كاتێكی دیاری كروادا، ئاسان نین
………………………………………
شۆڕشی سپی به‌رده‌وامه‌
بێ ڕابه‌ر و بێ به‌رنامه‌..
……………………………
هه‌ر بڕۆخێ دز به‌س نییه‌
ئێمە چۆن ده‌توانین رێگا له‌ دزیه‌كانیان بگرین، چۆن  ده‌ست به‌رین  بۆ شاده‌ماری سه‌رچاوه‌ی تاڵانیه‌كانیان!؟
هه‌فته‌ی جارێك، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی نارازیی كۆده‌بنه‌وه‌، بڕیاری رۆژێكی چالاكی ده‌ده‌ن
شوێن هه‌ر هه‌مان شوێن، دواتر به‌ ڕێپێوان به‌ره‌و به‌رده‌رگایه‌كی حكومی ده‌كه‌ونه‌ رێ..
هه‌ر وه‌ك له‌ پۆستی پێشوو ترم ئه‌وه‌م ڕون كردبۆوه‌..
خاڵی كردنه‌وه‌ی توڕه‌یی و هیچی تر!
گۆرینی دروشمه‌كان هیچ ناگۆرێت، نیو وه‌زیری په‌روه‌رد شه‌كرێك ده‌شكێنێت به‌ دژی ئه‌و هه‌ندێك دروشمی تازه‌ دێنه‌ ئاراوه‌، یاخود سه‌رۆكه‌ ناشه‌رعیه‌كه‌‌ لێدوانێك ده‌دات، یاخود به‌رێوه‌به‌ره‌ پارتیه‌ گۆرانه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لێدوانێك ده‌دات..
ئه‌مانه‌ ئه‌م دروشمانه‌ كه‌ رێك ده‌سه‌ڵاتداران بۆ خۆپێشئنده‌رانی داده‌نێن.
خه‌ریكه‌ به‌شێك له‌ مامۆستایان بایكۆت ده‌شكێنن، فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵات و په‌رته‌وازه‌یی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هۆكارێكن، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی بێ ئاسۆ روونی مامۆستایانه‌.
شۆرش به‌ فكر ده‌كرێ، به‌ بیرو راگۆرینه‌وه‌ی چین و توێژه‌كان و گه‌یشتن‌ به‌به‌رنامه‌یكی كاركردن.
نه‌ك به‌ كۆمه‌ڵێك دروشم و پارانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌زگایه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ هۆكاری ئه‌م  قه‌یرانه‌ دارایی و سیاسیه‌و به‌ڕێوه‌بردنن.
مامۆستایانی نارازیی ئێستا بوونه‌ته‌ پێشه‌نگ، به‌ڵام  ئایا ده‌توانن ئه‌م پێشه‌نگایه‌تیه‌ تا سه‌ر به‌رن
بێگومان ، نا..
ژماره‌ی مامۆستایانی نارازیی له‌ خۆپێشنادانه‌كاندا ناگه‌تا له‌ سه‌دا سی ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران كه‌چی هه‌موو بریارێك ده‌بێ به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه‌ بێت.
هه‌ر بۆ نموونه‌ دوێنێ له‌كاتی رێپێوان له‌به‌رده‌گای په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواوه‌ بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق،له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی  نه‌ڕۆن ،نه‌بادا گرژیه‌ك دروست ببێ؟
له‌كاتێك خۆپێشاده‌ران له‌به‌ردم مه‌كته‌ب سیاسین!
ئه‌رێ خزمینه‌‌ مه‌كته‌ب سیاسی گه‌وره‌تره‌ یان مه‌ڵبه‌ند؟
پاشان ده‌بێ سه‌رپه‌رشتكاران ئه‌وه‌نده‌ بوێریان تێدا بێت، خۆیان ڕێگای رۆیشتن هه‌ڵبژێرن، پاراستنی باره‌گاكان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌.
به‌درێژایی ئه‌م سێ مانگه‌ی رابودوو چڵه‌ دارێك نه‌شكاوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی نارازییه‌وه‌
.
ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ خه‌ڵكی گرتوه‌و سه‌یاره‌ی سوتاندوه‌و  پشێوی ناوه‌ته‌وه‌.
پاشان چوونه‌ به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق چ سودێكی هه‌یه‌؟؟
یاداشتنامه‌یه‌ك ڕاده‌ستی كێ ده‌كه‌یت؟
نوێنه‌ری یه‌كێیه‌تی لێیه‌ شه‌ریه‌كه‌ دزه‌ گه‌وره‌كه‌!
نوێنه‌ری گۆڕانی لێیه‌ كه‌وه‌ك سێبه‌ر یه‌كێیه‌تی لێهاتوه‌!
نوێنه‌ی ئیسلامه‌یانی لێیه‌ كه‌هیچیان له‌دست نایه‌!
په‌یامه‌كه‌ی به‌غدا روون و ئاشكرایه‌، نه‌وت له‌ ڕێگای ئه‌وانه‌وه‌و بودجه‌ مووچه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێگری یه‌كه‌مه‌ له‌وه‌ پارتیه‌، ئه‌ی چوار حیزبه‌كه‌ی تر رۆڵیان چیه‌ گه‌ر هه‌ هه‌موویان پاشكۆی پارتی نین.
كه‌واته‌ كورت و كرمانجی:
ناره‌زایی و توڕه‌یی خه‌ڵك گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌،ده‌بێ بیر گۆڕینی شێوازی چالاكی و خۆپێشاندان بكرێته‌وه‌..
هه‌موو چین و توێژه‌كان بێنه‌ سه‌ر شه‌قام هه‌ر له‌مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری یان ڕێگا گرتن له‌ سه‌رچاوی داهاتیان وه‌ك تانكه‌ری نه‌وت و چاڵی نه‌وت و گرتنی خاڵه‌ سنوریه‌كانن.
نه‌ك سێ مانگ سێ ساڵی تریش مامۆستاو خه‌ڵكی نارازیی له‌سه‌ر شه‌قام بن،
ده‌سه‌ڵاته‌ بچوكترین داخوازی جێ به‌جێ ناكات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌مه‌ ده‌كات
كه‌سێك تێكی دابێ ناتوانێ چاكی بكاته‌وه‌.
له‌ كۆتاییدا دێمه‌ سه‌ر دوا په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هێشتا به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ڕوانه‌ گۆران و سه‌ركرده‌كانیان له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بی گۆرانخوازانی نارازیی كه‌وه‌ك خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامن و له‌ ئه‌دای سه‌ركرده‌كانیان نارازین.
كاك نه‌وشیروان داوا له‌ سه‌ركرده‌كانی گۆران ده‌كات كه‌له‌ لێره‌ جێی هێشتوون و ده‌ڵێ
كاتێك ده‌بینن پارتی به‌جیدی هه‌وڵی چارسه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌دات، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیا بڕۆن،
به‌ كوردی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جاران ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌.
كه‌واته‌ تا نه‌گه‌یشتبیه‌ ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ ئه‌م پێنج حیزبه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و هه‌ر چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه‌ بێت.
ناتوانی یه‌ك هه‌نگاوی تازه‌ هێله‌نی بۆ سبه‌ی.
درێژی ده‌بێ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە