کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ده‌ستكه‌وتی سیاسی چۆن به‌ده‌ست دێت!؟

Thursday, 08/12/2016, 23:16


كاتی خۆی له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردودام وتارێكم خوێنده‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ئۆرگانه‌كانی (ی.ن.ك) باسی له‌وه‌ ده‌كرد.
پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕ ده‌كات، ڕه‌بایه‌ ده‌گرێت، فه‌وج ده‌گرێت، ناوچه‌ی ئازادی له‌به‌ردستدایه‌ ... هتد، به‌ڵام له‌به‌رمبه‌ردا مادام هیچ ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌دست نایه‌ت و گۆڕنكاری نابینرێت، ئیتر پێشمه‌رگه‌ واز ده‌هێنێت، ته‌سیلمی رژێم ده‌بێته‌وه‌، یان ده‌چێته‌ ئێران و داده‌نیشێت، یاخود ده‌روات مل دەگرێت بەرەو ئه‌وروپا.
---------------------------------------
ئێستا و ناره‌زایه‌ته‌كانی ئه‌م دوایه‌ی مامۆسایان و خه‌ڵكانی نارازیی وه‌ك ئه‌و سوڕانه‌وی ناو هه‌مان بازنه‌ وایه‌..
* هه‌فته‌ی جارێك خۆ پێشاندان، دوای كۆمه‌ڵێك‌ وتارو جوێن و خۆخاڵی كردنه‌وه‌، بڕیار ده‌ده‌ن بچنه‌ به‌رده‌م ده‌زگایه‌كی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌!
* دووجار به‌رده‌م بینای پارێزگا، كه‌ كه‌س نازانێت پارێزگا كێیه‌ و چی به‌ده‌سته‌!؟
* دووجار بۆ به‌رده‌م بینای دادوه‌ری گشتی، كه‌ هه‌موو ده‌زانین دادگا به‌ده‌ست حیزب و بنه‌ماڵه‌وه‌ حاڵی چۆنه‌؟
* جارێك بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ كورتكراوه‌ی هه‌ر پێنج حیزبه‌كه‌یە. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌لك بێت،  ئەوا حاڵی خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه‌ نه‌ ده‌بوو، بەڵام ئه‌وانیش نوێنه‌ری حیزبه‌كان و گیرفانه‌كانی خۆیانن!
* دووجاریش بۆ به‌رده‌م بینای په‌روه‌رده‌ی گشتی..

روو له‌كامه‌ ده‌زگایه‌ ده‌كه‌یت،حكومی یان حیزبی؟ هه‌ردوكیان هه‌ر یه‌كن،.
ده‌چیته‌ سه‌ر كامه‌ گردی داگیر كراو له‌م شاره‌؟
گردی ده‌باشان، گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته‌، گردكه‌ی ماڵی كۆنه‌ پارێزگا! هه‌مووی هه‌ر یه‌كە و هه‌ر گرده‌ یه‌كێک و باڵێك داگیری كردووه‌.
* كێ به‌رپرسه‌ له‌م شاره‌!؟ مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی، بیناكه‌ی ڕێك به‌ ته‌نیشت بینای په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوایه‌، تەنیا چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ خه‌ڵكانی نارازیی دووره‌، کە دەبوو ده‌بێ به‌رپرسی یه‌كه‌م بن له‌م شاره‌، لەوێ كه‌س وه‌ڵامی كه‌س ناداته‌وه، ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان.زۆر جار سڵاو له‌ یه‌كتریش ناكه‌ن. 
به‌راست نازانرێت كێ حاكمه‌؟
ئایا گۆران یان یه‌كێتی؟؟
كامه‌ باڵ‌ دەسەڵاتی هەیە؟ بڕیاری ناوه‌ند كه‌ تاكه‌ بڕیاریێكیان به‌ده‌ست نییە، کە قسه‌ و لێدوانه‌كانیان له‌ هی پارتیش ده‌چێت!
یان باڵی ده‌ست رۆیشتوو، دەسەڵاتی هەیە، كه‌ به‌بێ پارتی ئەمانیش مێش له‌ ئاو ناكه‌ن، شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی دزین.
ئاخود گۆران كه‌  تاێستا خه‌ون به‌ كاراكردنه‌وه‌ په‌رله‌مان و گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زیره‌ ده‌ركراوه‌كانیان دەبینن.
---------------------------
ده‌بێ مامۆستایانی نارازیی و خه‌ڵكانی پشتیوانیان له‌ چین و توێژه‌كانی تر به‌دوای شێوازێكی تری ده‌ربرینی ناره‌زاییوه‌ بن.
ده‌بێ بیر له‌ مانگرتن و رێگای ته‌نكه‌ر گرتن و بڕ بڕه‌ پشتی ئابوری حیزب و ده‌سه‌ڵات بكرێته‌وه‌.
ده‌نا سوڕانه‌وه‌ ده‌بێت له‌ په‌رورده‌ی رۆژئاوا وه‌ بۆ شوێنه‌كانی تر
خاڵی كردنه‌وه‌ی توڕه‌یی و بێزاری ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە