میلله‌تێك له چاوه‌ڕوانی مووچه‌دا!؟
Monday, 05/09/2016, 18:01
یه‌كه‌م
ده‌ڵێن هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و به‌شه‌كه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌رووی یه‌ك به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبۆته‌وه،هه‌رچه‌نده ورده كاری زۆری تێدانیه ئاخۆ تانكهرهكانیشی له‌گه‌ڵدا هه‌ژمار كراوه،یاخود هه‌ر هی بۆریه؟
هه‌ڵبه‌ته گه‌ر خۆیان ئه‌وه بڵێن بێگومان زیاتره..!؟
سه‌ره‌تای قه‌یرانی دارایی و ده‌ست بردن بۆ مووچه‌و قوتی خه‌ڵك،
ووتیان: گه‌ر به سیستێمی پاشه‌كه‌وتی مووچه بێت، له‌مه‌ولا هیچ مانگێك نیوه مووچه، چاره‌گه مووچه دوا ناكه‌وێ،كه‌چی ئه‌م به‌ڵێنه‌شیان درۆ ده‌رچوو وه‌ك سه‌دانی پێشوو تر..
نه‌وت ده‌روا، نرخه‌كه‌شی له ئاستێكی مام ناوه‌ند دایه، داهاتی ناوخۆش هه‌یه،گومرگه‌كانیش هه‌ن..
كه‌چی مووچه هه‌ر نیه..
راسته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شكستی هێناوه له به‌ڕێوه بردنی كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو پرسه‌كه نیه..
ده‌سه‌ڵات درۆ ده‌كات،دزیش ده‌كات
درۆده‌كات كه ده‌ڵێ پاره نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یدزن..
جارێكی تر درۆ ده‌كات و به‌ڵێنی درۆش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات..
كێشه سه‌ره‌كیه‌كه ئه‌وه‌یه:كه به‌جۆرێك خه‌ڵك به مێگه‌ل كراوه، به به‌ڵێنی مانگێكی تر، پێش جه‌ژن، پیش سه‌ری ساڵ، ئه‌م مانگه نا ئه‌و مانگه..خه‌ڵكیان له چاوه‌ڕوانیدا هێشتۆته‌وه.
هێشتا نارهزایهتیك دهرنهبراوه كه ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیان بله‌رزێنێ..
ده‌ڵێن گه‌ر جام پر بوو لێی ده‌ڕژێ..
ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌ك فرمێسك خوێنی لێ ده‌رژێ
دووه‌م:
ده‌ڵێن ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه
پرسیارێك كه‌ده‌بێ به‌رده‌وام له خۆمانی بكه‌ین
ئه‌رێ (٢٥) ساڵ به‌س نیه؟
به‌درێژایی ئه‌م مێژووه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، شه‌ری به‌رده‌وامی حیزبه‌كان
له‌سه‌ر دهسهلاتوو سه‌روه‌توو سامان بووه..
خه‌ڵكیان به كوشت داوه‌و ئاشت بوونهوهتهوهو ده‌ستیان كردۆته‌وه به تاڵانی و دزی له خه‌ڵك و له یه‌كتری..
ئێستا كار به‌وه گه‌یشتووه..ده‌ستیان بردووه بۆ قوتی خه‌ڵك و موچه‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك..
خه‌ڵك بۆچی شهر بۆ حیزبه‌كان بكات..؟؟
بۆچی ته‌نیا جارێكیش شهر بۆ خۆمان نه‌كه‌ین، بۆ باشكردنی ژیانی خۆمان
بۆ گه‌رانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی مرۆیی خۆمان..
هیچ ده‌سه‌ڵاتوو حكومه‌تێك له‌سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه ده‌ستی نه بردوه
بۆ قوت و گیرفان و مووچه‌ی خه‌ڵك!
چ ده‌سه‌ڵاتوو حكومه‌تێك هه‌یه توانای دابین كردنی ئاو‌و كاره‌بای نه‌بێت؟؟
ئه‌مه‌ی لای خۆمان نه‌بێت!!
چیتر داوای ژیان له كه‌سانێك مه‌كه‌ن كه ژیانیان كردوینه دۆزه‌خ!!
چیتر داوای چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتێك مه‌كه‌ن كه خۆیان خراپیان كردوه.
ئه‌وه‌ی تێكی داوه ناتوانێ جارێكی تر چاكی بكاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست