چاره‌سه‌ر
Friday, 19/08/2016, 11:08
(نۆ) و( یه‌ك)
(چوار) و( یه‌ك)
ئه‌و (یه‌ك)هی هه‌ر تێدایه.. كه پارتیه
دوێنێ نۆ فراكسیۆنی سێبه‌ری پارتی و پارتی خۆی گوایه به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌كردوه دژی په‌یه‌ده..
له‌كاتێكدا، كه په‌یه‌ده بۆته هێزێك كه هه‌موو دونیا شانازی پێوه ده‌كات، جگه له:
پارتی و توركیا‌و قه‌ته‌رو هه‌ندێ جاش و ماشی تری ناوچه‌كه نه‌بێت.
براده‌رانی گۆران گله‌یی له‌و فراكسیۆنه سێبه‌رانه‌ی پارتی ده‌كه‌ن، كه بۆچی له‌كاتی په‌كخستنی په‌رله‌مان ئه‌وان هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بووه؟
سه‌یره تا ئێستا گۆران داوای هه‌ڵوێست له سێبه‌رو كلكی پارتی بكات!؟
گه‌ر پرسیارێكی دۆستانه‌ش له براده‌رانی گرده‌كه بكه‌ین، هه‌ر ئه‌م پارتیه‌ش نه بوو
كه ئێوه به هه‌ڵه‌داوان حكومه‌تتان له‌گه‌ل پێكهێنا و ته‌نانه‌ت له كاتی مه‌رگه‌سات و كۆمه‌ڵكوژی (شنگال) نقه‌تان لێوه نه‌هات له‌به‌ر خاتری پارتی.
گه‌ر بێینه سه‌ر هاوكێشهكهی تری چوار حیزبه كه‌و یه‌كه‌كه‌ی تر..
هه‌ریه‌كه‌و بۆچونێكی جیاوازی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ر (٥)یان به‌رپرسیارن له‌و بار‌و دۆخه‌ی ئێستا..
بۆچوونی جیاواز، به‌ڵام ئامانجی هاوبه‌ش..
هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر:
كه‌ده‌یانه‌وێ جارێكی تر گه‌رانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته كلاسیكه‌كه‌ی پێشوو.
هه‌رچی پارتیه، هه‌موو چاره‌سه‌رێكیان به‌ستۆته‌وه به مانه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی مه‌سعود
گۆرانیش له‌به‌رامبه‌ردا كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زیره بێ وه‌زاره‌ته‌كان.
هه‌رچی یهكێیهتیشه له‌و نێوه‌دا له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی شه‌ریكه دزه‌و له‌لایه‌كی تر هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گۆران پێكهێناوه.زوربه‌ی زۆری مه‌كته‌ب سیاسی و سهركردایهتیكهی له پارتی پارتی ترن..
چاره‌سه‌رێك نه‌ماوه به ده‌ستی ئه‌وانه‌ی كه‌خۆیان سه‌رچاوه‌ی كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كان بن.
به درێژایی ته‌مه‌نی (٢٥) ساڵه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، نه‌یانتوانیوه، نه‌خشه رێگایه‌ك پیاده بكه‌ن، هه‌رچی هه‌بووه له خزمه‌ت حیزب و بنه‌ماڵه‌كاندا بووه.
كه‌واته..
ته‌نیا چاره‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكن كه‌چیتر ئه‌م سوكایهتیوو نه‌هامه‌تیانه قبووڵ نه‌كه‌ن و
بێنه مه‌یدان دژ به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم.
ناوی (٩) فراكسیۆنه‌كانی سه‌ر به‌پارتی
١\ پێشكه‌وتنی توركمان
٢\ ئاراسته‌ی سێهه‌م
٣\هه‌ولێری توركمانی
٤\ سوسیالیست دیموكراتی كوردستان
٥\گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری
٦\ به‌ره‌ی توركمانی
٧\رافیده‌ین
٨\گه‌شه‌پێدانی توركمان
٩\ئه‌رمه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست