كورد بۆچی نه‌بۆته هیچ
Wednesday, 10/08/2016, 22:39
یه‌كه‌م
(شه‌ڕو نیوه شه‌ڕ)
به‌ڵام تائێستا كورد خۆی شه‌ڕی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی نه‌كردووه!!
كه‌واته بۆیه له نیوه‌ی شه‌ڕو ڕێگادا وه‌ستاوین..
گه‌ر شه‌ر دزێوترین كاری مرۆڤ و داهێنانه‌كه‌ی بێت!؟
ئه‌وا كورد هه‌میشه له پێناو ژیان و مانه‌وه‌ی خۆی په‌نای بۆ چه‌ك و چیا‌و شه‌ركردن بردووه
به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری جگه له ماڵوێرانی و سه‌رگه‌ردانی و ئاواره‌یی
هیچ ده‌سته‌كه‌وتێكی سیاسی نه‌بووه.
مێژووی ١٠٠ ساڵه‌ی ڕابوردوی بزوتنه چه‌كداریه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن، كه تائێستا
شه‌ڕی یه‌كلایی كه‌ره‌وه نه‌كراوه له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێكی نه‌یارو داگیركه‌ری كوردستان.
هه‌موو هاوكێشه‌كان له بازنه‌ی ( یاخی بوون، چه‌ك، شه‌ڕ، گفتۆگۆ،ئاشبه‌تاڵ)
سوڕانه‌ته‌وه‌و كۆتاییه‌كه‌ی تراژیدیاكی تر بووه.
جگه له تاقی كردنه‌وه‌ی( په‌كه‌كه) هێزه‌كانی تر هیچیان نه‌یانتوانیوه ئه‌م ڕێچكه‌یه بشكێنن
تاقی كردنه‌وه تاڵه‌كه‌ی باشوری كوردستان باشترین به‌ڵگه‌ی ڕاستی قسه‌كانمن
هیچ هێزێكی باشور تا ئێستا قوتابخانه‌ی مه‌لا مسته‌فای ڕه‌ت نه‌كردوه، له كۆتاییدا هاتونه‌ته‌وه سه‌ر سفره شڕه‌كه‌ی بارزانی.
كاتێك باس له شه‌ڕی یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌كه‌ین ده‌بینن كه هیچ حیزبێكی سیاسی كوردی
نابینین كه كلكی گرێ دراوی ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ نه بووبێت
هه‌میشه سه‌ری پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی پاراستی گه‌ل بووه‌و قاچی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانیش له نێوان ( تاران و به‌غداودیمه‌شق و به‌غدا) له ته‌راتێندا بوون.
به گشتی كورد له زوربه‌ی زۆری شه‌ڕه‌كان براوه‌و به‌ڵام درێژه به‌شه‌ڕو سه‌ركوتن و پێشه‌وه چوون نه‌دراوه، هه‌میشه چاوێكیان له پایته‌خت و گوێ قوڵاخی گفتوگۆ‌و ته‌نانه‌ت لێبووردن بوون.
كورد له شه‌ڕدا براوه‌و له سیاسه‌تدا دۆڕاو له به‌رئه‌وه‌ی له كاتی شه‌ڕدا كه‌سه دڵسۆزه‌كان به كۆمه‌ڵ شه‌ر ده‌كه‌ن، له سیاسه‌تدا چه‌ن قات له‌به‌رو عه‌ینه‌ك له‌چاوێكی بازرگان بڕیار ئه‌ده‌ن.
دووه‌م
((تاقیكردنه‌وه شكست خواردوه‌كه‌ی هه‌رێم))
دسه‌ڵاتدارانی هه‌رێم چی تر نابێ به ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناوزه‌ند بكرێن، كاتێك ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵاتی كوردی
كه‌واته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێ به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی دۆزی كورد بێت.كه به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵیه به دوو جیاوازی زۆر گه‌وره له ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانی تری ناوچه‌كه‌و دونیاش جیا ده‌كرێته‌وه كه هه‌ردوو كیان جێگای شه‌رمه‌زارین.
یه‌كه‌م:
تا چه‌ند سالێك له‌مه‌و به‌ریش ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و میدكانیان و سێبه‌ره‌كانیان وایان ده‌فه‌رموو كه گوایه ئه‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌ی هه‌رێمی باشوری كوردستان ده‌بێ نه‌ك هه‌ر له عێراق به‌لكوو له ته‌واوی ناوچه‌كه‌ش پیاده بكرێی و چاو له دیموكراتیه بكرێ كه‌له سایه‌یدا (هه‌زارا ژن كوژران و ده‌یان رۆژنامه تێیدا تیرۆر كران).
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانی تر و دوڵه‌ته درواسێ و هه‌ژراه‌كانی ناوچه‌كه‌و دونیاش
جگه له‌وه‌ی هێشتا كێشه‌ی ئاوا كاره‌باشی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكوو ده‌ستی بردووه بۆ قووتی خه‌ڵك و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له ژێر پاساوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ری داعش، نیوه مووچه‌و چاره‌گه مووچه به جه‌ند مانگ جارێك ده‌یدات.
دووه‌م:
هه‌رده‌سه‌ڵاتێك به شه‌رو كوشتار ته‌نانه‌ت ئاشتیش هاتبێته سه‌ر حوكم،ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی خۆی یان دادگایی ، یاخود كوشتن یان هه‌ر هیچ نه‌بێ په‌راوێزی خستوون.
كه‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بینین كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی نه‌ك جاش و جاسوسێكی سه‌رده‌می به‌عسی دادگایی نه‌كردوه به ڵكوو رێگری كردوه‌و داڵده‌ی داون و له‌وه‌ش خراپتر پله‌و پۆستی پێداون.
ده‌زانن بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له بنه‌ره‌ته‌وه جاش و جاسوسی ده‌وڵه‌تانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی و دراسێكانی بوون، هه‌رگیز جاش و ناتوانێ جاش دادگایی بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست