کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پارتی بە بەڵگەوە وه‌ڵامی هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ویكلیكس ده‌داته‌وه‌

Sunday, 07/08/2016, 21:18


لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا دوا به‌ داوی كوده‌تا شكست خواردوه‌كه‌ی توركیا، سایتی ناوداری جیهانی (ویكلیكس) چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر پارتی و په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و ئاكپارتی، لەگەڵ ناوی چەند خۆفرۆشێکی میدیاکاری کوردی وەکو رێبوار وەلی و هاوشێوەکانی بڵاو كرده‌وه‌، هەڵبەت ئەمە لای میللەتی کورد، هەروا بە ئاسانی گوزەر دەکات و پاش ماوەیەک لە بیر دەچێتەوە، ناهەقی ئەو خەڵکەش ناگرم کە ئاوا خەمساردن و شتیان زوو لە بیر دەچێتەوە،، یان لە بیر خۆیانی دەبەنەوە، ئەمەش ئەوەی بیرهێنامەوە، کە جارێک کوردێکی پەنابەر لە ئەوروپا لەگەڵ کەسێکی ئەو ولاتە پێکەوە دەبن لەناو دەبینن دوو کەس شەڕیانە و یەکێکیان دەموچاوی ئەوی تری وێران کردووە و خوێنی پێا دێتە خواری، هاوڕێ ئەوروپییەکەی کە ژنە یەکسەر لەوێدا دەبورێتەوە، دوایی لێی دەپرسێ ئەوە چییە تۆ وەکو من  زۆر بە خەمساردی و ئاسایی وەرتگرت، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، ئەوەی من لە وڵاتی خۆم دیومە وەکو کوشتن و برین و خوێن ئەمەی تۆ بینیت هەر لە چاویدا دلۆپێکە لە ئاوی دەریا، هەر هیچ نییە، جا ویستم لێرەدا ئەوە بڵێم، کە خستنە رووی ئەم جۆرە باس و هەڵدانەوەی مەلەفانەی سەرکردە خائینەکانی کورد و حیزبەکانیان، وای کردووە  ویکیلیکس بۆتە دڵۆێک لە خیانەتی  ئەم سیاسیی و سەرکردانەی کورد، بۆیە ناهەقی ئەو خەڵکە ناگرم کە ئاوای لێهاتووە وهیچ کاردانەوەیەکی نییە، چونکە رۆژانە لە نیشتیمانی ئێمەدا دەیان خیانەت دووبارە دەبارە دەبێتەوە ه دوایی هیچ روونادات، هەرچەندە سه‌رجه‌می به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنته‌كان ڕاستیه‌كی نكوڵی لێنه‌كراوون، به‌ڵام پارتی هه‌میشه‌ وه‌ڵامی ده‌ست به‌جێی پێیه‌ و بۆ هیچ تۆمه‌ت و به‌ڵگه‌یه‌ك دامانێنێت!
پارتی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود كه‌ مێژوییه‌كه‌ ناپاكی له‌ خاك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌كانی ئه‌م سایته‌ كه‌ هه‌موو دونیا دێنێته‌ قسه‌،ب ه‌ڵام بۆ ئه‌وان وه‌ك  ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتنێك به‌ خوێن  و سه‌ڵاته‌یه‌كی پێش خواردن وایه‌..
سه‌یره‌ هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن دوا به‌ داوی بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان داوا دەکەن خه‌ڵك برژێته‌ سه‌رشه‌قام و هه‌ڵوێست وه‌ر بگرن..
ویكلیكس چیه‌؟
گوایه‌ خودی مه‌سعود (٨٨٢) ئیمه‌یلی بۆ ئۆردوگانی سوڵتانی ناردووه‌، سه‌یره‌
ئه‌ی بۆچی ده‌ڵێن كابرا خوێنده‌واری نیه‌!؟
ئیمه‌یل چیه‌؟ كاتێك خۆیان بڵێن ٣٦٠٠ چه‌كداری پارتیان بۆ پشتیوانی سوپای توركیا  دژ به‌ ( په‌كه‌كه‌) به‌ كوشت دابێ..
ئه‌رێ به‌راست؟ ٣٦٠٠ خێزانی كورد قوربانیان به‌ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كایان داوه‌..
قوربانی له‌ پێناو چیدا؟
نیشتیمان، ئازادی، یاخود ریسوایی و جاشایه‌تی؟
له‌ده‌ست دانی هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان، برینێكه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نه‌ كورته‌كه‌ی مرۆ پڕ نابێته‌وه‌، كه‌چی بۆ ئه‌وان هیچ ئه‌رزشێكی نیه‌..چونكه‌ زامه‌كه‌ له‌ خۆیان نیه‌!
به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ چ قوربانیه‌كیان داوه‌؟
له‌كامه‌ شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌ به‌ شداریان كردوه‌؟
چه‌ن بریندارو شه‌هیدی سه‌نگه‌ریان هه‌یه‌؟
بێگومان هیچ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە