کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


فەلسەفەی وشە

Friday, 24/06/2016, 12:44


شه‌ق وه‌شێنه‌كانی دوێنێ و
شمشێر به‌ده‌سته‌كانی ئه‌مرۆ.
به‌رهه‌می شه‌ق وه‌شێنه‌كانی دوێنێ،ئه‌م ئه‌زمونه‌ سه‌قه‌ته‌یه‌ كه‌دوای چاره‌گه‌ سه‌ده‌یه‌ك ناتوانن كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌ن و باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن.
...................................................................
ئه‌وانه‌ی دوێنێ له‌و شاخ و كێوانه‌..شه‌قیان له‌به‌رد هه‌ڵئه‌دا ،به‌ناوی شۆڕش و كوردایه‌تی..
ئێستا هه‌ر شه‌ق له‌به‌ر هه‌ڵدانێكیان، به‌نزین خانه‌یه‌ك و ڤیلایه‌ك و چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك كه‌وتوون له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌شه‌ شه‌قیشی له‌به‌رد هه‌ڵنه‌داوه‌، دژی ئه‌م شه‌ق وه‌شێنانه‌ چه‌كی جاشایه‌تی له‌شان بووه‌..
ئه‌میش ئێستا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتوو، شه‌ریكی شه‌ق وه‌شێنه‌كانه.
شه‌وانه‌ له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌..
باس له‌ بیره‌وریه‌كانی خۆیان و
گه‌مژه‌یی میلله‌ت ده‌كه‌ن.
هه‌ش بوون، زۆر بوون هه‌ر له‌ودیوو سنور، بۆ داگیركه‌رێكی تری كوردستان چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو..
كوردی ئه‌و پارچه‌یه‌یان ده‌كوشت و لادێكانیان وێران ده‌كرد..
دوای راپه‌رین به‌ سه‌یاره‌یه‌كی شره‌وه‌،هاتنه‌وه‌ بۆ شره‌ خۆری
ئێستا به‌ كۆپته‌ری ١٩ ملیۆنی هاتوو چۆ ده‌كه‌ن.


ئێمه‌ سێ كه‌س بووین له‌ بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری نوێ
..........................................................
..ئه‌و رۆژانه‌ی
به‌له‌تێ نانی ره‌ق و
ماستاو ساوه‌رێكی نا به‌دڵی
ماڵه‌ جوتیارك
لاوێتیمان به‌ڕێكرد
به‌شی هه‌ره‌زۆرمان 
شه‌هید بوون
له‌ پێناو مووچه‌یه‌ك 
كه‌له‌ ده‌زگایه‌ك تێیدا
بكوژ و كوژراو
وه‌كوو  یه‌ك وه‌ری ده‌گرن
زۆرجار بكوژه‌كه‌ زیاتر!؟
ئه‌وه‌ی تێدانه‌ چوو
كه‌مترین شه‌قی له‌به‌رد هه‌ڵدا
زۆرترین سوود مه‌ند بوو
كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مینه‌ش
 شه‌ره‌فی شه‌هید بوونمان پێ نه‌ بڕا
هێشتا هه‌ر شه‌ق ده‌وه‌شێنین
له‌به‌رد نا
له‌ ده‌ستی دزو 
له‌ سه‌ری خیانه‌ت و
له‌قاچی گه‌نده‌ڵ كار
خۆشمان بێكار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە