کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


باشور له‌ گێژاوی بێ حكومه‌تیی و بێ ئۆپپزیسیۆنیدا

Saturday, 11/06/2016, 9:45


نه‌وت دابه‌زی تا نزیكه‌ی ٢٠ دۆلار، مووچه‌یان كرده‌ نیوه‌ و چاره‌کە  وه‌رزی..
ئێستا له‌كاتێكدا نه‌وت گەیشتۆتە سه‌روی ٥٠ دۆلار و تێیپه‌ڕاند، کەچی مووچه‌ له‌جاران زیاتر دوا ده‌كه‌وێ، هه‌ڵبه‌ته‌ مووچه‌ی پێدوایستی تایبه‌ت و خانه‌نشین و ئەوانی دیکە هه‌ر باس ناكرێ..
گوایه‌ مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالیان كه‌م نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام كردیان به‌(٢) مانگ جارێك‌، واته‌ نیوه‌ مووچه‌.
ئه‌مه‌ حاڵی ئەو دام و ده‌زگا بێ سه‌روبه‌ره‌یه‌ كه‌ ناویان ناوه‌ حكومه‌تی کوردستان، وەکو برادەرێک ناوی لێناوە، حکموەتی هەرێمی قڕستان، تا بێت  ئەم دەسەڵاتە کورد لە نیشتیمانی خۆیدا قڕ دەکات! بە کوچکردن و وڵاتجێهێشتن، بە دەرمانی ئێکسپایەر، بە دکتۆری ساختە و بێ مستەوا و نەخۆشکوژ. بە خواردنی پیس و  میوەی پڕ لە کرمێ... بە هەموو شتێک ئەم دەسەڵاتە دەستیان ناوەتە بیناقاقای ئەو میللەتە و کەم کەس دەبینی تەندروستی تەواو بێت، لە ناو هەموو ماڵێک و خێزنێکدا  دوو سێ کەسی نەخۆش هەیە، دەسەڵاتدارەکانیش بۆخۆیان دنیایەکی دیکەان دروست کردووە، کە نە خواردنی کۆن و ئیکسپایەر دەخۆن وەکو ئەو خەڵکە، نە دەچنە لای دکتۆرێکی ئەو وڵاتە و یەکسەر خۆیان دەچنە دەرەوەی وڵات، نە مووچەیان هەیە بەو شێوەیە کە لەسەرەوە باسم کرد، چونکە خۆیان خاوەنی پارە و مووچەن، خاوەنی کێڵگەی نەوت و باخ و ڤیلا و شەوانی سوورن.
ئەم حکموەتە به‌ ئاشكرا و به‌ كرده‌وه‌ دەریخستووە، کە دوو ئیداره‌یه‌..كه‌چی براده‌رانی ده‌وڵه‌تی كوردی و ریفراندۆم نكوڵی له‌وه‌ ده‌كه‌ن!؟
ئە گه‌ر ئێمە باسێكی كورتیش له‌ رۆڵی ئۆپۆ‌پزسیۆن بكه‌ین، ئەوە دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ سه‌ره‌تا، کە هه‌رچی ده‌نگی ناڕازی هه‌بوو كۆیانكردوه‌، بردیانه‌ په‌رله‌مان ئه‌وسا دیوخانه‌كه‌ی كه‌مال كەركوكی و پاشان ئه‌رسه‌لان بایز بوو.. له‌ حه‌ڤده‌ی شوبات نه‌ك پشتیان له‌ شه‌قام كرد، به‌ڵكوو خوێنی شه‌هیده‌كانیشیان كرده ده‌ستكه‌وت بۆ خۆیان و پێی چونه‌ ناو ده‌سه‌ڵات. له‌ پێناو پۆست و کۆمەڵێک دەستکەوتدا به‌رگی شه‌رمنانه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان داكه‌ند و كه‌وتنه‌ بانگه‌شه‌ی چاكسازی له‌ناو حكومه‌ت.
هه‌ڵبه‌ته‌ نه‌ك هه‌ر هیچیان پێنه‌كرا هێنده‌ی نه‌برد وه‌زیر و ئەندام پەڕلەمانیشیان شاربەدەرکرد و  سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشیان هەولێربەدەر کرد.
قه‌یرانی دارایی تا ده‌هات قوڵتر ده‌بۆوه‌..شه‌قام ده‌كوڵا.. ئه‌م بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی كه‌ له‌ سه‌دا بیست و پێنجی ده‌نگه‌كانی هێنابوو،
جگه‌ له‌ راگه‌یاندن لایان به‌لای خه‌ڵك و تەنانەت ئه‌ندامه‌ نارازییه‌كانی خۆشیان نه‌كرده‌وه‌..
دواجار له‌ یادی (٢٥) ساڵه‌ی راپه‌ریندا، له‌كاتێكدا كه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ بوون، به‌ راپه‌رینیێكی جه‌ماوه‌ریی و ته‌نانه‌ت چه‌كداری بۆ له‌ گۆر نانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ دوای (٢٥) ساڵ نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو كاره‌باش چاره‌سه‌ر بكات.
هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌بوون كه‌  بروایان به‌ گۆران بوو، رێك له‌م كاته‌ چاره‌نوس سازه‌دا
سه‌رپرستیاری گۆران تێیته‌قاند بۆ له‌نده‌ن، هه‌زار و یه‌ك بانگه‌شه‌ و ته‌فسریان بۆ كرد، کە لە راستییدا رۆیشتنه‌كه‌ی ته‌نیا (خۆ دزینه‌وه‌) بوو له‌و هەموو ئەگەریی راپه‌رین و هەموو ئەوانەی کە لە ماوەی شەش مانگی دوورکەوتنەوەیدا روویان دا، لە چ وڵاتێک و دەوڵەتێکدا ئەوە قبوڵکراوە، کە سەرۆکی حیزبێک بێدەنگ بێت و قسە و هەڵوێستی نەبێت، کەچی دوایی وەکو پاڵەوان بێتەوە و پێشوازی لێبکەن، دەبوو لە بری ئەوە هێلکەباران بکرایە...
ده‌سه‌ڵات له‌یادی راپه‌رین له‌ راپه‌رینی تر ده‌ترسا..
به‌رپرسه‌ دزه‌كان شه‌وانه‌ به‌ترس ده‌خه‌وتن و ژماره‌ی پاسه‌وانیان زیاتر ده‌كرد..
هێدی ..هێدی
دۆخه‌كه‌ ئارام بۆوه‌..قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وام بوون
له‌ پر زانیمان سه‌رپرشتی گۆران گه‌رایه‌وه‌ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێیه‌تی راگه‌یاند، کە ئەمە گه‌رانه‌وه‌ بوو ناو یه‌كێتی..
هێندێك پێیان وایه‌ كه‌ هێشتا زووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی بكه‌ین، به‌ڵام جگه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی و سازش بۆ كردنی بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی، یاخود دوو ئیداره‌یی هیچ شتێكی تریان له‌ده‌ست نایه‌.
با كه‌مێك كه‌ف و كوڵی ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یش دامركێته‌وه‌، گۆره‌پانه‌كه‌ به‌ته‌وای چۆڵ ده‌بێت.
…………………………………………………….
كه‌واته‌ خه‌ڵك ده‌بێ به‌دوای چاره‌سه‌رێیكی تردا بگه‌ڕێ..
تاكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه‌ بێت، ئه‌وانه‌ی كه‌ خراپیان كردوو ناتوان تازه‌ چاكی بكه‌نه‌وه‌..
ئاسۆ ڕوونه‌..به‌مزوانه‌  خۆرێك نوێ له‌ باشوری پڕ ئاشوب هه‌ڵدێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە