کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


به‌خێر بێیته‌وه‌ كاك نه‌وشیروان

Sunday, 08/05/2016, 23:08


ڕێگا دووره‌كه‌ت بۆ نزیك كردنه‌وه‌..
(هێشتا قسه‌یه‌ك نیه‌ له‌سه‌ر پرسی كورسی و خه‌ڵكی برسی)
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌شه‌ره‌فی گرتنی وێنه‌یه‌كیان له‌ له‌نده‌ن پێنه‌بڕا كه‌ بیگرن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ خاكیه‌كه‌دا، ئێستا له‌ گرده‌ پییرۆزه‌كه‌ (گردی سه‌راب) ،سه‌رگه‌رمی وێنه‌ گرتنن.
هه‌مووویان سه‌ردانیان كرد دۆست و ئه‌حبابی كۆن و تازه‌ش، ته‌نانه‌ت دیموكراته‌كای ئه‌و دیویش..نازانم ئاخۆ پرسیان به‌ سه‌ری ره‌ش كردبوو یان نا؟
به‌راست نه‌یانهێشت كه‌میك پشوو بدات هه‌ر له‌یه‌ك ساته‌ وه‌ختی گه‌یشتنه‌وه‌یدا
رێگای ماڵ و گ‌ردكه‌ بۆته‌ كاروان سه‌را..
هه‌موو ریز بوون بۆ وێنه‌ گرتن بۆ ماستاو كردن، بۆ دیشله‌مه‌ خوارد‌نه‌وه‌..
بۆ مل شكاندی یه‌كتر..
كاكه‌ نه‌وه‌ تائێستاش هیچی نه‌ ووتوه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌یه‌كه‌م ساتی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ووتی..چه‌ند رۆژی تر قسه‌ ده‌كه‌ین!؟
تۆبڵێی له‌به‌ر زۆری میوان و سه‌ردانی بێت!؟
یان هیچ قسه‌یه‌كی نیه‌ بیكات؟هه‌موویان له‌خزمه‌تیدا بوون، ئه‌ویش چوو بۆ خزمه‌ت مامی..
ئه‌ی كه‌وایه‌ بۆ هه‌مووتان له‌ده‌وری مامتان كۆنابنه‌وه‌؟؟
گوایه‌ ده‌ڵێن نێچیر بارزانیش به‌ نیازی سه‌ردان و به‌خێر هاتنه‌وه‌‌یه‌تی؟؟
بۆیه‌ هه‌ر له‌ئێستاوه‌ گۆرانخوازان له‌ گرده‌كه‌ سه‌رگه‌رمی رێكخستنی قات و بۆیانباغن بۆ وێنه‌ گرتن وه‌ك جاری پێشووی سه‌ردانی نێچیر بۆ گرده‌كه‌و كه‌ناڵی(KNN).
كاكه‌ نه‌وه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ گردی (ده‌باشان ) بوو..
تۆ بڵێی دووه‌می بۆ (پیرمام) بێت.
چه‌ند رۆژی تریش چاوه‌ڕێ بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە