کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پارتی به‌ نیازی شنگالێكی تر بوو

Friday, 06/05/2016, 2:57


ده‌ڵێن دیسانه‌وه‌ پارتی رایكردووه‌، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كردوون
هێرشی ئه‌م دوایه‌ی داعش به‌ سه‌رپه‌رشتی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی توركیا
بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س شه‌هید و بریندارو دیل كه‌وتن، پلانی هاوبه‌شی هه‌ر سێ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌یه‌ (داعش، توركیا ،پارتی)
پارتی وا رێككه‌وتووه‌ كه‌ سنورێكی به‌رفراوان ڕاده‌ستی داعش بكات و چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ جێ بهێڵێت .
به‌ڵام خۆشه‌به‌ختانه‌ به‌ هۆی بوونی ڕاوێژكاره‌ ئه‌مریكیه‌كان و هێزه‌كه‌یان ئه‌و پلانه‌ی پارتی شكستی هێنا.
ئیتر ئه‌مه‌ پارتیه‌ هه‌رجاره‌ پیلانێك ڕێك ده‌خات و له‌دوایشدا خۆی ده‌كاته‌ قاره‌مان و خاوه‌نی مه‌یدانی شه‌ر..
شانازی به‌ شه‌هید بوونی رۆڵه‌كانی خه‌ڵكیه‌وه‌ ده‌كات‌، هه‌موو لایه‌كیش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن.
خۆیان به‌ زمانی خۆیان ده‌ڵێن هێرشه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ بوو، به‌ڵام ئه‌وان هیچ ئاماده‌كاری و ئاگادار نه‌بوون!؟
به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ره‌ی شه‌ره‌كه‌ شێره‌ كوره‌كه‌ی مه‌سعود و به‌پرسی دژه‌ تیرۆره‌كه‌یه‌تی
كه‌ هه‌ردوكیان رایان كردوه‌و دواتر وێنه‌ بۆ فه‌یس بوك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارانه‌ كه‌له‌ سایتی (سنور میدیا) وه‌رگیراوه‌.
* 200 شه‌هید و برینداری پێشمه‌رگه‌ هه‌بووه‌.
* زیاتر له‌ 20 پێشمه‌رگه‌ به‌دیلی كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ستی داعش.
* له‌وشه‌ڕه‌ زیاتر له‌ 80 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بووە.
* یه‌كێك له‌ شه‌هیده‌كان چه‌كدارێكی هێزی هاوپه‌یمانانه‌ .
* زیاتر له‌ 100 پێشمه‌رگه‌ برینداربووه‌.
* 26 پێشمه‌رگه‌ به‌دیل كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ستی داعش.
* له‌و شه‌ڕ دووفه‌رمانده‌ی باڵای پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵهاتوون.
* چوار ده‌بابه‌و چه‌ندین ڕاجیمه‌ و چه‌كی پێشكه‌وتو كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ستی داعش .
* داعش ژماره‌كی زۆر كوژرا و برینداریان هه‌بووه‌.
* ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش بەدیلی كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە