کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


واده‌ی گه‌رانه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان ده‌ستنیشان كرا!

Tuesday, 29/03/2016, 20:05


گورانیه‌كی فۆلكۆری هه‌یه‌ ده‌ڵێ:
ده‌چمه‌ سه‌ری سوڵتانی شه‌ممۆیه‌ك نایه‌مه‌وه‌
به‌ختی خۆم چاو كاڵێ چلدانه‌ی ده‌گرمه‌وه‌.
بۆ كاك نه‌وشیروانیش ئه‌مه‌ ده‌گونجێ
ده‌چمه‌ شاری له‌نده‌نێ، شه‌ش مانگان نایه‌مه‌وه‌
به‌ختی خۆم بزوتنه‌وه‌كه‌م چلدانه‌ی ده‌گرمه‌وه‌.
……………………………………………….
دواجار له‌ سایتێكی نزیكی خۆیان نوسیان به‌ (په‌له‌)، واده‌ی گه‌رانه‌وه‌ی پیاوه‌ خاكیه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا، كاتێك هه‌واڵه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ ده‌ڵێ گوایه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌ گرده‌كه‌
رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سه‌ره‌تای مانگی نیسان تا پانزه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌.
هه‌ر دوێنێش سایتێكی تر ده‌نوسێ وێنه‌ی تازه‌ی نه‌وشیروان  به‌ شێوازێكی جیاوازه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌‌، جیاوازیه‌كه‌ش ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ جگه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌مه‌وه‌ نیه‌و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی له‌ به‌رده‌مدا نیه‌، به‌ڵكوو به‌ پێوه‌ له‌گه‌ڵ (بابه‌كر دڕه‌یی) و كوره‌كانی وێنه‌یه‌كی گرتووه‌.
پێرێش نه‌و شیروان مسته‌فا به‌په‌له‌ له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ دوو سه‌ركرده‌ی دیاری بزووتنه‌وه‌كه‌ی (قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمودی) راسپاردوه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ قسه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كاك  كۆسره‌ت و هیرۆخان بكه‌ن . كه‌ كێشه‌كه‌نیان نه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێیه‌تی و چونكه‌ لاواز بوونی یه‌كێیه‌تی له‌ قازانجی كه‌سدا نیه‌.هه‌واڵه‌كان وا ده‌گه‌یه‌نن شانده‌كه‌ لای گردكه‌ی كاك كۆسره‌ت بینراوون و به‌ڵام هێشتا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی له‌ چوونی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌ لالوته‌ له‌ گۆران بۆ گردكه‌ی هیرۆخان نه‌كردووه‌.
گه‌ر به‌یه‌ك رسته‌ له‌ گۆران و گۆرانخوازه‌كان بپرسین ،له‌كاتێكدا له‌و ماوه‌یه‌ قه‌یراناوی پر كێشه‌ی ئێستای هه‌رێم كه‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌كه‌ی جێ هێشتووه‌،تاكه‌ ده‌نگ و ره‌نگی كه‌م تا زۆر نه‌بووه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌ی، خێره‌ وا ئێستا كه‌تۆته‌ سوڵح و سوڵح كاری بۆ یه‌كێیه‌تی، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی به‌ دژایه‌تی یه‌كێیه‌تی ده‌ستی پێكردوه‌.
له‌وه‌تای كاك نه‌وشیروان كوردستانی جێهێشتوه‌..هیچ شتێكی نه‌ووتوه‌،جگه‌ له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی كه‌ناوبه‌ناو یه‌كێك بۆسه‌ردانی ده‌چێ وبڵاویان ده‌كاته‌وه‌و.
یان دۆستێكی به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ هه‌واڵێك داده‌تاشێ.
گه‌ر به‌ كورتی چه‌ند لێدوان و بۆچوونێكی جیاواز له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ین ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
*زۆر نه‌خۆشه‌و پێوستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌!؟
*ته‌ندروستی زۆر باشه‌و به‌مزوانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌!؟
*وه‌ك خومه‌ینی له‌ فرۆكه‌خانه‌ داده‌به‌زێ دوای راپه‌رین!؟
*هه‌ر له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاپه‌رین ده‌كات!؟
*بلیتی فرۆكه‌كه‌ی گۆری بۆ ته‌حه‌دای پارتی له‌ هه‌ولێر داده‌به‌زێ!؟
*له‌ گۆران توره‌ بووه‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ی راده‌ستی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كردوه‌!؟
*قادری حاجی عه‌لی ده‌بێته‌ كه‌سی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌كه‌!؟
*له‌گه‌ڵ هیرۆخان ڕێكه‌وتوون و بزوتنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وان جێهێشتوه‌!؟
*توره‌ بووه‌ وه‌ك چۆن چه‌ند جاری تر یه‌كێیه‌تی به‌ جێ هێشتوه‌!؟
*بووتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێت وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی ته‌فروتونا كرد!؟
*كاك نه‌وشیروان بێته‌وه‌ چیبكات؟
*میتی توركی هه‌وڵی تیرۆركردنیان داوه‌ بۆیه‌ ڕایكردوه‌!؟
*نایه‌ته‌وه‌ تا هه‌مووپاره‌ی دزراوی خه‌ڵك له‌ بانكه‌ جیهانیه‌ك بلۆك نه‌كات!؟
*ناگه‌ڕێته‌وه‌ تا شه‌رعیه‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان!؟
*براده‌رانی سلێمانی سه‌رپشك كردوه‌ كه‌هه‌ر بریارێك بده‌ن!؟
* هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری راسپارد، سه‌ره‌خۆشی له‌ فڵانه‌ كه‌س بكات،
پێشی ووتبوو وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی بگرێت بۆ یادگاری، به‌ڵام نازانین ئاخۆ ئه‌مه‌ی پێووتوه‌ كه‌ گه‌ر پۆستی پارێزگایان نه‌دایه‌ چیبكات؟؟
ره‌نگه‌ من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ بیر بێت.
به‌ڵام بۆ پرسی گه‌رانه‌وه‌ یان نه‌گه‌رانه‌وه‌ی باشتر وایه‌ گۆرانخوازه‌كان گوڵێكی حاجیله‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن،ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای به‌هاره‌ ئه‌م ده‌شت و ده‌ره‌ پڕ ده‌بێ له‌م شێوه‌ گوڵانه‌.
ئه‌وانیش به‌خت بگرنه‌وه‌ یه‌ك به‌یه‌ك په‌لكی گوڵه‌كه‌ لێبكه‌نه‌وه‌ به‌ده‌نگی به‌رز هاوار بكه‌ن:
ده‌گه‌ڕێته‌و- ناگه‌ڕێته‌وه‌.
بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ نا گه‌ڕێته‌وه‌یان به‌ر ده‌ه‌كه‌وێ هه‌ڵبه‌ته‌ نا خۆشه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی تر ده‌توانن بیكه‌نه‌ هه‌واڵی به‌په‌له‌ بۆ سایته‌كان.
ئیتر با هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی گوڵه‌ حاجیله‌كان بین له‌سه‌ر پرسی مه‌ته‌ڵی گه‌رانه‌وه‌ یان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە