کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نابێتی به‌ جل و به‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌، داوای مافی مه‌ده‌نی بكه‌یت!؟

Sunday, 21/02/2016, 20:43


كوردستان یه‌ك نیشتیمانه‌ و هێزی گه‌ریلا نه‌ك هه‌ر هێزی ده‌ره‌كی نین تاكه‌ هێزی پارێزه‌ری ئه‌م خاكه‌ن.
بایكۆت و رژانه‌ سه‌رشه‌قام و لێدوان له‌سه‌ر مافی هاوڵاتیان حه‌قی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر تاكێكی ئه‌م نیشتیمانه‌ ئه‌تكراوه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ی هه‌رێمه‌.
له‌سه‌ر لێدوانی ئه‌م برا ئه‌فسه‌ره‌مان كه‌ به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی جلی سه‌ربازی له‌به‌ردا بووه‌ خه‌ڵكی هانداوه‌ بۆ راپه‌رین و ڕاماڵینی زوڵم سته‌می سه‌ر كۆمه‌ڵگا. جێگای شه‌رمه‌زاریه‌كی تری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی زۆنه‌ی سه‌وزه‌یه‌
كه‌بانگه‌شه‌ی بیرورای ئازاد و ئازادی ڕاده‌ربرینی بۆده‌كه‌ن.
یه‌كێك‌ له‌ به‌هانه‌كانی تری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ داوای هێزی گه‌ریلای كردووه‌ بۆ پشتیوانی له‌خه‌ڵكی نارازیی..
كه‌ هیچ یه‌كێك له‌م هۆكارانه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ نین، ئه‌فسه‌رێك كه‌له‌سه‌ ژیانی كوله‌مه‌رگی هه‌زاران كه‌س هاتووه‌ لێدوان ئه‌دا ده‌ست گیر بكرێت.
ده‌شكرێ لێیان بپرسین و بڵێن:
به‌جلی كوردی و جامانه‌وه‌ نه‌ك بانگه‌شه‌ به‌ڵكوو هێنانی سوپای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌رشی نیشتیمان نه‌ك هه‌ر ئاساییه‌ به‌ڵكوو كه‌س ناتوانی بڵێ بۆ ئاواشتان كرد!؟
كاتێك هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسی داعش ئاساییه‌ گه‌ریلا بێن له‌ ناوچه‌ی كه‌ركوك و مه‌خمور به‌رگری له‌ خه‌ڵك بكه‌ن.
به‌ڵام بۆ هاوڵاتیه‌ك به‌ تاوان له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌درێ كه‌ داوی هاوكاری له‌ براو خوشكه‌ گه‌ریلاكانمان بكات بۆ رزگاركردن له‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مكاره‌.
من ده‌مێكه‌ ووتوومه‌ چۆن هه‌ر جۆره‌ خه‌باتێك ره‌وایه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر داگیركه‌رێكی كوردستان،ئاواش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌وایه‌ به‌ خه‌باتی چه‌كداریشه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە