کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


رۆژانه‌ی فه‌یس بوك

Tuesday, 26/01/2016, 13:31


یه‌كه‌م: له‌جیاتی یادی به‌عسی قران بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌مساڵ
 با قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكه‌ین ،كه‌ رووی به‌عسیان سپی كرده‌وه‌
پێشمه‌رگه‌یه‌ك (ماڵه‌كه‌ی) چۆڵ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی كرێیه‌كه‌ی نیه‌!؟
پێشمه‌رگه‌یه‌كی تریش چه‌كه‌كه‌ی فرۆشتووه‌و سه‌فه‌ری پێكردووه‌.‌
مامۆستایه‌ك ئاماده‌یه‌ (گورچیله)‌كه‌ی بفرۆشێت، بۆ شیری منداڵه‌كه‌ی!؟
مامۆستایه‌كی تر له‌به‌ر نه‌بوونی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا!؟
پێنج مانگ چاوه‌روانی (مووچه)‌!؟
بیست و چوار ساڵ چاوه‌روانی (چاكسازی)!؟
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌ چاوه‌روانیدا نه‌بین!؟
ته‌نیاو ته‌نیا یه‌ك چارسه‌ر هه‌یه‌..
چیتر پشت به‌و حیزبانه‌ مه‌به‌ستن كه‌ خۆیان سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ن!
ده‌رگای دام و ده‌زگاكان ، قوتابخانه‌كان، شه‌قامه‌كان،فرۆكه‌خانه‌كان دابخه‌ن، باژیان بوه‌ستێ
به‌یه‌كجاریی..
گوێ به‌ لێدوان و راگه‌یاندنی حیزب و ئه‌ندام په‌رله‌مان مه‌گرن، گرنگ نیه‌، سه‌ر به‌كامه‌ ره‌نگن!؟
هه‌موویان درۆ ده‌كه‌ن، هه‌مووكه‌س توانه‌ی قسه‌كردنی هه‌یه‌
ئه‌وان به‌ كرده‌وه‌ ژیانێكی دۆزه‌خ ئاسایان بۆ ئێوه‌ به‌دیاری هێناوه‌..
ئێوه‌ به‌دستی خۆتان ده‌توانن به‌هه‌شتی ئه‌وان و ژیانه‌ شاهانه‌كه‌یان له‌ گۆرنێن..
بۆ ئه‌وی چیتر:
ناسنمانه‌ی خنكاوه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌، سه‌رۆكێكی ((درۆزن)) و به‌رپرسانی دز نه‌بن!؟
به‌یانیه‌ك دێت..
بڵێین:یه‌ك،دوو، سێ
له‌جیاتی به‌عسی قرانی ساڵی ١٩٩١
بڵێن دز قڕانه‌ و گه‌نده‌ڵ قڕانه‌ و حیزب قڕانه‌ وماستاوچی قڕانه‌.
دووه‌م: پارتی هێشتا واز له‌ شنگال و كه‌یسه‌كه‌یان ناهێنێت
پارتی رێگری ده‌كات له‌ كاندید كردنی((نادیه‌ موراد) بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ ،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ پارتی و چه‌كداره‌كانی به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی خه‌ڵكی شنگال و ناچه‌كه‌.
ئه‌م هه‌وڵه‌ قێزونه‌ی پارتی وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌دان كه‌س بكوژیت و دواتر سوكایه‌تی به‌ جه‌سته‌و گۆره‌كانیشیان بكه‌یت،هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هه‌زارانیان بێ سه‌رو شوێنن و نه‌گۆریان هه‌یه‌ نه‌ چاره‌نوسیان دیاره‌.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پارتی ده‌یانه‌وێ له‌جێی نادیه‌ موردا ، هودا خه‌لیلی ئه‌ندام په‌رله‌مان عیراق له‌سه‌ر لیستی پارتی  كاندید بكه‌ن.
سێهه‌م: سه‌ردێری سێ هه‌واڵ
١\ده‌وڵه‌تی كوردی گه‌یشته‌ قۆناغی خۆ ڕووت كردنه‌وه‌ بۆ بارزان
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی NRT گوایه‌ ده‌رهێنه‌رێكی كورد له‌تازه‌ ترین داهێنانیدا خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ببورن بارزانی رووت..ڕووت كرده‌وه‌..ئیتر كاتێك ده‌چیته‌ ناو خوێندبه‌وه‌ی كۆمێناته‌كان شه‌ر جوێنه‌كانیان ئینجا ئاستی خوێنه‌ری تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی هوشیاری خه‌ڵكت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ..گه‌ر سه‌یری پرۆفایلی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ش بكه‌یت،ئه‌ویش جه‌ماعه‌تی سه‌ری هینه‌و .واته‌ رایان سپارده‌وه‌ كه‌ به‌رووتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت خێری زیاتره‌ بۆ رۆژی دوایی.
٢\ سواڵكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ جلی سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتێكدا..راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌ كوردیه‌كه‌ی بارزانی هێنده‌ی تر نزیك ده‌كاته‌وه‌.
٣\ده‌شڵێن شانده‌كه‌ی پارتی كه‌ بۆسواڵكردن له‌ ئه‌مریكا بوون
به‌سه‌ری شكاو هینی دراوه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایان گه‌یاند، ته‌نیا به‌ڵێنی سه‌ر زاره‌كیان پێدراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە