کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


چه‌ند سه‌ر دێڕێكی دووباره‌

Saturday, 23/01/2016, 13:27


سه‌ره‌تا..
كاتی خۆی پارتی خه‌نده‌قی له‌ نێوان سنوری ده‌ستكردی ڕۆژئاواو باشور لێدا هه‌موو لایه‌ك نارازیی بوون به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی كه‌ پاسه‌وانی حه‌فاره‌كانی خه‌ندقه‌كه‌ بوو سه‌ر به‌ فه‌وجێكی یه‌كیه‌تی بوو!!
له‌هه‌موو شی خۆشتر له‌گرته‌ ڤیدییه‌كدا كاتێك هێزه‌كانی پارتی ڕاده‌كه‌ن به‌ره‌و رۆژئاوای وڵات، ناچار بوون هه‌مان خه‌نده‌ق پر بكه‌نه‌وه‌.
دوای مانگێك له‌ داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌،ووتیان پارتی كاره‌با ده‌داته‌ داعش.
ووتمان پارتی بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش كه‌س بروای پێنه‌كردین.
شاهید حاڵێك له‌ دهۆكه‌وه‌ پێی ووتم به‌چاوی خۆم بینیومه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی هێزی هاوپه‌یمانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ناردوه‌، له‌ بازاری ڕه‌شی چه‌ك فرۆشتن ده‌فرۆشرێن..
ووتمان ئه‌وه‌ی له‌ شنگال روویدا، ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی سه‌رانی پارتیه‌.
دواتر..
روسیا راستیه‌كانی خسته‌ ڕوو له‌مه‌ڕ بازرگانی نه‌وتی پارتی و داعش.
ئه‌ڵمانیاش به‌ فلێمێكی دیكۆمێنتاری پارتی ریسوا كرد..
له‌مه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی شنگالیش،هه‌موو حیزبه‌كان بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جێی ئه‌وه‌ی پرسی ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ بورژێنێت
كه‌كێ به‌رپرسیاره‌ له‌و كۆمێلكوژیه‌، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ سه‌ربازگه‌ی ((سپایكه‌ر))ی نزیك شاری تكریت ڕویدا، هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون ،بانگێشتی په‌رله‌مانی عیراقیان كردن.
ڕێك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌هه‌مان كاتدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم كه‌ سه‌ر به‌ گۆران بوو له‌چاو پێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی((شرق الاوسص))پاكانه‌ بۆ كومه‌لكوژیه‌كه‌ ده‌هێنێتیه‌وو ده‌ڵێ،،هێزی پێشمه‌رگه‌ زۆر دوور بوو له‌ شنگال،خودی به‌ڵگه‌كانی پارتیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر له‌((٦٠٠٠)) چه‌كداری پارتی له‌و ناوه‌ بوو، كه‌ هه‌موویان ڕایانكرد، یاخود فه‌رمانیان پێكردن چۆڵی بكه‌ن.
پێش خاڵی كۆتایی بابه‌ته‌ ته‌نیا دووشتی تر باس ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م وا نه‌دانی مووچه‌ پێ ده‌نێته‌ پێنجه‌م مانگیه‌وه‌،بۆچی تا ئێستا هیچ حیزبێك له‌م حیزبانه‌ ده‌ستیان له‌م حكومه‌ته‌ نه‌ كێشاوه‌ته‌وه‌؟؟
هه‌مووشیان گوایه‌ نارازین!!
وا چه‌ند رۆژێكه‌ له‌كاتی ده‌نگۆی خۆپێشاندا ،هێزێكی زۆریان هێناوه‌ بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك!؟
به‌داخه‌وه‌م زۆر بۆ ئه‌و پۆلیس و ئاسیاش و هێزه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی كه‌ به‌بێ مووچه‌ شه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن،چاكیش ده‌زانن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ داوای مافی ئه‌وان و گه‌رانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی ئینسانی ئه‌وان ده‌كات.
دووم.
كاتی خۆی مه‌سعود چه‌ند مانگێك دیار نه‌ما وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، هیچ سۆراغێكی نه‌بوو، چی پێنه‌كرا،له‌ راگه‌یاندن و حیزبه‌كانه‌وه‌..كه‌ لێره‌ چێگای ئه‌و باسه‌ نیه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌سعود چه‌ند سالیش دیار نه‌بێت ، هیچ بۆشاییه‌ك دیار نابێت، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌رگیز وه‌ك سه‌رۆكوی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌، به‌ڵام لێره‌وه‌ رووی قسه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌ گۆرانخوازه‌كان و ده‌ڵێم دوا ده‌نگ و باسی پیاوه‌ خاكیه‌كه‌تان به‌ كوێ گه‌یشت
كه‌ی وێنه‌ته‌كی تر له‌ گه‌ڵ كور و میوانه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌
ئه‌رێ كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ له‌ خۆتان بپرس.
كورت و كرمانج ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م هه‌ر بۆ وه‌ر بیر خستنه‌وی ئێوه‌ بوو، ده‌نا ده‌بێ هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و ئاشوبه‌ی هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه‌ بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە