سایتی خەندان بە مەبەست درۆیەک بۆ کوردستانپۆست هەڵدەبەستێت
Wednesday, 13/01/2016, 0:12
جارێكی تر سایتی خهندان ئەو سایتە گومانلێکراوەی کە هەموو دەزانن، پارەی کوێ دەکریتە ژیری و کێ بەڕێوەی دەبات! کێ سەرنووسەر و نووسەریانە، لە کوێوە پڕ هەواڵ و زانیاریی دەکرێت، هەروەها هەموو دەزانین ئەم سایتە بەرەو چ ئاراستەیەک هەوال و زانیارییەکان بە خوینەر دەگەیەنێت. خەندان یەکەم سایت بوو دەرگای لەسەر بلاوکردنەوەی هەواڵی سێکسی و سوخمە و جلی ژێرەوەی هونەرمەند و ئەکتەرە بیانییەکان بڵاودەکردەوە، تا سەرنجی گەنجەکان بۆ ئارەزووی سێکسی رابکێشێت و زۆرترین کرتەی لەسەر بکرێت. خەندان یەکەم سایتە کە هەق وایە ئەوانەی کاری تێدا دەکەن، لە پێش هەموو رۆژنامەنووس و نووسەرە خۆفرۆشەکانەوە دادگایی گەل بکرێن، وا ئەمجارە بە مەبەست هاتووە هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە، تێیدا دەڵێت گوایە ئاسۆی جەمالی موختار سەرنووسەری پێشووی کوردستانپۆست بووە، بەمە دەیەوێت دوو ئامانج بپێکێت، یەکەم قەوانی کۆن لێبداتەوە، بەوەی کوردستانپۆست سەر بە گۆران و پیاوی نەوشیروان و قادری حاجی عەلییە، دووەم مەبەست دەیانەوێت شەڕی پارتیی دژی گۆران لەم رێگایەشەوە بکات و بزمارێک بەسەر تابوتی گۆڕان داکوتن، کە ئێمەی کوردستانپۆست نەک دەسەڵاتی کوردی بەڵکو لەگەڵیدا لە مێژە ئەو بزمارەمان لە تابووتی گۆرانیش داوە، پێمان وایە هەر دەسەڵات و حیزب و رێکخراوێک لەبەرەی گەل و خزمەتی ئەو خەڵکە دوور بکەوێتەوە، مەرگی خۆی رادەگەیەنێت،
من وەکو ستافی کوردستانپۆست و لە بری برادەرانی ستاف، وەڵامی ئەم درۆ هەڵبەستراوە دەدمەوە و دەڵێم، هەموو کەس دەزانێت، کە ئاسۆی جەمالی موختار نەک سەرنووسەری کوردستانپۆست نەبووە، بەڵکو نووسەریش نەبووە، ئەو هونەرمەندێک و کامیرامانێکە، هیچ لە کۆن و ئیستادا پەیوەندیشی بە کوردستانپۆستەوە نەبووە و نییە، سەرنووسەری کوردستانپۆست کەمال جەمال موختارە، ئەم دووانە تەنیا برای یەکترن، بیرکردنەوەی ئەم دوو برایە وەک ئاسمان و ریسمان لە یەکترەوە دوورە. ئاسۆ جەمالی موختار سەر بە گۆڕانی گردەکەی زەرگەتەیە و لە پەیجەکەی خۆیدا وەکو سەرنجم داوە بەردەوام پرۆپاگەندە بۆ گۆران و نەوشیروان دەکات، کاک کەمالی جەمال موختاریش نەک تەنیا دژی دەسەلاتی کوردییە، بەڵکو دژی بزوتنەوەی گۆرانیش بووە. کاک کەمال هەر زوو ئەم بزووتنەوەیەی بە بزووتنەوەیەکی ساختەکار و چەواشەکار لە قەلەمداوە، کە نەوشیروان مستەفا لە رێگای ئەم بزووتنەوەیەوە خەریکی کۆکرندەوەی دەنگی نارەزایی جەماوەر و ئۆپزیسیۆنی راستەقینە بوو، بۆچوونەکەی کاک کەمال هاتنە دی و ئەو دەنگانەی کە لە خۆی کۆکردەوە دواجار کردنی بە ناو یەکیتیی و پارتییدا، ئیستاش وەکو دەبینن لە هەموو کێشەکان خۆی دزیوەتەوە و بەبیانووی نەخۆشییەوە رایکردووە بۆ بەریتانیا و پاڵی لێداوەتەوە، ههر دوێنێش شێخ جهعفەریش رایگهیاند، کە سهردانی مهسعود بارزانیی كردوه و باسی نهوشیروانی بۆ كردووه . دەڵێت نەک نهوشیروان مستەفا نهخۆش نییه، تهنانهت ههڵامهتیشی نییه، له جاران زیاتر جگهر دهكێشێت و راوبۆچوونەكانی بەرامبەر بە پارتیی باشن.
ئیستاش دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە نەوشیروان خەریکی تەواوکردن و نووسینەوەی یاداشتەکانێتی.
لە کۆتاییدا دەڵێم ئەگەر سەردانی ئەرشیفەکەی کەمال جەمال موختار بکەن، دەبینن هەڵویست و بیرکردنەوەی بەرامبەر بە گۆران و دەسەلاتی کوردی چۆنە! کاک کەمال رادیکالانە بیردەکاتەوە، پێی وایە ئەم پارتانەی باشور بە سەرکردە و بەرپرسەکانیانەوە دەبێت نەمینن و دادگایی بکرێن، دەبێت هێزێک دروست ببێت و شۆڕشێک دژی ئەم دز و چەتانە بەرپابکرێت.
خهندان نوێترین وێنهی نهوشیراون مستهفا بڵاودهكاتهوه
خهندان-
نوێترین وێنهی نهوشیروان مستهفا، رێكخهری گشتی بزووتنهوهی گۆڕان له لهندنی پایتهختی بریتانیا بڵاوكرایهوه.
ئاسۆ جهمال موختار، سهرنووسهری پێشووی كوردستان پۆست، له پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك نوێترین وێنهی نهوشیراون مهستهفا، رێكخهری گشتی بزووتنهوهی گۆڕانی بڵاوكردۆتهوه و نوسیوێتی: "ئەمرۆ نهوشیروان مستهفا، لە لهندن تهواو بوو لە گشت ئهو چارهسهرانهی، کە دکتۆر بۆی دانابوو، واتە ئیتر پێویستی بە چارهسە ر نهما و بەتهندروستیەکی باشەوە لە ماوەیەکی کەمدا د گەرێتەوە".
لهوێنهكهدا ههرهیهك له نهوشیروان مستهفا و قادری حاجی عهلی و نهوزادی نوری بهگ و كوڕهكانی نهوشیروان مستهفا به ناوهكانی چیا و نما دهردهكهون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست