بهدهستی خۆمان ئهم رۆژه رەشە بۆ گەلەکەمان و ئەو ژیانە خۆشەشمان بۆ دەسەلاتدارەکان دروست كرد
Sunday, 13/12/2015, 3:04
زیاتر لە ٣٢ ساڵ بەسەر ئەم بیرهوهریه تێپەڕیووە کەچی هیشتا وا ئەزانم دوێنی
دهسهڵاتدارانی ئهمرۆی كوردستان، ئهوسا دوور له رووتان له كهرهج خهریكی جاشایهتی بوون
ئهمڕۆش وهك دهیبینن له ئهنقهرهن..بۆ ههمان مهبهست!؟
بووە!؟
تهنیا ((٥))
پێشمەرگە بوین شەوی پێشتر زیاتر لە ١٢ کاتژمێر لە ژێر ڕەحمەتی بارانانی سەرەتای بەهاری ١٩٨٣ ڕێگامان بڕیوو بوو، بیرمە بۆیەک ساتیش باران پشوویەکی نەدا ئەمشەوە...
کاتژمیر ٦ بەیانی لە نزیک"سەنگەسەری کۆن" کۆنە کاولێکمان دۆزیەوە..هیلاک برسی..دەبوایە بەدرێژایی ئەو ڕۆژە لەناو باوەشی هەزار جاش و جەیشدا چاوەڕوانی ئێوارە بکەین،،بۆ ئەوەی بچینە ناو "سەنگەسەر"و چالاکیەک ئەنجام بدەین.
ئاگرێکمان کردەوە.کەمێک جلەکانمان ووشک کردەوەو..هەندێک نانی ڕەقمان پێبوو..خواردمان..
خەیاڵی خواردنی خۆشی ئێوارەی ناو سەنگەسەر هێندەی تر برسی دەکردین..
لەپڕ یەکێک لە پێشمەرگەکان ووتی: بۆ نەچم کەبابتان بۆ بهێنم، خۆ من کەس نامناسێت
ئەچمە ناو ئۆردوگای" توەسوران " ناسیاوم هەیەوە بە کۆڵێک کەبابەوە دێمەوە لاتان..
زۆرمان پێخۆش بوو، گیرفانەکانمان هەڵتەکاند کە هەریەکەمان چەند دینارێکی پێ بوو!!
دوای ٢ کاتژمێر..نەکەباب دیار بوو نە هاوسەنگەرەکەمان، دڵمان کەوتە مەترسی..
هەزارو یەک بیرمان دەکردەوە..کات بە خیرایی تێدەپەڕی..هیچ سۆراغیکی پێشمەرگەکەمان نەبوو
شوێنەکەشمان ئاوا بوو..دەبوایە تا مردن شەڕ بکەین..هەر چوار دەورەمان هێزی حکومەت بوو.
دەمان ووت ڕەنگە گیرا بێت، ئیستا نا ئیستا جاش و جەیشمان دەهێنیتە سەر
دەمانووت..خیانەت لێکردین..دەمانوت و دەمانووت...
سەنگەرمان گرتوو چاوەڕێی قەدرەیکی ناخۆشمان دەکرد.
کات بەرەو ئیوارە ئەچوو..هیچ هەواڵیکی کەباب و پێشمەرگەکەمان نەبوو
کە تاریک داهات بەرەو سەنگەسەر هاتین..شەو دوای شەریکی دەستەو یەخە لەگەڵ جاشەکان
بەسەلامتی گەراینەوە..
دوای ساڵیک زیاتر لە کاتی گفتۆ گۆی یەکێیەتی و حکومەت..ئەو برادەرەم دۆزیەوەو پێش ئەوەی هەرشتێک بڵێم پارەکانی گەڕاندەوە بۆم..
ووتی کاکە بۆ ئاوات کرد..
ووتی ڕاستیەکەی من بەتەمای تەسلیم بوونەوە بووم..قەت فرسەتێکی ئاوام بۆ ڕێک نەدەکەوت
ئاوا بە ئاسانی "تەسلیم" ببمەوە.
ئەوەی ناخۆش بوو بۆ ئێمە سەرباری ئەوەی ، ئارپی جیەکی زیادەمان پێ بوو کەهەریەکەمان بە نۆرە هەڵی ئەگرت لەگەڵ تەنیا ٤ گولەدا.
چەک و تاقمەکەی ئەویش بوو بە باریكی زیاتر بەسەرمانەوە.
ماڵی ئاوا بێت..کە ئیخباری نەکردین..دەنا ئەو ڕۆژە هەموومان تێدا ئەچووین
هەرچەندە..لەو پۆلە پێشمەرگەیە تەنیا من ماوم..ئەوانی تر تێکڕا لەکاتوو شوێنی جیادا یەک بە یەکیان شەهید بوون.
ڕوحیان شاد..
ئەو ڕۆژانەی ئەمڕۆیان دروست کرد بۆ دزو مافیاو گەندەڵەکانی ئیستای کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست