کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


كاك نه‌وشیروان بۆ هیچ ناڵێ!؟

Wednesday, 18/11/2015, 22:24


به‌پێی پره‌نسیپ و به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان، كاتێك روداوێكی نه‌خوزراو له‌ وڵات روو ده‌دات، جا چ كاره‌ساتی سروشتی بێت، یاخود كاری تێكده‌رانه‌و جه‌نگ ،سه‌رۆك وڵات به‌جێناهێڵێت ، گه‌ر له‌ سه‌فه‌ریش بێت به‌په‌له‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵات و سه‌فه‌ری داهاتوشیان ده‌وه‌ستێنن.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی لای خۆمان..
كاك نه‌وشیروان به‌ نموونه‌..كاتی خۆی به‌ دوورو درێژی باسی سه‌فه‌ره‌كانی مه‌سعودمان كرد كه‌چه‌ند جار له‌ پر وون ده‌بوو..ئێستا ئه‌وه‌ی جێگای قسه‌و باسه‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی كاك نه‌و شیروانه‌و بێده‌نگیه‌كه‌یه‌تی
فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌
راسته‌ ئه‌و بێده‌نگیه‌ هێنده‌ی تر پارتی شپرزه‌ كرده‌وه‌..
چه‌ند هه‌واڵ له‌سه‌ر سه‌فه‌ره‌كه‌ی ، هیچیان لێدوانی فه‌رمی نین و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ر بۆ چه‌واشه‌ی پارتی و هه‌م بۆ سه‌رلێشوانی خه‌ڵكه‌.
یه‌كه‌م: گوایه‌ كاك نه‌وشیروان بۆ چه‌ند سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌فه‌ری كردووه‌‌، كه‌ ئه‌مه‌یان ناچێته‌ ئه‌قڵی هیچ كه‌سێ ، چونكه‌ هه‌موومان كاك نه‌وشیروان ده‌ناسین كه‌ ئه‌و كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه‌..
دووم: گوایه‌ كاك نه‌وشیروان كێشه‌ی پشتی هه‌یه‌و چه‌ند مانگێك ده‌مێنێته‌وه‌ پێوستی به‌ ‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌، دواتر هه‌م به‌ وه‌رزش و چاره‌سه‌ری سروشتی .
سێهه‌م: گوایه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌ره‌تانی سیه‌كانه‌و چاره‌سه‌ری نیه‌و یاخود زۆر سه‌خته‌، ئه‌مه‌یان زیاتر له‌ هه‌واڵی پارتی و پاراستن ده‌چێ.
چواره‌م: ده‌كرێ له‌به‌ر ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه‌ ئه‌م كوردستانی جێ هێشتبێ، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبێ كه‌پارتی دوای ئه‌وه‌ی ڕێگری دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی لێده‌كرێ، په‌نا بۆ هه‌ر كارێكی تێك ده‌رانه‌ ببات.
سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌ر یه‌‌ك له‌مانه‌ یان هه‌رشتێكی تر بێت ، زۆر ئاساییه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ ئاسایی نیه‌، بێده‌نگیه‌كه‌یه‌تی، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌می نیه‌ كه‌ كا‌ك نه‌وشیروان به‌مجۆره‌ بۆماوه‌یه‌ك بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێ.
به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ كاك نه‌وشیروان و هیوادارم كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئه‌ویش نه‌كه‌نه‌ مه‌ته‌ڵ له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كورستان، هه‌موونا بیرمان كه‌چۆن نه‌خۆش بوونی تاڵه‌بانی بووبه‌ مه‌ته‌ڵ بۆ خه‌ڵك و ته‌ناه‌ت بۆ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆشیان، خودی گۆرانیش دونیایه‌ك ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرت، ته‌ناته‌ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنا به‌ موجه‌مه‌ده‌یه‌كه‌وه‌ هاتبوونه‌ به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كه‌ گوایه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌م شێوه‌یه‌ له‌ ئه‌ڵمانیایه‌.
هیوادارم ئه‌و نه‌ك له‌ناو موجه‌میده‌ به‌ڵكو سه‌لاجه‌شدا نه‌بێ..
خاڵێكی تر:
تا ئێستا چه‌ندین كه‌س به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ لێدوانیان داوه‌، هه‌رجاره‌ی كه‌سێك ، یان گۆرانخوازێك یان دۆستێك، بۆ كات كووشتن و دیسان په‌ستكردنی پارتی و گا‌ڵته‌ش به‌ هه‌ستی خه‌ڵك، ئایا به‌راست ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌شه‌ڕی ده‌روونی؟
من ئه‌و وه‌ڵامه‌ بۆ به‌رپرسانی گرده‌كه‌ جێده‌هێڵم؟
كۆتایی..
كاك نه‌وشیروان ده‌بێ چی بڵێت، یان بۆ ده‌بێ له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌ی هه‌رێمی كوردستان دیار نه‌بێ وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌كه‌،كه‌ هه‌موومان ده‌زانین له‌ ده‌ڤه‌ری خۆمان كه‌سی یه‌كه‌می حیزب چه‌ند گرنگه‌و ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌موو شتێكه‌.
ته‌نیا دوو شت هه‌یه‌ كاك نه‌وشیروان بیڵێ كه‌هه‌ر كانێكیان له‌وی تر خراپتره‌:
یه‌كه‌م: كاك نه‌وشیروان ده‌بێ داوای هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌ بكات، وه‌زیره‌ ده‌ركراوه‌كان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ولێر.وه‌ك ئه‌ندامه‌كانی تری گۆران ده‌ڵێن ده‌بێ دۆخه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ پێش كوده‌تاكه‌ی پارتی واته‌ ١٢ی ئۆكتۆبه‌ر.كه‌ئه‌مه‌ هیچ شتێكی تازه‌ی تێدانیه‌و ئه‌و په‌ری سوكایه‌تیه‌ بۆ گۆران ئه‌مه‌ قبووڵ بكات.هه‌ڵبه‌ته‌ به‌شی هه‌ره‌زۆری گۆرانه‌كان ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یان پێباشه‌.
گریمان ئه‌مه‌ش رویدا بۆ پرسی وه‌زیره‌كان ئاساییه‌ چونكه‌ پێشتریش شتێكی ئه‌وتۆیان ده‌سه‌ڵات نه‌ بووه‌.
به‌ڵام بۆ پرسی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌نده‌ی به‌ كورسیه‌كه‌ی بارزانیه‌وه‌ هه‌یه‌و هێشتاو بۆ به‌هه‌تاهه‌تایێش بارزانی و داروده‌سته‌كه‌ی ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری بن،ئیتر به‌هه‌ر نرخێك بێت.
دووم: ده‌بێ كاك نه‌وشیروان شۆڕش رابگه‌یه‌نێت، واته‌ شه‌ر دژی پارتی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و هه‌ڵته‌كانی ئه‌م سیستێمه‌ی حوكم رانی له‌ باشوری كوردستان كه‌ ئه‌مشیان مه‌حاڵه‌.
چونكه‌ خودی نه‌وشیروان بزوتنه‌وه‌كه‌یان بروایان به‌ شۆرش و ڕاپه‌رین نیه‌. ئه‌وان ده‌یانه‌وێی له‌ ڕێگای‌ په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردی هه‌ر جوار جار ساڵێك درێژه‌ به‌ژیانی سیاسی خۆیان بده‌ن و خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ گشتی باجه‌كه‌ی بده‌ن.
كه‌واته‌ له‌ كۆتاییدا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ كاك نه‌وشیروان هه‌رهیچ نه‌ڵێ باشتره‌
له‌لایه‌ك پارتی نیگه‌ران ده‌كات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هیچی تازه‌ پێ نیه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە