دونیا ئاوایه
Tuesday, 03/11/2015, 21:35
هه‌یه ڕه‌خنه له هه‌ده‌په ده‌گرێ له‌به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان
ئه‌و هه‌موو وه‌حشیه‌ته‌ی سوپا‌و میتی توركی نابینێ!؟
هه‌شه پێشبركێ ده‌كا له‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س ده‌ستی سوڵتان ئه‌ردۆگانی داعش ماچ بكات به‌بۆنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان..
هه‌شه دوێنێ میوانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو، ئه‌مڕۆ له ریزی پێشه‌وه به‌جۆكدا هاتوه بۆ ئاغاكه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی..
ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خۆی نه‌گۆری ته‌نیا جاش عه‌لی قه‌رداخی بوو...سوێندی به كۆڵوانه سپیه‌كه‌ی سه‌ری خواردوه ، به‌ڵام پیرۆزبایه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی به عه‌ره‌بی بوو ، ڕایگه‌یاند كه‌ده‌ستبه‌رداری دژایه‌تی دۆزی كورد نابێت..
هه‌شه هه‌رچی سامانی باشور هه‌یه ئاماده‌یه بیبه‌خشێ له پێناو سه‌ركه‌وتنی ئاكه‌په..
نه‌فره‌ت له سیاسه‌ت و دوو روویی ئه‌م جیهانه جه‌نجاڵه..
ئه‌ردوگان ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به به‌رچاوی هه‌مو دونیا هاوكاری داعش ده‌كه‌ن..
خۆشیان داعش ئاسا به‌ربۆته گیانی هاوڵاتیانی كورد..
له پرۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌ك ساخته به‌ڵكو هه‌رچی سوپا‌و میت هه‌یه خستیه خزمه‌تی خۆی و سه‌ركوتی خه‌ڵكی كورد‌و ئازادی خواز، وه‌ك پارتیه‌كه‌ی لای خۆمان له بادینان و ده‌وروبه‌ری..
سه‌یره:
ئه‌وروپای دوو روو له سیاسه‌ت و مافی مرۆڤ
ئه‌مریكای زلهێزی دۆستی كورد‌و برای ئه‌ردوگان..
له‌هه‌مووی سه‌یرتر..
پۆتین له‌كاتی كۆمه‌ڵكوژیه‌كی ئه‌نقه‌ره‌ی ده‌ستی ئه‌ردوگان..
سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ردۆگان كرد!؟
ئیتر سیاسه‌ت بۆنی خوێن و
ژیان لینگاو قوچه
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا..
ئێمه هه‌ین و خه‌بات درێژه پێ ئه‌ده‌ین
بژی هه‌ده‌په، بژی ده‌نگی حه‌ق له هه‌ركات و شوێنێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست