مه‌سعود باسی هه‌موو شتێك ده‌كات، چۆڵكردنی كورسیه‌كه‌ی نه‌بێت!؟
Thursday, 03/09/2015, 21:29
مه‌رگی (ئایلان )ێ كوبانی هه‌مووانی هێنا قسه، تەنیا ویژدان مردووه‌كان نه‌بێت! لە نمونەی دەسەڵاتدارانی کوردی باشوور، کە ویژدانیان وا تلیساوەتەوە، هەستی مرۆژبوونیان مردووە!
ده‌كرێ زۆر با ئاسانی بپرسین، دوای ٢٤ ساڵ له‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی كوردی له باشوری وڵات كه‌ماوه‌ی ١٠ ساڵه مه‌سعود سه‌رۆكێتی، کە دەکاتە نزیكه‌ی نیوه سەدەیەک ، كه‌چی ئێستا سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو خێر‌و بێره‌ی وڵات واده‌بینن خه‌ڵك به كۆمه‌ل كۆچ ده‌كه‌ن بۆ وڵاتان و ده‌بنه په‌نابه‌ر.، ئەو هێشتا لە بەزمو بالورەی کورسییەکەی نەکەوتووە، هەست بەوە ناکات کە خەڵکی چەند لێی بێزارە وچیدی نایەوێت چارەی ئەم کابرا جامانە سوورە پۆخڵە بینێت.
شه‌ڕی داعش هۆكار نیه، ئه‌وه‌ی کە هۆكار و به‌رپرسی یه‌كه‌مه شێوازی حوكمڕانی و ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی ناداد په‌روه‌ریه‌یه له‌م ده‌ڤه‌ره. ته‌نیا مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نییە، به‌ڵكو هه‌موو حیزبه‌كان بەرپرسن، کە كۆمه‌لگایه‌كی مێگه‌ل ئاسا بەڕیوەدەبەن و بۆیان چۆتە سەر. ئەو کۆمەڵگایەی کە درێژه به‌ته‌مه‌نی كۆیلایەتی خۆی و نه‌هاماتیه‌كانی خۆی ده‌دات، تازە مه‌سعود ئه‌مرۆ داوا له گه‌نجان دەکات وڵات به‌جێ نه‌هێڵن، هەڵبەت ئەمەی لە دڵەوە نییە، دەنا ئەگەر راستگۆبوونایە سنووریان دادەخست و نەیان دەهێشت خەڵکی بچنە تورکیا و خۆیان دەرباز بکەن.
مه‌سعود داوا دەکات گەنجان وڵات بەجێ نەهێڵن، بەڵام هه‌رگیز باس له بێ مووچه‌یی و دزیی نه‌وت و خراپی كاره‌با و نه‌بوونی ئاو ئاسایشی هاوڵاتیان نهاکات، جگە لەوە له‌لایه‌ك هه‌ڕه‌شه له شه‌ریكه دزه‌كانی خۆی ده‌كات، له‌لایه‌كی ترئه‌م داوایه له هاوڵاتیان ده‌كات، ئەوەشتان لە بیر نەچیت کاتێک ئەم قسانە دەکات، ئەو پێی وایە هەر هێشتا سەرۆکە، بۆیە ئەو مافە بە خۆی دەدات ئەو داوایە لە گەنجان بکات! تۆ بڵێی هێشتا پێی وابێ كه خۆی سه‌رۆكه؟
تاكوو ئێستا هیچ حیزبێك نه‌یوێراوه بڵێن کاک مەسعود بە چ هەقێک تۆ ئەو قسەیە دەکەیت!؟
شه‌ڕی حیزبه‌كانیش ته‌نیا بۆ پشكی زیاتر و ده‌ستكه‌وتی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی زیاتره.
حیزبه‌كان له دووڕیانێكی سه‌خت دان: له‌لایه‌ك ناتوانن به مه‌سعودی شه‌ریكیان بڵێن ، هیچ برگه‌یه‌كی یاسایی نیه تۆ بكاته‌وه به سه‌رۆكمان له‌لایه‌كی تریشه‌وه ناوێڕن له‌به‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بۆی درێژ بكه‌نه‌وه.. له نێوان درێژ كردنه‌وه و نه‌كردنه‌وه‌یدا مه‌رگێكی هێواش و كۆچی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك درێژه‌ی هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست