سێ په‌یامی كورت
Tuesday, 18/08/2015, 9:23
یه‌كه‌م:
كورسیه‌ك له لێواری مه‌رگا..
مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌كه‌یان
كون نه‌ماوه سه‌ری پێدا نه‌كه‌ن،بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسیه نه‌فره‌تیه‌كه
سه‌فاره‌تی وڵاتان،ئێران، توركیا،حیزب و حیزبۆكه‌كان
ته‌نانه‌ت نوێنه‌ی یوئێنیش داوای چوار مانگی ده‌كات!؟
له‌ولاشه‌وه زمانی هه‌ڕه‌شه، مانۆری سه‌ربازی، ڕێگه گرتن له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، كرینی ده‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، جوێن و سوكایه‌تی به حزبه‌كانی تر، نامه‌ی هه‌ره‌شه ناردن،ده‌ست بردن بۆ ناموسی خه‌ڵكی
له‌كاتێكدا ئه‌وان هه‌رچی ناموسه نییانه..
ده‌ست به‌سه‌راگرتنی مووچه.
له‌كاتێكدا خۆیان و هه‌موو دونیا ده‌زانن كه هیچ یاسا و رێسایه‌ك ڕێگا به‌مانه‌وه‌ی نادا..
ئیتر گه‌ر ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتن و سه‌پاندنی دیكتاتۆریه‌ت و حوكمی بنه‌ماڵه نه‌بێت چی تری ناو ئه‌نێن.
نه‌فره‌ت له‌و كه‌س و لایه‌ن و حیزبانه كه به تاكه وشه‌یه‌كیش، بۆ مانه‌وه‌ی موسعود به‌شداری ده‌كه‌ن..
لێگه‌ڕێن با فركسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان قسه‌ی خۆیان و بڕیاری خۆیان بده‌ن،
به‌یاننامه‌وه پرۆژه‌كانتان بپێچنه‌وه
سازان و سازشكانتان.
هه‌ر بۆ بازرگانی و بردنی قووتی خه‌ڵكه.
دووه‌م :
چه‌ند ڕۆژی ماوه؟؟
ده‌ڵێی چه‌ند رۆژی پێش جه‌ژنه‌و خه‌ڵك به‌تاسه‌وه پرسیار ده‌كه‌ن
كابراو كورسیه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژیان ماوه..
پارتی بێشه‌رمانه داوای دوو ساڵی تر ده‌كات
وه‌ك ئه‌م ده ساڵه‌ی ڕابووردو مه‌سعود له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتبێ
ده‌یانه‌وێ بیخه‌نه سه‌ر كورسی..
دوو ڕۆژی ماوه
هینی ڕه‌ش و سپی ده‌ركه‌وێ!
هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌و
ته‌سلیم بوون ده‌ركه‌وێ
سازش و سازان سه‌ركه‌وێ..
سی حوزه‌یران و بیستی ئاب
ژێركه‌وێ..
ته‌نیا دوو ڕۆژی ماوه
یان حه‌زه‌رتی یوسفی په‌رله‌مان
بیباته‌وه
یان شێخی بارزان ژێركه‌وێ!؟
سێهه‌م:
دوو ئۆردوو
چی ده‌گوزه‌رێت!؟
له باكوری وڵات ،شه‌ڕه له‌سه‌ر مافی كورد بوون
دایكه سه‌ر سپیه‌كه‌ی قه‌ندیل سه‌دان كوڕ‌و كچی ناردۆته كۆڵانه‌كانی ئامه‌دو سلۆپی و شرنا‌خ
له ڕۆژئاوی وڵات شۆڕش قسه ده‌كات و به‌رخۆدان بۆته ئه‌رك
نیشتیمان بۆت قیبله
له‌باشور
دوو ئۆردووی خۆفرۆش له نوسه‌ر،له‌شاعیر،له سوكترین قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست
ئۆردویه‌كیان پێڵاوه خوێناویه‌كی مه‌سعود ئه‌شۆنه‌وه
ئۆردوكه‌ی تر وان له ئه‌نقه‌ره ده‌ستی خۆشی له بۆردومانی زارگه‌ڵی ده‌كه‌ن..
له‌باشور دوای ٢٤ ساڵ…
خه‌وو خۆراكمان بۆته قسه‌و باس و سیاسه‌ت و شیعر‌و چیرۆك و ڕۆمانمان بۆته باسی
كورسیه نه‌فره‌تیه‌كه‌ی مه‌سعود كه‌چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه…
چۆڵی ناكا، سوێندی به گۆری باوكی بارزانی خواردوه
كه‌ده‌بێ به‌مه‌رگ ئه‌م كورسیه جێ بهێڵێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست