کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سێ پەیامی روون و ئاشکرا

Friday, 31/07/2015, 20:47


یه‌كه‌م:
نێچیر جلی سه‌ربازی پۆشیوه‌
سه‌یره‌ له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌رسه‌ر چووی سه‌رۆكایه‌تی مامی خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ بۆنه‌كه‌ بۆ پێشوازی له‌ شانده‌كه‌ی قه‌ته‌ر بوو..
به‌ڵام وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین به‌ره‌و مانگی ئاب ده‌چین و ئه‌مساڵ جگه‌ له‌ ٣١ی ئاب، ٢٠ی ئابیشمان له‌ پێشه‌.. كێشه‌كه‌ش له‌وه‌ دایه‌ نێوانی بیست و  سی و یه‌ك ته‌نیا یانزه‌ ڕۆژه‌
فرۆكه‌كه‌كانی توركیا هه‌میشه‌ به‌ ئاسمانی  هه‌رێمه‌وه‌ن و زیاتر له‌ سێ هه‌زار سه ربازی توركیش له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان میوانی پارتین ئیتر بۆ پێشه‌وه‌.
یان  ده‌وڵه‌تی كوردی .
یان ده‌بابه‌ و تانگی توركی.

دووه‌م:
ده‌ڵێن براده‌رانی یه‌كگرتووی ئاك پارتی له‌ كوردستانی باشور، سوێندیان به‌ باره‌گا سووتاوه‌كان و خوێنی شه‌هیدكانیان خواردوه‌، نه‌ك باره‌گا به‌ باره‌گای حیزبه‌كان به‌ ڵكوو، كۆڵان به‌ كۆڵان و ماڵ به‌ ماڵ ته‌ی بكه‌ن‌، به‌دوای ڕازی كردنی هه‌رچی خه‌ڵكی نارازیه‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دوباره‌ی بارزانی كه‌ڵه‌گایان.
ده‌شلێن هه‌ندێك لایه‌ن و ته‌نانه‌ت چالاكوانی سیاسی گله‌یی له‌ ڕا‌گه‌یاندكانی پارتی ده‌كه‌ن كه‌ بۆچی ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی گه‌ریلای بۆردومانه‌كی توركیای ئاگایان زه‌ربی (١٠) ده‌كه‌ن و ده‌ست خۆشی له‌ ئه‌ردۆگان ده‌گه‌ن كه‌هه‌رچی زیاتره‌ میوانه‌ چار قورسه‌كانمان له‌ قه‌ندیل وه‌ده‌رنێ..
ده‌شڵێن پێمان سه‌یره‌ پارتی له‌سه‌ر سووتانی ڕه‌زو باغی هاوڵاتیان ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل و بادینان نایه‌ته‌ وه‌ڵام..
به‌راستی گه‌ر وابێت !؟ ئه‌و چالاكوان و لایه‌نانه‌ تۆبڵێی تا ئێستا پارتییان نه‌ ناسیبێ؟
گوایه‌ نازانن كه ئه‌وه‌‌ ئه‌رك و فرمانی پارتیه‌ ده‌بێ جێبه‌جێی بكات، ڕاگه‌یانده‌كانیشیان تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆیان ده‌كڕێ پروپاگه‌نده‌یان بۆ بكه‌ن.
له‌ هه‌موو خۆشتر ده‌ڵێن مانشێتێكی زاگرۆس تیڤی نوسیبووی گوایه‌ توركیاو ئه‌مریكا ناوچه‌یه‌كی فراوانیان له‌ داعش پاككردۆته‌وه‌..
گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ناو نیشانه‌كه‌ی زۆر به‌كورتی بێت ڕه‌نگه‌ ئەم كورته‌یه‌ به‌س بێت

سێهه‌م:
په‌یامه‌كه‌ی من ڕوون و ئاشكرایه‌.
یه‌كێتی و گۆڕان ڕێگری له‌ هێناوه‌نه‌ی ته‌رمی پیرۆزی شه‌ر‌ڤانان ده‌كه‌ن!
ئه‌وه‌ بۆ جاری دوومه‌و كۆتاییش نابێت، كه‌ پارتی ڕێگری ده‌كات له‌ هێنانه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانیش،كه‌چی حیزبه‌ هاوپه‌یمان و هاو دزه‌كانیان بێده‌نگن ناحه‌قیان ناگرم، كاتێك ڕۆژانه‌ پارتی له‌ بادینان ئه‌ندام لایه‌نگرانی هه‌ردو حیزب به‌ر شه‌ق بداو هیچ هه‌ڵوێستێك نه‌نوێنن ئیتر ئه‌مه‌ كۆتایی گه‌مه‌كه‌یه‌..
لە هێنانەوەی ١٣ شەرڤانی یەپەگە ویەپەژە لە دەراوزەی سێمێلکا و دەربازبوونیان بۆباکور، کەلەشەری داعش شەهیدببونە ، وەک کوژراوانی داعش دەبینن ، یا وەک شەرڤانانی ئازادی کە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن؟
بۆچی رێگری لە دەربازبوونی تەرمی پیرۆزییان کرا؟. ئاخر دەوڵەتی فاشستی تورکیش رێز لە شەهیدەکان دەگرێت ، ئێوە بۆ رێزی ناگرن و سوکایەتی بەخوێنی شەهیدان و خانەوادەکانیان دەکەن؟..ئاخۆ وەڵامێکتان هەیە؟. ئایا ئەو بریارە هی حکومەتە ، ئەگەر هی حکومەتە هی پارتی نییە؟ بۆچی ئیعلانی ناکەن؟ با خەڵکی بزانێت، خۆ ئەگەر هی خۆتانە ، ئەرێ ئەوە دوو ئیدارەیی نییە ؟ کێ ئەو دەسەلاتەی پێداون ؟ بۆ کێ ئەو سوکایەتییە بەخوێنی شەهیدان و مالباتی شەهیدان دەکەن؟
……………
پارتی: سنوری داخست كه‌س قسه‌ی نه‌كرد
پارتی: خه‌نده‌قی هه‌ڵكه‌ند دیسان كه‌س قسه‌ی نه‌كرد
پارتی: ڕێگری له‌ كۆمه‌كی خواردن و ته‌نانه‌ت شیری منداڵانی ڕۆژئاوا گرد دیسان كه‌س قسه‌ی نه‌كرد. كاتێكیش ڕێگری له‌ هێنانه‌وه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كات
ئێوه‌ نه‌ك قسه‌ ناكه‌ن به‌ڵكوو به‌شداری ڕاسته‌و خۆی ئه‌و تاوان و خیانه‌ته‌ی پارتین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە